12 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت
ئیرادە میدیا
هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەردەوامیی هێرشەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە"ئەم هێرشانە و گیانبەختکردن و قوربانیدانی هێزەکانمان نەک هەر ئیرادەمان نالەرزێنێت، بەڵکو باوەڕمان بە ڕەوایی خەبات بۆ ڕزگاریی کوردستان قایمتر دەکات".
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، داوا لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق دەکات بە زوویی هەڵوێستی ڕاستەقینە لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بەرامبەر کەمپەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور بگرنەبەر.
دەقی ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
"ڕژێمی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی شکستە سیاسی و سەربازیی و ستراتیژیی و ئایدۆلۆژییەکانی لە ماوهی شهڕی ٣٩ ڕۆژهی لهگهڵ ئهمریکا و ئیسرائیلدا، بە بەردەوامی هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی خاوخێزانی کادر و پێشمەرگەکانیان لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە ماوەی ئاگربەسی ئێستاشدا ئەو هێرشانە هەر درێژەیان بووە. لە نوێترینی ئەو هێرشانەشدا کە رۆژی ڕابردوو ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (١٧ـی نیسانی ٢٠٢٦) بە مووشەک و درۆن هێرش کرایە سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران؛ مخابن سێ پێشمەرگە و تێکۆشەری ڕێگای ئازادیی ئەم حیزبە بە ناوەکانی شاهین ئازەربەرزین، نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید بوون و دوو پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندارن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش جگە لە بنکە و بارەگای حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیان، بە بەردەوامی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان کە بەداخەوە ئەو هێرشانەش ١١ شەهید و قوربانیی لێ کەوتبووەوە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکوومکردنەوەی توندی ئەم تاوانە و سهرجهم هێرشه تێرۆریستیهکانی کۆماری ئیسلامی بۆسهر تێکۆشهرانی ڕۆژههڵات و شههیدکرانی ١٠ ڕۆڵهی تێکۆشهری حیزبهکانی ئهندامی هاوپهیمانیی ڕایدەگەیەنێت:
١. ڕوو لە حکوومەتی عێراق دەکەین و ڕایدەگەیەنین پێویستە هەڵوێست و کاردانەوەی جدییان هەبێ و هەنگاوی بەکردەوە، یاسایی و ڕاشکاوانە بنێن بۆ پاراستنی گیانی پەنابەرانی سیاسی و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە. پاراستنی سەروەریی خاک و گیانی نیشتەجێبووانی هەرێم، ئەرکێکی دەستوورییە، بەتایبەت کە ئەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ڕێککەوتننامەی ئەمنییەتیی نێوان دوو وڵاتی پێشێل کردووە.
٢. ڕەخنەی توند لە نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرین و پێمانوایە بێدەنگی و پاسیڤبوونی ئەوان لە بەرامبەر ئەم تاوانە جەنگییانە و پشتگوێخستنی ئەرکە مرۆییەکانیان، دەستی ڕژێمی تارانی بۆ دەستدرێژی و تیرۆری زیاتر ئاوەڵاتر کردوه. داوا دەکەین و پێویستیشە ئەم هێرشانە وەک تاوانی جەنگ و تیرۆری نێودەوڵەتی لەقاو بدرێن، تۆمار بکرێن و هەڵوێستیان لە سەر بگیرێ.
٣. بە توندی ڕەخنە لە سیاسەتی ساتوسەودای وڵاتان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەگرین و پێ لەسەر ئەو ڕاستییە دادەگرینەوە کە ئەم ڕژێمە دیکتاتۆرە ئەمنییەت و سەقامگیریی هەموو جیهانی بە بارمتە گرتووە و هەموو کاتێک دانوستان و سازان لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانیی بۆ کڕینی کات و بردنەپێشی ئامانجەکانی قۆستۆتەوە. بۆیە کاتی ئەوە هاتووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی خێرای هەبێ و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە سازان لەگەڵ تاران چیدی دەستی ڕژێم بۆ بەردەوامیی تیرۆر و کوشتار ئاوەڵاتر نەکات.
٤. داوا لە هەموو کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات دەکەین بە پلان و بەرنامەی تۆکمە، به ڕێکخستنی ئاکسیۆن و ڕێپێوانی هێمنانە و بەشێوەی بەردەوام بێنە سەر شەقامەکان و بە کۆبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانە و کۆنسوولگەرییەکانی ڕژێم و ناوەندەکانی بڕیار دەنگی بێزاری نەتەوەکەمان بەرز بکەنەوە.
لە کۆتاییدا هاوپەیمانیی هێزه سیاسییهکانی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە دۆست و دوژمن دڵنیا دەکاتەوە ئەم هێرشانە و گیانبەختکردن و قوربانیدانی هێزەکانمان نەک هەر ئیرادەمان نالەرزێنێت، بەڵکوو باوەڕمان بە ڕەوایی خەبات بۆ رزگاریی کوردستان و ڕووخانی ئەم ڕژێمە و سووربوونمان لەسەر بەردەوامیی خەباتەکەمان قایمتر دەکات.
نەمری بۆ شەهیدان و سەرکەوتن بۆ ڕێگای ئازادی."
-
ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە
|
-
هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت
|
-
لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك
|
-
غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟
|
-
ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە
|
-
ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە
|
-
جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە
|
-
وردەکاری جوڵەکانی پشت پەردە و رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك
|
-
دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟
|
|
|
|