3   کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

تۆم باراك نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ عێراقه‌ و سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كات، دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان كۆبوه‌وه‌، ئه‌مڕۆش چاوى به‌ عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى عێراق ده‌كه‌وێت.

ڕاگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌ش

حکومەتی عیراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا هات، کە تێیدا جەخت لەسەر دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەهێز و لە قازانجی هەردوولا کرایەوە، بە ئامانجی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق بەرەو ئایندەیەکی پڕ سەروەری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی، لەو چوارچێوەیەشدا تۆم باراک خواستی سەرۆک دۆناڵد تره‌مپی گەیاندە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێشوازیکردنی لە کۆشکی سپی لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی داهاتوودا بەمەبەستی تاوتوێکردنی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە

لە لایەکی ترەوە، هەردوولا تاوتوێی دیدگای حکومەتی عێراقیان کرد بۆ قۆناغی داهاتوو، کە بنەمای سەرەکی بریتییە لە چەسپاندنی ئاشتی و جێبەجێکردنی پلانەکانی عێراق بۆ داماڵینی چەک و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو گروپ و پێکهاتە چەکدارانەی لە دەرەوەی یاسا و دەسەڵاتی دەوڵەت کاردەکەن، بە جۆرێک چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە و سەروەری تەواو بسەپێنرێت، ئەمەش بۆ دەستبەرکردنی دوورخستنەوەی عیراق لە ململانێکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هەڕەشەکردن لە ئاشتی ناوچەیی، کە هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی بەپەلەی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە کردەوە.

سەبارەت بە لایەنی ئابووری و وەبەرهێنان، سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی وڵاتەکەی بە قووڵکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان دووپاتکردەوە و لەو چوارچێوەیەشدا پێشوازی لە چەندین پڕۆژەی گەورە کرا، لەوانە پێدانی مۆڵەتی کۆتایی بە کۆمپانیای ستارلینک بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی خێرا، و دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆن بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی ڕۆژئاوای قورنە-2 و ناسریە، هاوکات بڕیاردرا بە دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی پێویست بۆ دەستبەکاربوونەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وەک HKN و Western Zagros و Hunt، لەگەڵ هەنگاونان بەرەو واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای TI Capital بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆری کەرکوک- بانیاس وەک ڕێڕەوێکی گرنگی هەناردەکردنی نەوت، لە پاڵ فراوانکردنی هاریکارییەکان لە کەرتی کارەبا و غاز لە ڕێگەی پڕۆژەی کۆمپانیای Excelerate Energy لە خور زوبەیر.

پاڵپشتیکردن لە عێراقێکی فیدراڵ، دیموکرات، یەکگرتوو و خاوەن سەروەری کردەوە

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردن لە عێراقێکی فیدراڵ، دیموکرات، یەکگرتوو و خاوەن سەروەری کردەوە، کە لەسەر بنەمای دامەزراوە دەستوورییەکان و دابینکردنی یەکسانی تەواو بۆ هەموو هاووڵاتییان بنیات بنرێت، بە شێوەیەک کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە و وڵات بەهێزتر بکات.

پێش عه‌لى زه‌یدى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى كۆبووه‌ته‌وه‌

هه‌رچه‌نده‌ تۆم باراك شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد كۆبووەوە، به‌ڵام میدیاكانى یه‌كێتیی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان بڵاونه‌كرده‌وه‌، هیچ میدیایه‌كیش باسى نه‌كرد.

 بەپێی زانیارییه‌كانى ناو كۆبوونەوەكە " بافڵ جەلال تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لەبارەی پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە بووە، دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ كران و هەردوولا رێككەوتنی ئەمریكا و ئێرانیان بە گرنگ زانیوه‌ بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

"لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی، تەئكید لە پاڵپشتیكردنی حكومەتی نوێی عێراق كرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان".

سەرۆكی یەكێتیی نیگەرانی خۆی لەبارەی پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوه‌

زانیارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن " سەرۆكی یەكێتیی نیگەرانی خۆی لەبارەی پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوه‌ و وتوویه‌تى " شەرعییەت و متمانەی حكومەتی ئێستا خەریكە دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە".

لە كۆبوونەوەكەدا كێشەی وزە خراوەتە بەر باس و سەرۆكی یەكێتییش ئاماژەی بەوە كردووە "هەرێمی كوردستان دەتوانێت بە پلانێكی ستراتیجی كێشەی وزە لە تەواوی عیراق چارەسەر بكات". 

  • پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە

  • چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان

  • تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • له‌ قه‌ندیل دۆخه‌كه‌ چۆنه‌؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه‌: تاكه‌ ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌

  • ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ

  • چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل

  • چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن

  • خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت

  • دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟

سەرەکی