49   خولەک پێش ئێستا 40 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی پاسپۆرتی عێراقی قورسایی نەماوە؟

ئەو زەنگەی زیاتر لە 20ساڵە دەدرێت بە گوێی دەسەڵاتدارانی عێراقدا

ناوەندی هەواڵ

ئەو زەنگەی زیاتر لە 20 ساڵە دەدرێت بە گوێی دەسەڵاتدارانی عێراقدا و گوێبیستی نین، دوای زیاتر لە دوو دەیە هێشتا عێراق لە ریزبەندی لاوازترین پاسپۆرتەكانی وڵاتانی جیهاندایە.

ریزبەندی پاسپۆرتەكان ئاماژەیەكی گرنگە بۆ پێگەی وڵاتێك لە سیستمی نێودەوڵەتیدا، پێگەی ئێستای عێراقیش بەهۆی پاسپۆرتەكەیەوە، گەیشتووەتە ئاستی لاوازی و نەمانی قورسایی پێگەكەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەم ڕیزبەندییە تەنیا لیستێكی ئاسایی نییە

ساڵانە دەزگای هێنلی  ڕیزبەندیی بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە، ئەم ڕیزبەندییە تەنیا لیستێكی ئاسایی نییە، بەڵكو پێوەرێكی جیهانییە بۆ دیاریكردنی ئاستی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیانی هەر دەوڵەتێك، كە دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە گەشتی چەند وڵات بكەن.

عێراق پلەی سێیەمی لاوازترین پاسپۆرتی جیهانی گرتووە

بۆ ئەمساڵیش عێراق پلەی سێیەمی لاوازترین پاسپۆرتی جیهانی گرتووە، رەنگە ئێستا خەڵك ئەمە وەكو كێشەیەك لە پاسپۆرتەكە ببینن، بەڵام نەخێر كێشەكە زۆر لەوە قوڵترە چونكە راستەوخۆ گرێدراوی پرسە ئەمنییەكان و نەمانی متمانەی وڵاتانی دیكەیە بە عێراق بەهۆی جەنگ و نائارامی ئەمنی ناوچەكەوە.

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەكە، پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی 99ی جیهاندایە لە كۆی 101پاسپۆرت.

ئەم شیكاریانە لەسەر بنەمای ئاستی متمانەی وڵاتانی پێشكەوتووە

هەروەها لە پلەی بیستەمدایە لە جیهانی عەرەبی، چونكە تەنیا رێگە بە چوونە ژورەوە بۆ 29 وڵات دەدات بە بێ ڤیزا، كەواتە ئێستا ئەم پێوەرانە رەنگدانەوەی راستەوخۆی پێگەی وڵاتێكە لەناو سیستمی نێودەوڵەتی و ئاستی پێدانی متمانە پێی، چونكە ئەم شیكاریانە لەسەر بنەمای ئاستی متمانەی وڵاتانی پێشكەوتووە بە توانای وڵاتەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵەی هاوڵاتیان و ڕێگریكردن لە ساختەكاری و دڵنیابون لەسەلامەتی و گەڕانەوەیان.

جیا لەمانەش رەنگە جارێكی تر پرسی ئابوری وەك دۆسییەیەكی هەستیار مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بكات، بەمەش ئابوری عێراق رۆڵێكی  لاواز دەگێڕێت، بەهۆی سستی لە ژێرخانەكەی و ئاستی بەڕێوەبردنە داراییەكانیدا.

گروپە چەكدارەكان نەهامەتییەكی دیكەی بەردەم هەموو دەرگاكانی پێشكەوتنی عێراقن

گروپە چەكدارەكان نەهامەتییەكی دیكەی بەردەم هەموو دەرگاكانی پێشكەوتنی عێراقن، تاوەكو ئەمرۆش وەك تەوقێك بەگەردنی ئەم خاكەوە ئاڵاون،لاوازكردنی وێنەی سەروەری و دروستكردنی ژینگەیەكی ناسەقامگیری ئەمنی هێندەی دیكە رەنگدانەوەی لە لاوازكردنی پاسپۆرتی عێراق دروستكردووە.

لەسەر ئاستی حكومەتیش هۆشداری دراوە لە خۆ بەدوورگرتنی وڵاتەكە لە ململانێ نێودەوڵەتیی و هەرێمییەكان، بابەتێكی دیكە كە بووەتە جێگای پرسیار هەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی پاسپۆرتی دیپلۆماسییە، دەوترێت لەم ڕێگایەوە ئاسانكاری دەكرێت بۆ سپیكردنەوەی پارە و گواستنەوەی كاڵای نایاسایی.

لە ئێستادا عێراق خاوەنی زیاتر لە 15هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسییە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت تەنیا لەماوەی ساڵانی 2019 تاوەكو 2023، 10 هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ كەسانی نا دیپلۆماسی دەركراوە، كە ئەوانیش مۆدێلەكان و كەسایەتییە دیارەكانی سۆشیال میدیا و خزمی بەرپرسان بوون، ئەوەی زیاتر جێگای سەرسوڕمانە ئەو ژمارە زۆرەی نوێنەرانی دیپلۆماسییە كەگەیشتونەتە چێ‌رەكی كۆی گشتی نوێنەرانی دیپلۆماسی لەهەموو جیهاندا.

دەكرێت ئێستا بپرسین لە نێو قەیرانە دارایی و ئەمنی و سیاسییەكاندا، عێراق دەتوانێت دوای چەند دەیەی دیكە پێگەی پاسپۆرتەكەی لەسەر ئاستی ریزبەندییەكان بەرزبكاتەوە؟؟

یاخود بپرسین، گروپە میلیشیاكان، ناسەقامگیری ئەمنی، پێگەی ئابوری، توانای سیاسی و دیپلۆماسی، تا چەند كاریگەری لەم پرسەدا بۆ داهاتووی ئەم دەفتەرە كە ناوی نراوە پاسپۆرت (گوزەرنامە) جێدە‌هێڵن؟

  • بۆچی پاسپۆرتی عێراقی قورسایی نەماوە؟

  • ئابڵوقە شوێنی بۆردومان دەگرێتەوە؛ ئەمریكا هەوڵی هاوپەیمانییەك بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دەدات

  • لە دواین دیداری دەوڵەتی تورکیا و ئۆجەلان چی روویدا؟؛ موراد قەرەیلان:دەوڵەت پرۆسەی ئاشتی ڕاگرتووە

  • بەرپرسانی هەرێم گوێیان بە فشار و داواكاریەكان نەدا و بودجەی پێشمەرگەیان بە بڕیندا

  • عێراق لێخۆشبوون بۆ رۆژنامەنوسان دەردەكات؛ حكومەتی هەرێمیش بێ بەڵگە رۆژنامەنوسانی كردووەتە كونجی زیندان

  • سێ قۆناغ؛ وردەكاری پێشنیارە نوێیەكەی ئێران كە ئەمریكا ڕەتیكردەوە

  • با پێكەوە ئەم گرێیە بكەینەوە؛ هۆکاری پێكنەهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چییە؟

  • حكومەت بە ترسەوە هەنگاو دەنێت؛ دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی هۆشداری دەدات

  • بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئێران وەزیری بەرگریی ئەمریكا بانگهێشتی كۆنگرێس دەكرێت

سەرەکی