2   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسانی هەرێم گوێیان بە فشار و داواكاریەكان نەدا و بودجەی پێشمەرگەیان بە بڕیندا

ناوەندی هەواڵ

ئەمریكا ئێستا هاوكاری سوپاكەی ئەحمەد شەرع زیاتر لە پێشمەرگە دەكات، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 دا گۆڕانكاری گەورەی كردووە.
هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە نزیكبووەتەوە لە سفر،تەنها بودجەی تەندروستی هێشتووەتەوە و بودحەی مەشق و پڕچەككردنی بڕیوە، لەكاتێكدا هەر لەو بودجەیەدا وەزارەتی جەنگی ئەمریكا داوای 303 ملیۆن دۆلاری كردووە. ئەمەش بۆ چالاكیەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا "سێنتكۆم".
ئەم پارەیە بۆ مەبەستی ڕاهێنان و پڕچەككردنی هێزە هاوبەشەكانە، لە جەنگی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا و ناوچەكە.

لە كۆی ئەو بودجەیەی بۆ 2027 دابین كراوە
119 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی هێزە ئەمنیەكانی عێراقە كە پێشمەرگەی تێدا نییە
130 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوبەشەكانی ئەمریكا لە سوریا
36 ملیۆن دۆلار بۆ هێزە چەكدارەكانی لوبنان
18 ملیۆن دۆلاریش بۆ هێزە چەكدارەكانی ئوردن

 ساڵانێكە خەڵك و دۆستەكان و ڕای گشتیی هاوار دەكەن

ساڵانێكە خەڵك و دۆستەكان و ڕای گشتیی هاوار دەكەن، چاكسازی بكەن و هێزەكان یەكبخەنەوە، ئەمریكا و هاوپەیمانان داوای بنیاتنانی هێزێكی نیشتمانییان دەكرد، كە دوور بێت لە دەستێوەردانی حزب و كەس، بەڵام ئەوە نەكرا و ئەنجامەكەی بڕینی هاوكاری مەشق و ڕاهێنان و پڕچەككردنە.
دیار نییە بڕینی ئەم هاوكارییە چی كاریگەرییەكی دەبێت، بەڵام بە دڵنیایی ئەنجامێكی باشی نابێت، لە كاتێكدا پێشتر ئەمریكا بۆ ساڵی 2026 بڕی 61 ملیۆن دۆلار، لە ساڵی 2025 یش بڕی زیاتر لە 57 ملیۆن دۆلاری، بۆ هاوكاری مەشق و ڕاهێنان و پڕچەككردنی پێشمەرگە تەرخان كردبوو، ئێستا بەو هەموو ئاڵۆزییەی لە ناوچەكە بوونی هەیە، كە جەنگ چوار دەورەی هەرێمی كوردستانی تەنیوە، لەناوخۆشدا گروپە چەكدارەكان هەڕەشەن بۆسەر هەرێم، پێشمەرگەی هەرێم بودجەی لەلایەن ئەمریكاوە بڕدراوە، وەزارەتەكەش لە واقیعدا بەسەر پارتی و یەكێتیدا دابەش بووە.

هۆكارەكانی ڕاگرتنی ئەم هاوكاریانە

سەبارەت بە هۆكارەكانی ڕاگرتنی ئەم هاوكاریانە، بەپێی بەڵگەنامەكان هەنگاوێكی بەئەنقەستە، ئامانجی ئەمریكا ئەوەیە ڕێگە بە سەركردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگە بدات، بەردەوام بن لە بونیادنانی توانای سەربەخۆی خۆیان، لە كاتێكدا واشنتن تەنیا پشتیوانییە پزیشكییە گرنگەكانیان بۆ دابین دەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027دا بڕی 4.4 ملیار دۆلار بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا، پاراستنی هێزەكان و چالاكییەكانی بەرپەرچدانەوە لە ناوچەی كاركردنی سێنتكۆم تەرخانكراوە، كە هاوكارییەكانی بۆ ئیسرائیلیش لەخۆدەگرێت.
پێشمەرگەو ئەمریكا لەدوای شەڕی داعش، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان هەبوو، كە تایبەت بوو بە هاوكاریكردنی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكگرتنەوەی هێزەكان، بڕیارە ئەم لێكتێگەیشتنە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەسەربچێت، تاوەكو ئێستا ئەمریكا رەزامەندی دەرنەبڕیوە ئەم لێكتێگەیشتنە نوێ بكاتەوە.

 

  • بۆچی پاسپۆرتی عێراقی قورسایی نەماوە؟

  • ئابڵوقە شوێنی بۆردومان دەگرێتەوە؛ ئەمریكا هەوڵی هاوپەیمانییەك بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دەدات

  • لە دواین دیداری دەوڵەتی تورکیا و ئۆجەلان چی روویدا؟؛ موراد قەرەیلان:دەوڵەت پرۆسەی ئاشتی ڕاگرتووە

  • بەرپرسانی هەرێم گوێیان بە فشار و داواكاریەكان نەدا و بودجەی پێشمەرگەیان بە بڕیندا

  • عێراق لێخۆشبوون بۆ رۆژنامەنوسان دەردەكات؛ حكومەتی هەرێمیش بێ بەڵگە رۆژنامەنوسانی كردووەتە كونجی زیندان

  • سێ قۆناغ؛ وردەكاری پێشنیارە نوێیەكەی ئێران كە ئەمریكا ڕەتیكردەوە

  • با پێكەوە ئەم گرێیە بكەینەوە؛ هۆکاری پێكنەهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چییە؟

  • حكومەت بە ترسەوە هەنگاو دەنێت؛ دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی هۆشداری دەدات

  • بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئێران وەزیری بەرگریی ئەمریكا بانگهێشتی كۆنگرێس دەكرێت

سەرەکی