1 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەک: ژمارەی دانیشتوانی زەویی لە توانای بەرگەگرتنی زیاترە
ناوەندی هەواڵ
توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستیی پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه، مرۆڤایه‌تى ئێستا به ڕێژه‌ى زیاتر له تواناى زه‌ویی سه‌رچاوه‌كانى ژیان به‌كارده‌هێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ده‌ره له تواناى زه‌ویی بۆ نوێبوونه‌وه و به‌رده‌وامیی، هۆشداریشى داوه كه ژماره‌ى دانیشتوانى زه‌ویی له تواناى به‌رگه‌گرتنى هه‌ساره‌كه زیاتره.
دانیشتوانى جیهان نزیك ده‌بێته‌وه له 8.3 ملیار كه‌س
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پێگه‌ى Science Alert بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان نزیك ده‌بێته‌وه له 8.3 ملیار كه‌س، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى تواناى به‌رگه‌گرتنى زه‌وییه، به‌و مانایه‌ى پشتبه‌ستن به‌و سه‌رچاوانه‌ى نوێ نابنه‌وه، فشارى له‌سه‌ر زه‌ویی به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار زیاد كردووه، سه‌رچاوه‌ى سروشتیی گۆى زه‌ویی به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت.

زه‌ویی تا سه‌ر ناتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌م ژماره زۆره‌ى دانیشتوان بگرێت
زه‌ویی تا سه‌ر ناتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌م ژماره زۆره‌ى دانیشتوان بگرێت، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه گه‌شه‌ى دانیشتوان خێرایه، به‌كاربردنى سه‌رچاوه سروشتییه‌كانیش زیادى كردووه، مه‌ترسییه‌كه له‌سه‌ر كه‌میی ئاو و خۆراك و جۆراوجۆرى ژیانه.
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى له شێوازى ژیان بكرێت، پێویسته گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیش له به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌كان بكرێت، پشت به‌ستن به سوته‌مه‌نى به‌ردین هاوكارى زۆربوونى دانیشتوانى كردووه، به‌ڵام چاره‌سه‌رى كاتییه و كاریگه‌رى مه‌ترسیدارى له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ى ژیان مه‌ترسییه بۆ ژیان له‌سه‌ر زه‌ویی.
سوته‌مه‌نى به‌ردین به‌رده‌وام كه‌م ده‌بێته‌وه
تیمى توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئابورى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گه‌شه‌ى به‌رده‌وام ماوه‌ته‌وه، د‌رك به بنه‌ماكانى نوێبوونه‌وه بۆ فراوانبوونى دانیشتوان به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام ناكات، چونكه سوته‌مه‌نى به‌ردین به‌رده‌وام كه‌م ده‌بێته‌وه.

ئاستى گونجاوى دانیشتوان ده‌بێت دوو ملیار و 500 ملیۆن مرۆڤ بێت
له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان به‌خێرایى گه‌شه ده‌كات، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى بیست ئاستى گه‌شه خاو بوه‌وه.
وه‌ك توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، زه‌ویی تواناى لەخۆگرتنی نزیكه‌ى 12 ملیار مرۆڤى هه‌یه، بەڵام ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر دووره له تواناى نمونه‌یى و شیاوى زه‌ویی بۆ به‌رگه‌گرتنى مرۆڤ و به‌كارهێنانى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌یى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان نوێ ببنه‌وه و زه‌ویی فشارى له‌سه‌ر دروست نه‌بێت، ئاستى گونجاوى ژماره‌ى دانیشتوان ده‌بێت دوو ملیار و 500 ملیۆن مرۆڤ بێت كه ئێستا زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتره.
-
توێژینەوەیەک: ژمارەی دانیشتوانی زەویی لە توانای بەرگەگرتنی زیاترە
|
-
ئاگربەست لە چاودێری چڕە؛ئەمریکا گومانی لە پاکستان هەیە و ئێران هەڕەشە دەکات
|
-
بنكه‌كه‌ى ئیسرائیل له عێراق؛ ئێرانى هێنایه ده‌نگ و به‌رپرسان وته‌ى دژ به یه‌ك ده‌ده‌ن
|
-
پەرلەمانێكی بێكار و پەككەوتوو بە مووچە و ئیمتیازاتەوە
|
-
"دەرفەتمان پێبدەن؛"مەزڵوم عەبدی لەبارەی ناڕەزایەتیەكانی حەسەكە و مافەكانی كورد چی دەڵێت؟
|
-
ئێران داوای چی كرد و ئەمریكا ڕەتیكردەوە؟
|
-
سەردانی قائانی و پترایۆس؛ زەیدی لەنێوان کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران
|
-
عەرەبی زمانی رەسمییە؛ لە حەسەکە چی ڕوودەدات؟
|
-
ململانێى هاككه‌ره‌كان؛ له‌نێوان خۆیاندا سیستمى یه‌كتر ده‌دزن
|
|
|
|