2   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان

ناوەندی هەواڵ

حکومەتی عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا دەروازە سنووریەکان لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەربهێنێت، بە پاساوی پاراستنی بیرە نەوتەکانیش نیازی هەیە کۆنترۆڵیان بکات، بەمەش دەسەڵاتەکانی هەرێم کەمدەبنەوە لەژێر ناوی پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و بەهێزکردنی ناوەند، کە نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی دەکات.

ساڵانێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر دەروازە سنووریەکان و کێڵگە نەوتییەکان کێشمەکێشیانە، هەردوولاش یەکتر بە جێبەجێ نەکردنی دەستوور تۆمەتبار دەکەن، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی عەلی زەیدی لە نیسانی ئەمساڵ وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، دروشمی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و گێڕانەوەی سەروەری بۆ حکومەتی ناوەند هەڵگرتووە، وادیارە ئەم بەرنامە نوێیەش زۆر بە دڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان نییە، دیاریکردنی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سوریاش هاوکاری حکومەتی عێراق دەبێت لە سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەند بەسەر هەرێم.

تۆم باراک بەوە ناسراوە زۆر خۆشی لە سیستمی فیدراڵی و دەسەڵاتی کەمینەکان نایەت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر پشتیوانی حکومەتی عێراق بکات و فشار لە حکومەتی هەرێم بکات دەسەڵاتەکانی کەم بکاتەوە و حکومەتی ناوەند بەهێز بکات، هەر لەگەڵ هەواڵی هاتنیشی بۆ عێراق، دەسەڵاتدارە شیعەکان دەنگیان دلێر بووە و باسی ئەوە دەکەن پێویستە دەسەڵاتی ناوەند لە هەرێمی کوردستان بەهێز بکرێت، وەک ئەوەی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدادەوە دوێنێ لەگەڵ گەیشتنی تۆم باراک وتی "پێویستە پێشمەرگەش وەکو حەشدی شەعبی لێکبدرێتەوە"، رەنگە زۆرێک ئەمە وەک لێدوانێکی ئاسایی ببیننن، بەڵام ئەمە زەنگی سەرەتایە بۆ خستنە ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، هۆکاری سەرەکیش پشتگوێ خستنی ئەو هۆشداریەیە کە ساڵانێکە بە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی دەدرێت، کە حکومەتێکی دامەزراوەیی بنیات بنێن و پێشمەرگە یەک بخەنەوە، بەڵام مانگی نۆ هاوپەیمانان و ئەمریکا لە هەرێم و عێراق دەکشێنەوە و ئەمەش رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ حکومەتی عێراق تا دەسەڵاتی زیاتر بەسەر هەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت.

حکومەتی عێراق زیاتر لە ساڵێکە داوای جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا دەکات لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەش لە کۆتاییدا لە رێگەی فشارەکانەوە حکومەتی هەرێمی ناچار کرد جێبەجێی بکات، هەرچەندە لەوبارەیەوە هێشتا ناکۆکی هەیە.

کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، بەرنامەیەکی نوێی حکومەتی عێراقە بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، یەکەم لایەنیش رەوتی نیشتمانی شیعە ئامادەیی خۆی دەربڕی بە جێبەجێکردنی و گرووپی سەرایا سەلامی هەڵوەشاندەوە ناچاری کردن چەک بدەنەوە دەستی دەوڵەت و تێکەڵ بە هێزە ئەمنیی وسەربازییەکان ببن، دوای ئەویش چەند گرووپێکی تر ئامادەیی هەمان کاریان ڕاگەیاند، هەر لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشدا بەرپرسانی ئەمنیی عێراق بە پاساوی پاراستنی بیرە نەوتەکانی هەرێم داوایان کردبوو هێز بنێرنە هەرێمی کوردستان، دواتریش وەفدێکی باڵای سەربازیی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، دوای گەڕانەوەی وەفدەکەش لیوا فایەق مزوری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ وەفدە سەربازییەكەی عێراق، كە سەردانی هەولێریان كرد، گفتوگۆكراوه‌ لەبارەی دانانی سیسته‌می به‌رگری درۆنی و رێگریكردن له‌وه‌ی چیتر هێرش نه‌كرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تا كۆمپانیاكان كاری خۆیان بكه‌ن.

  

  • پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە

  • چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان

  • تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • له‌ قه‌ندیل دۆخه‌كه‌ چۆنه‌؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه‌: تاكه‌ ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌

  • ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ

  • چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل

  • چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن

  • خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت

  • دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟

سەرەکی