1     کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

لە سودانەوە؛ زنجیرەیەكی نوێی ستراتیژی ئێران بۆ گەمارۆدانی ئیسرائیل

بوونی ئێران لە سودان بەوشێوەیە خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، كە پەیوەستە بە چوارچێوەیەكی فراوانتر، كە كۆنترۆڵكردنی رێڕەوەكانی وزە و بازرگانیی جیهانییە

ناوەندی هەواڵ

ڕاپۆرتێكی شیكاریی كە كۆڕبەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویكردووەتەوە، باس لە گۆڕانكاریی ستراتیژی ئێران دەكات بۆ فراوانكردنی هەژموونی لە ئەفریقا و پەیوەستكردنەوەی بە ململانێكانی لەگەڵ ئیسرائیل.

ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سودان دیارترین میحوەری ئەم گۆڕانكاریەیە، بە سود وەرگرتن لە پێگەی ئەو وڵاتە لەسەر دەریای سور و دۆخی ناوخۆیی، بەوەش بووەتە خاڵی سەرنجی چالاكی سەربازیی و لۆجیستی بۆ تاران، كە لە پۆرتسۆدانەوە بۆ قوڵایی كەناراوەكانی سودان درێژ دەبێتەوە.

لە چەكەوە بۆ تۆڕ

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ناكرێت ئامادەبوونی ئێران لە ئەفریقا نەبەسترێتەوە بەو جەنگەی لە سودان هەیە،چونكە دەیەیەكە ئێران ئامادەیی لە ئەفریقا هەیە و جاروبار پچڕاوە و دواتر دەستیپێكردووەتەوە، بەڵام لە كۆتایی 2023 ئێران و سودان پەیوەندییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەوەش لە ساتێكدا كە ناكرێت وەك رێكەوت ببینرێت.

لەكاتێكدا سوپای سودان بەرامبەر هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە جەنگی شەقامەكاندا پاشەكشەی دەكرد، ئێران بەدوای پێگەیەكدا دەگەڕا تا بوونی خۆی لە دەریای سور بەهێز بكات.

دواتر هاوكاری نێوان ئێران و سودان تەنها لە چەكدا خۆی نەبینیەوە، بەڵكو تۆڕێكی هاوكاری لۆجیستی و سەربازیی دروستكرا، لە رێگەیەوە درۆنی ئێرانی گەیەندرایە مەیدانی جەنگی ئەفریقا، لەگەڵ بنیاتنانی هێڵێكی گوێزەرەوە كە بتوانێت خۆی لە فشار و سزاكانی رۆژئاوا دەرباز بكات، چەكیش لەبەرامبەر زێڕ و كانزادا دەدرایە سودان.

ڕاپۆرتەكە باسی لە دیمەنی فڕینی درۆنێكی ئێرانی لەسەر ئاسمانی خەرتووم كردووە لە ئاداری 2026، لەگەڵ دیمەنێكی تر كە ڕاهێنەرە ئێرانییەكان ِراهێنان بە سەربازانی سودان دەكەن و فێریان دەكەن چۆن بە درۆن درێژە بە جەنگ بدەن.

سودان میحوەرێكی درێژكراوە

ڕاپۆرتەكە سودان وەك میحوەرێكی درێژكراوەی ئێران ناودەبات، ئەوەش بەهۆكاری جوگرافی، بەشێوەیەك كەناراوەكانی سودان بە درێژایی 530 میل لەسەر دەریای سورن، بەرامبەر كەناراوەكانی سعودیەن و نزیكن لە گەرووی بابولمەندەب.

پۆرتسۆدان بنكەی سەرەكیی سوپای سودانە، هێڵێكی دەریایی و ئاسمانیی هاوكاری سەربازیی و لۆجیستی ئێرانی پێدەگەیەنێت، بنكەی دۆڵی سیدنای ئاسمانی لە باكوری خەرتومیش بووەتە پێگەی سەرەكیی درۆنیی ئێران لە ئەفریقا.

هاوكاری ئێران و گۆڕینی هاوكێشەی هێز

وەك ڕاپۆرتەكە ئاماژەی پێداوە، هاوكارییە سەربازیی و لۆجیستیەكانی ئێران بۆ سوپای سودان، وایكردووە باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی سوپای ئەو وڵاتە بەرامبەر هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بگۆڕێت، بەتایبەتیش درۆنەكانی ئێران، كە توانیویەتی سوپای سودان بەرەوپێش ببات لە هێرشی زەمینی و توانیویەتی چەند ناوچەیەكی سەرەكیی لە ئوم دەرمان و بەحری كۆنترۆڵ بكاتەوە، جگە لەوەی هێرشی چڕی بە درۆن بۆ سەر بنكەكانی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە دارفورەوە بۆ سینار ئەنجامداوە.

كۆنترۆڵكردنی رێڕەوەكان

بوونی ئێران لە سودان بەوشێوەیە خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، كە پەیوەستە بە چوارچێوەیەكی فراوانتر، كە كۆنترۆڵكردنی رێڕەوەكانی وزە و بازرگانیی جیهانییە، جگە لەوەی هەژموونی ئێران لە خەرتووم دوو تایبەتمەندی ستراتیژی دەداتێ.

