5 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە؛ عەسائیب چەکەکانی رادەستی حکومەت دەکات
ناوەندی هەواڵ
لە گۆڕانکارییەکی سیاسیی و ئەمنیی چاوەڕوان نەکراودا لە عێراق، بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە رەسمی پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندیی باڵای ڕاگەیاند بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پچڕاندنی پەیوەندیی‌و جیابونەوەی تەواوەتی لەهێزەکانی حەشدی شەعبی
بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، ئەمڕۆ سێشەممە، پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندیی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری جیابوونەوەی لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و قەتیسکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە وەک جێبەجێکردنێک بۆ بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڵوێستی نیشتمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دێت.
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، ئەم هەنگاوە دووپاتکردنەوەی ئەو بەڵێنەیە کە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە لە 13ی کانوونی یەکەمی 2017دا بۆ جیابوونەوە لە حەشدی شەعبی ڕایگەیاندبوو.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لیژنەکە ئەرکی تەواوکردنی سەرجەم پێداویستی و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەگرێتە ئەستۆ، کە پێکهاتووە لە ئامارکردنی تەواوی چەکدارەکان، چەک، ئۆتۆمبێل، کەلوپەل و ئامرازە لۆجستییەکان، هەروەها بەستنەوەیان بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بەشێوەیەک کە لەگەڵ داواکارییەکانی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەکاندا بگونجێت.

داماڵینی چەک دەستیپێکرد
دوێنێ دووشه‌ممه پرۆسه‌ى چه‌كداماڵین له پێنج گرووپى چه‌كدارى عێراق ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك دواین هه‌وڵ بۆ كۆتایى هێنان به ڤیتۆى ئه‌مریكا كه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى داناوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م جووڵه ئه‌منییه ئاڵۆزه، له به‌غداد "ڕاوكردنى حوتهكانى گه‌نده‌ڵى" ده‌ستیپێكردووه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌پێى مه‌رجه‌كانى ئه‌مریكا بێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌مریكا به "قاچاخچێتى نه‌وت" و "پاره‌داركردنى گرووپه‌كان تۆمه‌تباریان ده‌كات".
تائێستا به‌پێى وته‌ى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در و عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، "سه‌رایا سه‌لام" باڵى سه‌ربازیی ڕه‌وتى سه‌در چه‌كیان داناوه، ئه‌مڕۆش گرووپه‌كانى تر ده‌ستیان به پرۆسه‌كه كردووه.
به‌وته‌ى چاودێرانى سیاسى، ئه‌مه ڕێوشوێنێكى كاتیی نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پلانى "به بێده‌نگى چوونه ناوه‌وه" یه‌كده‌گرێته‌وه كه ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له مانگى نیسان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ گرووپه‌كان باسى لێوه‌كردووه، ئامانجیش ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپانه به‌شێوه‌یه‌كى ڕووكه‌شانه بخزێنه ناو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێكیش سه‌رپه‌رشتییان بكات كه ناسراو نین.

چه‌كى مه‌هدى بۆ ڕاده‌ستكردن نییه
له‌لایه‌كى تره‌وه، سازشكردنهكه به زنجیره‌یه‌ك كه‌ناڵى هه‌رێمییدا تێده‌په‌ڕێت، تاران پێى وایه ئه‌و گرووپانه كه هه‌رخۆى چه‌كى پێداون و پاره‌دارى كردوون، چه‌كدانانیان وه‌ك ڕازیبوونه به مه‌رجه‌كانى شه‌یتان، هه‌ریه‌ك له‌و گرووپانه‌ش كه ئاماده‌بوون چه‌ك دانێن، هه‌ریه‌ك له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و رێكخراوى به‌در و كه‌تائیبى سه‌یدولشوهه‌دا و كه‌تائیبى ئیمامى عه‌لین.
یه‌كێك له سه‌ركرده‌ى ئه‌و گرووپانه وتوویه‌تى "په‌یامێك له موجته‌با خامنه‌یى ڕابه‌رى باڵاى ئێران و له ڕێگه‌ى ئیسماعیل قائانییه‌وه گه‌یشتووه‌ته سه‌ركرده‌ى ئه‌و گرووپانه، تێیدا ڕه‌خنه‌ى توندى له پێنج گرووپه‌كه گرتووه به‌وه‌ى چه‌كێك ڕاده‌ست ده‌كه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان خاوه‌نى نین، په‌یامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه ئێران گرووپه‌كانى پاره‌دار و چه‌كدار كردووه، ئێستاش "ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌كان وه‌ك ناپاكیی وایه و ڕازیبوونه به مه‌رجه‌كانى شه‌یتان".

