4 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی؛نەگەینە رێککەوتن بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین
دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوێنێ لە یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەی وتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ٣٩ بە ٣٩ مامەڵە لەگەڵ پارتی دەکەن، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دەڵێت ناکرێت عینادی هەندێک لایەن بەردەوام بێت، مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەریش جەخت لە "کاراکردنەوەی پەرلەمان "دەکاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەن بە ژمارە ڕەفتار بکەن و وتى " 39 بە 39ـین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین". ئهوهش لهكاتێكدایه پارتى دیموکراتی کوردستان پێشتر ڕهتیكردووهتهوه لهگهڵ یهكێتى و نهوهى نوێ پێكهوه مامهڵه بكات.بەڵام ئێستا کورسییەکی بزووتنەوەی گۆڕانیشی هاتووەتە پاڵ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە "لە بەهێزترکردنی پهیوهندییهکانی هەرێمی کوردستان و فهرهنسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا."
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەستێکی بەرپرسیارانە و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابووری و داراییەکان".

باڵیۆزی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کرد کە لە پشکی یەکێتییە، بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی " باسمان لە پێویستیی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرد و ڕوونمانکردەوە ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات".
بەم سەردانە و سەردانی دیپلۆماتکارانی تری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتاندا دەردەکەوێت، فشارێکی زۆر لەسەر یەکێتیی و پارتی هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.

پێشتر مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ كۆبوونەوە لەگةڵ یەكێتی، لە كاتی گفتوگۆدا قسە لەسەر ئەو لێدوانی بافڵ تاڵەبانی دەكەین كە وتی (39 بە 39) كورسین".
مەحمود محەمەد وتی " ناكرێت ئەو عینادیەی هەندێك لایەن هەیانە تا سەر بەردەوام بێت، ئەگەر نەگەینە رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت، دەبێت بەرەو هەڵبژاردن بڕۆین".

دواى زیاتر له ساڵێك و حهوت مانگ بهڕێوهچوونى ههڵبژاردنى خولى شهشهمى پهرلهمانى كوردستان، پارتى و یهكێتى كهوتوونهته خۆیان بۆ ئهوهى پهرلهمان كارا بكهنهوه و حكومهت پێكبهێنن، پارتى دهڵێت لهگهڵ ههر لایهنه و بهجیا گفتوگۆ دهكهن، یهكێتیش دهڵێت ئێستا لهگهڵ پارتى 39 به 39 ن، واته دهبێت پۆستهكانى حكومهتیش نیوه به نیوه بن.
پێشتر مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە، پەیامێکی فەرمیی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی ئەو حزبە کرد.
پارتى ڕایگهیاند "جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان".

پێش ئهو پهیامه، بهبۆنهى جهژنى قوربانهوه، مهسعود بارزانى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان پهیامێكى بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: لەو ساتە هەستیار و چارەنووسسازەدا پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن و واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە و، ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت".
مهسعود بارزانى وتى:" داوا دەكەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن. ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەو پێویستە هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست".
"هیوادارم ئەم جەژنە دەستپێكێك بێت بۆ باشتربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێپەڕبوونی گرفتە سیاسییەكان و هەروەها بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان". ئهمهش بهشێك بوو له پهیامهكهى مهسعود بارزانى.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان (سەرەتا ناوى ئهنجومهنى نیشتیمانیی کوردستان بوو)، وەک یەکەمین دامەزراوەی شەرعی و یاسایی لە مێژووی باشووری کوردستاندا، لە دەرئەنجامی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و دوای ئەنجامدانی یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی لە 19ـی ئایاری 1992ـدا دامەزرا، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی پەرلەمان لە چواری حوزەیرانی 1992 بەڕێوەچوو.

لەو کاتەدا، پەرلەمان لە 105 کورسی پێکدەهات، 100 کورسی بۆ لایەنە کوردییەکان (50 به 50 لهنێوان پارتى و یهكێتیدا) و پێنج کورسیش وەک کۆتا بۆ پێکهاتەی مەسیحی تەرخانکرابوو، لەمڕۆشدا کە پەرلەمان لە 100 کورسی پێکدێت پێنجیان پشکی کەمینەکان (مەسیحی، ئەرمەن و تورکمان) ی هەرێمی کوردستانە و ئهوانى تریش بهسهر لایهنهكاندا دابهشبوون.
لە ساڵی 1992هوە تا ئێستا، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێنج خولی یاسایی بەڕێکردووە و له خولى شهشهمدایه، ههرچهنده به درێژایى ئهو 34 ساڵه بههۆى كێشه و ململانێى ناوخۆییهوه هیچ خولێك ماوهكهى چوار ساڵ نهبووه، دیارترین نموونەش خولی یەکەم بوو کە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە زیاتر لە 10 ساڵ بەردەوام بوو، هەروەها خولی پێنجەمیش کە لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراقەوە بڕیاری نادەستووریبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی درا.

زیاتر لە ساڵ و نیوێكە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كراوە، بەڵام پەرلەمان هێشتا لە دۆخی پەككەوتندایە، كاندیدان و حزبەكان بە بەڵێنی بێ كردار وایان كرد خەڵك سندوقەكان بە دەنگەكانی پڕ بكات، بەڵام كورسییەكان هیچ ڕۆڵیان نیە و ئەوانەی چوونە پەرلەمان و سوێندیان خوارد سوێندەكەیان جێبەجێ نەكرد و بەرامبەر هەموو پرسەكان بێدەنگن، مووچەی خۆیان وەردەگرن و ترسیشیان هەیە لەوەی هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە و مووچە و ئیمتیازاتەكان لەدەست بدەن.
لە 18 مانگی ڕابردوودا، پەرلەمانی كوردستان یەك دانیشتنی ئەنجامداوە، ئەویش لە 2-12-2024 بوو تەنها بۆ سوێندخواردن، بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببەسترێت و بێبەش نەبن لە ئیمتیازاتەكانیان.
-
وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی؛نەگەینە رێککەوتن بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین
|
-
حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە؛ عەسائیب چەکەکانی رادەستی حکومەت دەکات
|
-
ترەمپ پێشبینی هەفتەیەک دەکات بۆ رێککەوتن؛ میدیای ئێران: هیچ وەڵامێک بۆ ڕێککەوتنی پێشنیارکراو نە نێردراوە
|
-
ڕاپۆرتى سێ مانگ له هێرشهكانى ئێران؛٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار
|
-
یەکی حوزەیران: ڕۆژی شکانەوەی بێدەنگی و هەڵسانەوەی قەقنەس
|
-
یهكێتی و پارتى له 50 به 50 هوه بۆ 39 به 39
|
-
به مهرجى شهیتان ڕازى بوون؛ ئێران بهشێك له گرووپهكانى عێراق به ناپاكى تۆمهتبار دهكات
|
-
دۆخەکە هەستیارە و روبەڕووی ئاڵنگاری دەبینەوە؛ سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دەدات
|
-
چوارچێوه له پشێویدایه؛ تارمایى ههڵوهشاندنهوهى حهشد باڵى بهسهر دانوستانهكاندا كێشاوه
|
|
|
|