7   کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

ڤانس لە وەفدەكەدا نییە؛ ترەمپ هەریەك لە ویتكۆف و كۆشنەر بۆ بینینی عێراقچی دەنێرێت

لەكاتێكدا عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، شەوی هەینی بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان بەڕێكەوت، كۆشكی سپی ئەمریكا و لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكردووە دۆناڵد ترەمپ وەفدێكی گەورە دانوستانكاران دەنێرێتە پاكستان كە ئەوانیش ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆك و جارید كۆشنەری زاوای سەرۆكن، تا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵی تۆڕی سی ئێن ئێن، ویتكۆف و كۆشنەر چەند مانگێكە كار بۆ ئەوە دەكەن لەگەڵ ئێران بگەنە رێككەوتن،لە ئەگەری بەرەوپێشچوونی دانوستانەكانیش جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە بچێتە پاكستان و بەشداری دانوستانەكان بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، بە هەمانشێوەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەشداری گفتوگۆكانی رۆژی شەممەی ئیسلام ئاباد ناكات.

لە 11 ی ئەم مانگە، ئەمریكا و ئێران لە پاكستان گفتوگۆیان ئەنجامدا، وەفدی ئێران محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكایەتی كرد، وەفدی ئەمریكاش جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەرۆكایەتی كرد، بەڵام بەشی دووەمی گفتوگۆكان كە بریاربوو رۆژی سێشەممەی ڕابردوو دەستپێبكاتەوە، بەهۆی ناكۆكی لەسەر چەند خاڵێك ئەنجام نەدران، هەرچەندە سەرۆكی ئەمریكا لە سەعاتەكانی كۆتاییدا ئاگربەستە دوو هەفتەییەكەی درێژكردەوە تا ئەو كاتەی ئێران پێشنیارەكانیان بۆ گفتوگۆ پێدەدات.

ئەو لێدوانانە لەكاتێكدان، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، دەستیكردووە بە گەشتێك كە هەریەك لە پاكستان و روسیا و عوممان دەگرێتەوە.

هەرچەندە عێراقچی باسی لەوەكرد بۆ تاوتوێكردن و هەماهەنگی چەند پرسێك دەچێتە ئەو وڵاتانە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن كار بۆ ئەوە دەكرێت ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئێران بەردەوام بێت و چوونی عیراقچیش بۆ پاكستان ئاماژەیەكی ئەرێنییە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان.

كارۆلین لیڤیت، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی وێڕای پشتڕاستكردنەوەی چوونی وەفدی ئەمریكا بۆ بینینی عەباس عیراقچی، ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی ڕابردوودا تێبینیمان كردووە بەرەوپێشچوون لەلایەنی ئێرانەوە بەدیهاتووە.

كارۆلین وتیشی: ویتكۆف و كۆشنەر سبەینێ دەگەنە پاكستان تا لەبارەی ئێرانەوە دەست بە دانوستانەكان بكەن.

  • ڤانس لە وەفدەكەدا نییە؛ ترەمپ هەریەك لە ویتكۆف و كۆشنەر بۆ بینینی عێراقچی دەنێرێت

  • وردەكاری و بەڵگەكانی دەستبەسەرداگرتنی كۆشكێكی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا

  • داعش چۆن سودی لە رێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا بینیوە ؟

  • ئەمریكا مەبەستی لە كام چەكانەیە كە دزراون و چی لایەنێكی كوردی و عێراقی ئەو كارەیان كردووە؟

  • دواین زانیاریی لەبارەی رێككەوتن و ئاگربەست؛ ترەمپ: گەمارۆ زیاتر لە بۆردومان ئێران دەترسێنێت

  • ترەمپ باسی ڕێككەوتن دەكات و میدیای ئەمریكا و ئێرانیش  دەهۆڵی جەنگ دەكوتن

  • سێ سیناریۆكە چین؟؛ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا ناردنی دۆلار و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ عێراق راگرتووە

  • دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە

سەرەکی