2 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
ململانێى هاككه‌ره‌كان؛ له‌نێوان خۆیاندا سیستمى یه‌كتر ده‌دزن
ناوەندی هەواڵ
له پێشهاتێكى نائاسایى جیهانیی تاوانى ئه‌لكترۆنیدا، توێژه‌ره ئه‌منیه‌كان ئاشكرایان كردووه، پرۆسه‌یه‌كى هاككردن و دزه‌كردنى نوێ ئه‌و سیستمێكى كردووه‌ته ئامانج كه پێشتر له‌لایه‌ن هاككه‌رانى تره‌وه كراوه‌ته ئامانج، ئه‌م دیمه‌نه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ناكۆكیی توندى جیهانى هاككه‌ره‌كانه.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى كۆمپانیاى ئاسایشى ئه‌لیكترۆنیی "سێنتینێل وه‌ن" گروپێكى نه‌ناسراو هێرشی ئه‌لكترۆنییان كردووه‌ته‌سه‌ر سیستمێك كه پێشتر له‌لایه‌ن گروپێكى تر‌ى هاككه‌ر به‌ناوى "تیم پى سی پى" هاككراوه و داتاى خاوه‌نى پێشووى سڕدراوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش هه‌ر هاككه‌ر بوون.

دواى كۆنترۆڵكردنى سیستمه‌كه، گروپه نوێیه‌كه ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى كۆدى زیانبه‌خش و ناردنى داتا كه‌سیه‌كان بۆ سێرڤه‌ره‌كانى خۆیان.ئه‌مه‌ش به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى پێگه‌ى "ته‌ك كرانچ".
تیمى "پى سى پى"یه‌كێكن له دیارترین هاككه‌ره‌كان كه له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا بوونه‌ته جێى سه‌رنج پاش ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ژێرخانى ئه‌لكترۆنى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ هێرشكردنه‌سه‌ر ئامڕازه‌كانى پشكنینى كه‌موكورتییه ئه‌منییه‌كان،كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌بووه له‌وانه‌ش "لیتڵ ئێڵ ئێم" و كۆمپانیاى "میركۆر" بۆ دامه‌زراندن به ژیریی ده‌ستكرد.
توێژه‌رێكى ئه‌منیی به‌ناوى ئه‌لێكس دیلامۆت له كۆمپانیاى "سێنتینێل وه‌ن" ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و هاككه‌رانه به‌ڵام تائێستا وه‌ك خۆى ده‌ڵێت ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌بووه.

ئه‌و پێشبینى ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى له هاككردنه‌كه به‌رپرسن، ره‌نگه ئه‌ندامانى پێشووى تیمى "پى سى پى" بن یاخود گروپێكى ڕكابه‌ریان، یاخود تیمێكى تر كه هه‌ستاون به دروستكردنه‌وه‌ى هه‌مان ئامڕازى گروپه بنه‌ڕه‌تییه‌كه دواى لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ژێرخانى ئه‌لكترۆنیی.
پێده‌چێت پاڵنه‌رى سه‌ره‌كیی ئه‌و هێرشانه دارایى بێت،هاككه‌ره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن داتا بدزن و دواتر بیفرۆشنه‌وه، یاخود دووباره ده‌ستگه‌یشتن به سیستمه هاككراوه‌كان و فرۆشتنه‌وه‌یان به قوربانییه‌كان.
وه‌ك توێژه‌ران ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن، هاككه‌ران چوارچێوه و پێگه‌ى ساخته به‌كارده‌هێنن تا له‌و رێگه‌یه‌وه ڕاوى داتاكان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش خۆیان وه‌ك خزمه‌تگوزارى ئه‌لكترۆنى پیشان ده‌ده‌ن.
-
سەردانی قائانی و پترایۆس؛ زەیدی لەنێوان کێشمەکێشی ئەمریکا و ئێران
|
-
عەرەبی زمانی رەسمییە؛ لە حەسەکە چی ڕوودەدات؟
|
-
ململانێى هاككه‌ره‌كان؛ له‌نێوان خۆیاندا سیستمى یه‌كتر ده‌دزن
|
-
ساڵ و نیوێكه حكومه‌ت له هه‌رێمى كوردستان پێكنایه‌ت؛ عێراق دواى شه‌ش مانگ حكومه‌ت پێکدەهێنێت
|
-
دوای 126 ساڵ؛ خەونی سوڵتان عەبدولحەمید بە دروستكردنی هێڵی ئاسنینی حیجاز بەدی دێت؟
|
-
ئەمریكا و ئێران بۆچی ناچارن گفتوگۆ بكەن؟
|
-
دەیڤد پترایۆس سەردانی بەغداد دەكات؛ لیژنەیەكی عێراقی بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان پێكدەهێنرێت
|
-
ئەردۆغان:پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر دژی دابەشبوونی ناوچەكەیە
|
-
دوو ژنی ئوستورالی كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان؛ تۆمەتبارن بە كڕینی ژنێكی سوری
|
|
|
|