یەكەمیان ئەوەیە دەگاتە سەر دەریای سور ئەویش لە رێگەی 530 میل كەناراوی سودانەوە، كە بەرامبەرە بە كەناراوەكانی سعودیە و نزیكە لە گەرووی بابولمەندەب ئەو گەرووەی 12% ی بازرگانی جیهانی لێوە دەكرێت.

دووەمیشیان ئەوەیە، دەتوانێت هێڵێكی پاڵپشتی لە باشورەوە بۆ حوسیەكان دابین بكات، بەوەش مەودای نێوان ئێران و یەمەن كەم دەكاتەوە و فشاریش لەسەر كەشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر دەكات، هاوشان لەگەڵ داخستنی گەرووی هورمز.

رەهەندی ئایدۆلۆژی

راپۆرتەكە ئامادەبوونی ئێرانی لەلایەنی سەربازیدا كورت نەكردووەتەوە، بەڵكو ڕەهەندێكی ئایدۆلۆژی پێداوە، وەك ئاماژەیەك بۆ هەوڵی سوپای پاسداران بۆ برەودان بە ستراتیژی سەربازیی لە ژێركاریگەری ئێران و درێژكردنەوەی بۆ سودان.

بەمەش ئێران دەیەوێت لە رێگەی هاوكاریكردنی ئیخوانەكانی سودانەوە، هاوشێوەی یەمەن كە چۆن بە یارمەتیدانی حوسیەكان كردنی بە هێزێكی كاریگەر لە ناوچەكە، ئەو هێزەی سودانیش لەناو وڵاتەكە باڵادەست بكات و بیانكاتە هێزێكی كاریگەر.

هەڵوێستی نێودەوڵەتی

ڕاپۆرتەكە باس لەو بۆشاییە دەكات كە لە نێوان قەبارەی درێژبوونەوەی ئێران لە ئەفریقا و وەڵامی نێودەوڵەتیدا هەیە، ڕوونی دەكاتەوە هێزەكانی رۆژئاوا سەرنجیان لەسەر هەوڵەكانی ئارامكردنەوەی دۆخی سودانە، بەڵام ئێران لەسەر زەویی بەردەوامە لە چالاكیەكانی.

بەوتەی دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئەمریكا، لایەنە دەرەكییەكان لەناویشیاندا ئێران، سوتەمەنی دەكەن بەو ئاگرەدا كە لە سودان كەوتووەتەوە، ئەمەش وادەكات ئەو جەنگەی هەیە وەك جەنگی ناوخۆی سودان نەبێت، بەڵكو ئەو وڵاتەی كردووەتە مەیدانی جەنگێكی بە وەكالەت.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئیسرائیل بۆ رێگریكردن لەو هەوڵانەی ئێران كەوتووەتە جوڵە، ئەوەش بە هاوبەشی وڵاتانی رۆژئاوا دەكات.

سودان و تایبەتمەندیەكانی گۆڕانكاری

پوختەی ڕاپۆرتەكە ئەوەیە، سودان بووەتە نمونەیەك بۆ فراوانخوازی پلان بۆ داڕێژراوی ستراتیژی ئێران لە ئەفریقا، بە سودوەرگرتن لە ژینگەی سیاسی و ئەمنیی و بوونی ڕەوتی ئیسلامی وەك ئیخوان و ئەو ئاژاوەیەی بەهۆی جەنگەوە دروستبووە.

بەوەش ئێران دەیەوێت جگە لە فراوانكردنی هەژموونی لە ئەفریقا لە رێگەی سودانەوە، گەمارۆی ئیسرائیل بدات و جەنگەكەی لێ نزیكتر بكاتەوە.

  • لە سودانەوە؛ زنجیرەیەكی نوێی ستراتیژی ئێران بۆ گەمارۆدانی ئیسرائیل

  • نەخشەی نوێی ناوچەکە؛ کێبڕکێی ئەمریکا و ئیسرائیل و بژاردە چارەنووسسازەکەی کورد

  • جیهان لە لێواری 100 جەنگدایە؛ بۆچی هەستی پێناکەین؟

  • وادە دەستورییەكە كۆتایی هاتووە؟؛ شیعەكان نەیانتوانی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران یەكلا بكەنەوە

  • دانیشتنێكی چاوەڕوان نەكراو لە دیمەشق؛ مەزڵوم عەبدی چاوی بە باڵیۆزی توركیا كەوت

  • دوای دەستخۆشی توركیا؛ پارتی بە چەپكێك گوڵی زەردەوە پیرۆزبایی لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركوك كرد

  • ترەمپ بە ئامانجگیرایەوە؛ ساڵانێك لە هەڕەشە و هەوڵی تیرۆركردن

  • ژمارە و ڕێژەی هێرشەکان بە گوێرەی سنوری پارێزگاکانی هەرێم

  • ڤانس لە وەفدەكەدا نییە؛ ترەمپ هەریەك لە ویتكۆف و كۆشنەر بۆ بینینی عێراقچی دەنێرێت

سەرەکی