گرووپه‌كان چۆن گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى چه‌ك ڕاده‌ست بكه‌ن؟
سه‌ركرده شیعه‌كان له‌وه تێگه‌یشتوون كه هاوكێشه‌ى داهاتوو كه به‌ڕێوه‌یه پێویسته به‌دووربن له هه‌ژموونى ئێران و چه‌كى به‌ره‌ى مقاوه‌مه، هه‌مان ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له تشرینى یه‌كه‌مى 2024 داواى كرد، كه چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت و به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده شیعه‌كان پێشتر و به‌تایبه‌ت گرووپه‌كان ده‌یانووت له‌ژێر فه‌رمانى ده‌وڵه‌تدان و ڕه‌تیان ده‌كرده‌وه كه چه‌ك ڕاده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام ده‌رچوونه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكى ئه‌مریكا هاوكێشهكهى گۆڕى، هه‌رزوو عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه هۆشدارى پێدان كه ده‌بنه ئامانجى داهاتووى ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌بوو له سه‌ره‌تاى 2026، هه‌ڵوێستى قه‌یس خه‌زعه‌لى و ئه‌بو ئالا وه‌لائى و حه‌یده‌ر غهرائى و شبل زه‌یدى، گۆڕدرا، یه‌ك به یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه ئاماده‌ن ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببن، ئه‌وه‌ى ڕێگه‌شى بۆ خۆشكردن ڕاگه‌یاندنى ده‌ستبه‌رداربوونى سه‌در بوو له سه‌رایا سه‌لام.
هه‌ندێكیش ڕه‌تیان كرده‌وه
هه‌رچه‌نده دیارترین گرووپه چه‌كداره‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ چه‌كدانان و تێكه‌ڵبوون به دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌شێكیان و له‌وانه‌ش كه‌تائیبى حزبوڵا ئاماده‌نین چه‌ك ڕاده‌ست بكه‌ن.
-
وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی؛نەگەینە رێککەوتن بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین
|
-
حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە؛ عەسائیب چەکەکانی رادەستی حکومەت دەکات
|
-
ترەمپ پێشبینی هەفتەیەک دەکات بۆ رێککەوتن؛ میدیای ئێران: هیچ وەڵامێک بۆ ڕێککەوتنی پێشنیارکراو نە نێردراوە
|
-
ڕاپۆرتى سێ مانگ له هێرشه‌كانى ئێران؛٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار
|
-
یەکی حوزەیران: ڕۆژی شکانەوەی بێدەنگی و هەڵسانەوەی قەقنەس
|
-
یه‌كێتی و پارتى له 50 به 50 ه‌وه بۆ 39 به 39
|
-
به مه‌رجى شه‌یتان ڕ‌ازى بوون؛ ئێران به‌شێك له گرووپه‌كانى عێراق به ناپاكى تۆمه‌تبار ده‌كات
|
-
دۆخەکە هەستیارە و روبەڕووی ئاڵنگاری دەبینەوە؛ سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دەدات
|
-
چوارچێوه له پشێویدایه؛ تارمایى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شد باڵى به‌سه‌ر دانوستانه‌كاندا كێشاوه
|
|
|
|