1 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
داتای 2026؛ ئازادی رۆژنامەوانی لەسەر ئاستی جیهان دابەزیوە
ناوەندی هەواڵ
داتای ئازادی رۆژنامەوانی لەسەر ئاستی جیهان و لە ساڵی 2026 دابەزیوە، سێ لەسەر چواری دەوڵەتی جیهان رۆژنامەوانان و دەزگاكانی میدیا تووشی كێشە و سوكایەتی و هەڕەشە بوونەتەوە، نزیكەی دوانزە دەوڵەتیش ئەم ئاڕاستەیە ڕەت دەكەنەوە.
توانای رۆژنامەنوسان بۆ كاركردن بە ئارامی و سەربەخۆیی لەسەر ئاستی جیهان هەڕەشەی لەسەرە، ئەمەش بەپێی داتاكانی ئازادی رۆژنامەوانی جیهان بۆ ساڵی 2026 كە رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور بڵاویكردووەتەوە و لە ساڵی 2002 ەوە ئامار بڵاودەكاتەوە، وەك ئەو رێكخراوە ئاماژەی پێداوە، كاری رۆژنامەوانی بە مانای توانای رۆژنامەنوسانە وەك تاك و گروپ بۆ هەڵبژاردن و بەرهەمهێنانی هەواڵ، كە خزمەت بە رای گشتیی دەكات، كە لە بەرژەوەندی گشتیی بێت و بەدوور بێت لە دەستێوەردانی سیاسی و ئابوری و یاسایی و كۆمەڵایەتی، هەروەها بەدووریش بێت لەهەر هەڕەشەیەك بۆ سەلامەتیی جەستەیی و بیریان.

"كێشەدار" و "خراپترین"
ئێستا رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ژینگەی ئازادی رۆژنامەوانی بە "كێشەدار" و "خراپترین" لە نزیكەی 75 وڵاتی جیهان ناودەبات، رێكخراوەكە باس لەوەشدەكات دۆخی كاركردنی رۆژنامەوانان لەنێوان "قورسی" و "مەترسیی زۆر" دایە لە نزیكەی نیوەی وڵاتانی جیهان.
لە ساڵی 2013 یەك لەسەر سێی سەرجەم وڵاتان دۆخی كاری رۆژنامەوانییان تێدا قورس و زۆر مەترسیدار بووە، لەكاتێكدا 71% ی دەوڵەتان كێشەیان تێدا بووە یاخود خراپ بوون بۆ كاری رۆژنامەوانی.
هەندێك وڵاتیش هەن بۆ كاری رۆژنامەوانی ئازادی زۆریان تێدایە
هەندێك وڵاتیش هەن بۆ كاری رۆژنامەوانی ئازادی زۆریان تێدایە كە ئەوانیش چوار دەوڵەتن، نەرویج و ئیستۆنیا و هۆڵەندا و دانیماركن لە كیشوەری ئەوروپا، بەڵام رۆژنامەنوسان لە بەشێكی ئەفریقیا و ئاسیا لە دۆخێكی سەختدا كار دەكەن.
لە ئەوروپاش جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان باشور و رۆژهەڵاتەكەیدا كە ئاستەنگیان زۆرترە بەراورد بە ناوچەكانی باكور و رۆژئاوا كە بە گونجاو و باش دادەنرێن بۆ كاری رۆژنامەوانی، لە ئەفریقاش بە هەمانشێوە، جیاوازی كاری رۆژنامەوانی لە باكور و باشوری كیشوەرەكە هەیە.
رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور باس لە دوو وڵاتی ئەمریكای باكور و باشور دەكات كە ئازادی رۆژنامەوانییان تێدا دابەزیوە، ئەوانیش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئەرجەنتینن لەگەڵ سلۆڤاكیا لە ئەوروپا.

ململانێكی چەكداری هۆكاری سەرەكیی پاشەكشەی كاری رۆژنامەوانییە
بەوتەی رێكخراوەكە، لەسەر ئاستی جیهان ململانێكی چەكداری هۆكاری سەرەكیی پاشەكشەی كاری رۆژنامەوانییە، وەك ئەوەی لە عێراق و سودان و باشوری سودان و یەمەن هەیە، راپۆرتەكە باس لەوەشدەكات لەوكاتەوەی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023 ەوە هێرشی بۆسەر غەززە دەستپێكردووە زیاتر لە 220 رۆژنامەنوس لەو ناوچەیە لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل كوژراون، كە 70 یان لە كاتی كارەكەیاندا بووە.
كاری زۆربەی رۆژنامەنوسان لە جیهان لە باشترین دۆخدا كێشەی هەیە، ئەمەش بەپێی داتاكانی ئازادی رۆژنامەوانی رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنور بۆ ساڵی 2026، بۆیە پێشبینی دەكرێت ساڵانی داهاتوو ئەم رێكخراوانە خاوەن گرنگی زیاتربن چی لەسەر ئاستی ناوخۆیی یاخود نێودەوڵەتی.
-
داتای 2026؛ ئازادی رۆژنامەوانی لەسەر ئاستی جیهان دابەزیوە
|
-
پێشنیارە 14 خاڵییەکەی ئێران بۆ ئەمریکا؛ کۆتایی بە ململانێ دەهێنێت؟
|
-
بۆچی پاسپۆرتی عێراقی قورسایی نەماوە؟
|
-
ئابڵوقە شوێنی بۆردومان دەگرێتەوە؛ ئەمریكا هەوڵی هاوپەیمانییەك بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دەدات
|
-
لە دواین دیداری دەوڵەتی تورکیا و ئۆجەلان چی روویدا؟؛ موراد قەرەیلان:دەوڵەت پرۆسەی ئاشتی ڕاگرتووە
|
-
بەرپرسانی هەرێم گوێیان بە فشار و داواكاریەكان نەدا و بودجەی پێشمەرگەیان بە بڕیندا
|
-
عێراق لێخۆشبوون بۆ رۆژنامەنوسان دەردەكات؛ حكومەتی هەرێمیش بێ بەڵگە رۆژنامەنوسانی كردووەتە كونجی زیندان
|
-
سێ قۆناغ؛ وردەكاری پێشنیارە نوێیەكەی ئێران كە ئەمریكا ڕەتیكردەوە
|
-
با پێكەوە ئەم گرێیە بكەینەوە؛ هۆکاری پێكنەهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چییە؟
|
|
|
|