6   کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە

بەرپرسێكی باڵای توركیا كە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز كردووە  نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، دەڵێت،  ئەنقەرە نایەوێت رێككەوتنی ئێستای هێڵی بۆری نەوتی كەركوك  - جەیهان بە مەرجەكانی ئێستا درێژ بكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەغداد داوای درێژكردنەوەی رێككەوتنەكەی كرد بۆ لانی كەم ساڵێكی تر تاوەكو كاتی زیاتر هەبێت بۆ دانوستان لەسەر رێككەوتنێكی نوێ.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە كردووە، درێژكردنەوەی رێككەوتنی ئێستا بژاردەیەكی دڵخوازی توركیا نییە و وتویەتی هیچ سوودێك لە درێژكردنەوەی رێككەوتنێك  نییە ، ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ماوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نێوان عێراق و توركیا لە 27ی مانگی تەممووز كۆتایی پێبێت.

 لە كاتێكدا هەردوو حكومەت بەردەوامن لە تاوتوێكردنی رەشنووسی رێككەوتنێكی نوێ كە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی ئەو هێڵەوە لە قۆناغی داهاتوودا رێكبخات.

رێككەوتنی ئێستا بۆ چەند دەیەیەك لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە دەباتە سەر دەریای ناوەڕاست ، بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی توركیا، عێراق داوای درێژكردنەوەی رێككەوتنی ئێستای كردووە لانی كەم بۆ ساڵێك، بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەت بۆ هەردوولا تاوەكو دانوستانەكان تەواو بكەن و بگەنە شێوازێكی نوێ كە كارپێكردنی هێڵی بۆرییەكە رێكبخات. بەڵام لێدوانەكانی توركیا ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەنقەرە گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێی پێ باشترە، لەبری درێژكردنەوەی رێككەوتنی ئێستا كە لە ساڵانی رابردوودا جێگەی ناكۆكی یاسایی بوون لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەم هەڵوێستەی توركیا دوای ململانێیەكی درێژخایەنی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە دێت سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە. ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2023دا بڕیارێكی لە دۆسیەی ناوبژیوانی نێوان هەردوولا دەركرد، ئەمەش بووە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی ئەو هێڵەوە بۆ ماوەیەكی درێژ، پێش ئەوەی گفتوگۆكان بۆ سەرلەنوێ رێكخستنەوەی میكانیزمی هەناردەكردن لە چوارچێوەیەكی یاسایی نوێدا دەست پێبكەنەوە.

بۆری كەركوك-جەیهان یەكێكە لە گرنگترین رێڕەوەكانی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەكانی جیهان، چونكە كێڵگە نەوتییەكانی باكووری عیراق بە بەندەری جیهانی توركیا لەسەر دەریای ناوەڕاست دەبەستێتەوە.

  • پشت په‌رده‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق؛ زه‌یدى هه‌وڵى چى ده‌دات و باراك چى ده‌وێت؟

  • توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە

  • كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا

  • میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە

  • ئه‌و سه‌رۆكه‌ كۆڵۆمبییه‌ى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه‌؟

  • پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە

  • چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان

  • تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • له‌ قه‌ندیل دۆخه‌كه‌ چۆنه‌؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه‌: تاكه‌ ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌

سەرەکی