2   کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

عیراقچی و ویتكۆڤ بەرەو سویسرا بەڕێدەكەون؛ ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆ هەیە؟

دوای ڕۆژێك لە دواخستنی ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران بە بڕیاربوو هەینی لە ناوچەی گەشتیاری بورگنستۆك لە سویسرا بەڕێوەبچێت، هەریەك لە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی سویسرا دەكەن.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی جیهان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەكاری دەكات ئەمڕۆ شەممە بەرەو سویسرا بەڕێبكەوێت، بەڵام پێگەی ئاكسیۆس ئاشكرایكردووە ئەو پلانە ئەگەری گۆڕانكاری تێدا هەیە.

ڕۆژی هەینی عەباس عیراقچی بەشێك لە هاوكارەكانی ئاگادار كردووەتەوە، ئاگربەست لە لوبنان پرسێكی میحوەرییە بەلای ئێرانەوە، دەبێتە هۆكارێكی یەكلاكەرەوە بۆ سەركەوتن یان شكستی دانووستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران.

بەوتەی سەرچاوەكان كە قسەیان بۆ ئاكسیۆس كردووە، ئێرانیەكان تەئكیدیان لەوە كردووەتەوە، دەیانەوێت ئاگربەست بەشێوەیەكی كرداری بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوكات بۆ سویسرا بەڕێ بكەون، تا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكەن.

لەلایەكی ترەوە، بەوتەی لێپرسراوێكی ئەمریكی، ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێكەوتووە بەرەو سویسرا، چاوەڕوان دەكرێت خولێكی تری دانوستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە و چەند پرسێكی تر دەستپێبكات، لەكاتێكدا باس لەوە دەكرێت جارید كۆشنەر نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا ئێستا لە سویسرایە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پێشتر گەشبینی خۆی پیشانداوە كە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ ئێران لەماوەی 60 ڕۆژدا چارەسەر دەكەن، ئەوەش هەمان ئەو كاتەیە بەپێی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە لەنێوان لایەنی ئەمریكی و ئێرانی لە ڕۆژی چوارشەممە دیاریكرا، ئەگەری درێژكردنەوەشی هەیە.

ئەگەری بەڕێكەوتنی عیراقچی و ویتكۆڤ بۆ سویسرا لەكاتێكدایە، بریاربوو ڕۆژی هەینی دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەبچێت، لە هەمانكاتیشدا ڕێككەوتنەكەی نێوانیان ئیمزا بكەن كە پێشتر بە ئەلیكترۆنی ئیمزا كراوە، هەرچەندە ئێران مەرجی ئەوەی هەیە بۆ ڕێككەوتنەكە دەبێت ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە، لەكاتێكدا ئیسرائیل تائێستاش بەردەوامە لە بۆردومانی لوبنان.

  • عیراقچی و ویتكۆڤ بەرەو سویسرا بەڕێدەكەون؛ ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆ هەیە؟

  • پشت په‌رده‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق؛ زه‌یدى هه‌وڵى چى ده‌دات و باراك چى ده‌وێت؟

  • توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە

  • كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا

  • میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە

  • ئه‌و سه‌رۆكه‌ كۆڵۆمبییه‌ى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه‌؟

  • پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە

  • چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان

  • تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

سەرەکی