3 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
پێشنیارە 14 خاڵییەکەی ئێران بۆ ئەمریکا؛ کۆتایی بە ململانێ دەهێنێت؟
ناوەندی هەواڵ
لە کاتێکدا ئەمریکا و ئێران رەشنوسی رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاڵوگۆڕ دەکەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی چۆنیەتی پرۆسەیەکی سەربازیی بۆ تێکشکاندنی ئەو چەقبەستووییەی هەیە دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تر بۆ سەر ئێران وەڵامی بەمشێوەیە بوو، "رەنگە ئەوە رووبدات ئەگەر مامەڵەیان خراپ بێت، ئەگەر شتێکی خراپ بکەن، ئێستا سەیر دەکەین".
ئەم وتانەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە دێت، پێنجشەممەی رابردوو، ئێران لە رێگەی پاکستانەوە پێشنیارێکی 14 خاڵی پێشکەش بە ئەمریکا کرد، تا رێککەوتنێکی بەپەلە بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

مۆڵەتی یەک مانگ
دوو سەرچاوەی ئاگادار ناوەرۆکی پێشنیارەکانیان ئاشکرا کردووە، کە ماوەی مانگێک لە خۆ دەگرێت بۆ گفتوگۆ لە پێناو کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆسەر بەندەرەکانی ئێران، لەگەڵ کۆتاییهێنان بە جەنگ بە شێوەی هەمیشەیی لە ئێران و لوبنان، ئەمەش پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرای کردووە.
وەک ئەو دوو سەرچاوەیە باسیان کردووە، گەڕێکی نوێی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، دەستپێناکات تا ئەو رێککەوتنە نەکرێت، ئەمەش مانگێک کاتی بۆ دانراوە.
ترەمپ چی بە رۆژنامەنوسان وت؟
ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا پێش بە جێهێشتنی "پاڵم بیچ" بەرەو میامی، بە رۆژنامەنوسانی وت"چاو بە پێشنیارەکانی ئێراندا دەخشێنێتەوە". دواتر لە تروس سۆشیال وتی "سەیرم کرد دواتر ئاگادارتان دەکەمەوە، لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاگاداریان کردوومەتەوە، دواتر وردەکاری پێشنیارەکەم دەدەنێ".
بەڵام پاشان ترەمپ وتی "بروا ناکەم ئەوە پەسەند کراوبێت". تەئکیدی کردەوە "ئێران باجی ئەو زیانە گەورەیەی نەداوە کە بە مرۆڤایەتی گەیاندووە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا".

پرۆژەیەکی نوێ لەبەردەم ترەمپدایە سەبارەت بە جەنگ
ئەو هەوڵانە لە کاتێکدان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پلانێکی نوێی لەبەردەمدا یە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی دژ بە ئێران، ئەویش دوای بینینی براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا 'سێنتکۆم" کە دواتر هاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی لەسەر کەشتی فرۆکە هەڵگری "یو ئێس ئێس تریبۆڵی" لە دەریای عەرەب بینی.
لە لایەن خۆیەوە، بەرپرسێکی سەربازیی ئێران بەناوی محەمەد جەعفەر ئەسەدی، باس لەوە دەکات "سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەگەرێکی بەهێزە"، دەشڵێت "راستیەکان دەریدەخەن ئەمریکا پابەندی هیچ بەڵێن و رێککەوتنێک نییە". "بۆیە هێزە چەکدارەکان بە تەواوی بۆ هەر سەرکێشییەک ئامادەن کە لەلایەن ئەمریکاوە بکرێت".

هەر لەوبارەیەوە، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:"ئێستا تۆپەکە لە یاریگای واشنتۆنە، بۆ ئەوەی رێگای دیپلۆماسی هەڵبژێرێت یان بەردەوام بێت لە بەرنامەی بەرەنگاریی".
وتیشی "ئێران ئامادەیە بۆ هەردوو رێرەوەکە و ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئاسایشەکەیەتی".
لە هەشتی نیسان، جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل پاش 39 رۆژ راگیرا و دوو هەفتە ئاگربەست راگەیەندرا، پاش دوو هەفتەکە ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران، ئێستاش پاکستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بە یەکجاریی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

-
پێشنیارە 14 خاڵییەکەی ئێران بۆ ئەمریکا؛ کۆتایی بە ململانێ دەهێنێت؟
|
-
بۆچی پاسپۆرتی عێراقی قورسایی نەماوە؟
|
-
ئابڵوقە شوێنی بۆردومان دەگرێتەوە؛ ئەمریكا هەوڵی هاوپەیمانییەك بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دەدات
|
-
لە دواین دیداری دەوڵەتی تورکیا و ئۆجەلان چی روویدا؟؛ موراد قەرەیلان:دەوڵەت پرۆسەی ئاشتی ڕاگرتووە
|
-
بەرپرسانی هەرێم گوێیان بە فشار و داواكاریەكان نەدا و بودجەی پێشمەرگەیان بە بڕیندا
|
-
عێراق لێخۆشبوون بۆ رۆژنامەنوسان دەردەكات؛ حكومەتی هەرێمیش بێ بەڵگە رۆژنامەنوسانی كردووەتە كونجی زیندان
|
-
سێ قۆناغ؛ وردەكاری پێشنیارە نوێیەكەی ئێران كە ئەمریكا ڕەتیكردەوە
|
-
با پێكەوە ئەم گرێیە بكەینەوە؛ هۆکاری پێكنەهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چییە؟
|
-
حكومەت بە ترسەوە هەنگاو دەنێت؛ دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی هۆشداری دەدات
|
|
|
|