4 کاتژمێر پێش ئێستا
1352 جار خوێنراوەتەوە
شیلادزێ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به ته‌نیا ڕوبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حزبێك وه‌ستاونه‌ته‌وه
ناوەندی هەواڵ
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكى ئه‌م شارۆچكه سنورییهى باكورى كوردستان، دژى هێزى سوپاى توركیا ڕاپه‌ڕین، ئێستاش دواى چه‌ندین ساڵ كه توركیا پرۆسه‌یه‌كى به‌ناوى ئاشتى ده‌ستپێكردووه و به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامه له ڕێگا لێدان و دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازیی و رێگری لە گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندەکان، خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه دژى ئه‌وه وه‌ستاون و هۆشدارى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌ده‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و ناوچه‌یه‌یه.
له شیلادزێ چى ڕووده‌دات؟
دوای ساڵانێک لە ئاوارەیی بەهۆی تۆپباران و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، دانیشتووانی عەشیرەتی ڕێکان لە شارەدێی شیلادزێ بڕیاریاندا بە ئیرادەی خۆیان بگەڕێنەوە سەر زێدی باووباپیرانیان، بەڵام لە جیاتی پێشوازی، بە توندوتیژی و دەستگیرکردن وەڵام درانەوە!
دانیشتووان و پیاوماقوڵانی ناوچەکە چوونەتە بارەگای پارتی لە ئامێدی و ڕایانگەیاندووە "ئەگەر گەمارۆی سەر گوندەکانیان هەڵنەگیرێت و ڕێگای گەلی ڕێکان نەکرێتەوە، دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و ناڕەزایەتییەکان بە ئاستێکی مەترسیدار فراوانتر دەبن."
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست " میدیای ئیرادە " کەوتوون داخستنی ڕێگاکان بووەتە هۆی چۆڵبوونی 206گوند لە سنووری ئامێدی و 80 گوند لە شیلادزێ، کە بەشێکە لە زنجیرە داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا.
ئیرادە زانیاری ئەوەی دەستکەوت کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو حزبە چەندین گەنج و لە نێویاندا ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکانیان (زێدان عادل سیتەیی) یان دەستگیرکردووە و دواتر ئازادیان کردووە .
دانیشتوانی ئەو دەڤەرە بە پێی ئەو هۆشداریەی کەبە پارتی دیموکراتی کوردستانیان داوە بریتی بووە لەوەی کە ئەوان، تا دوا دڵۆپەی خوێنیان کۆڵ نادەن و بە دەستگیرکردنیش ئیرادەیان ناشکێت و دەبێت بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان .
خەڵکی ناوچەکە پێداگرن کە چیدیکە قبوڵ ناکەن ببنە قوربانیی پشتپەردەی سیاسەت و داگیرکاریەکانی تورکیا و بڕیاریان داوە کە بەهێز و توانای خۆیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ وحاڵیان.

مێژووى كۆڵنه‌دانى شیلادزێیهكان
ڕۆژی ڕابردوو دانیشتوانی 80 گوندی سنووری شارەدێی شیلادزێی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کە لە عەشیرەتی ڕێکانین، هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیاندا، کە چەند ساڵە بە هۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیاەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهیشتبوو، لەلایەن پارتییه‌وه ڕێگرییان لێ‌کرا و توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجام درا.
دۆخی شیلادزێ ئێستا لە قۆناغێکی هەستیاردایە بێدەنگیی دەسەڵات لە ئاست داواکارییە مەدەنییەکان مەودای نێوان دەسەڵات و هاووڵاتییانی زیاتر کردووە و خەڵکی ناوچەکە پێداگرن لەسەر ئەوەی بە ئیرادەی خۆیان ڕێگاکانیان بکەنەوە.
سه‌ره‌تاى ته‌قینه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان
لە 23-1-2019دا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا سنووری دێرەلووکیان بۆردوومان کرد،کە لە ئەنجامیدا بووە هۆی شەهیدبوونی چوار هاوڵاتیی و برینداربوونی دووانی دیکە.
هاوڵاتیان بە ژن و پیاوەوە بەڕێپێوان چوونە بەردەم بارەگاکانی سوپای تورکیا کە دەکەونە کۆمەڵگای سیرێ’ی سەربە شیلادزێ-وە، لەوێ سەربازگەکەیان بەردباران کرد و توڕەیی خۆیان دژی داگیرکارییەکان خستەڕوو، کە دواجار کۆنترۆڵکردنی بارەگاکە بوو، کە تانک و بنکەکان کەوتنە دەست هاوڵاتیان، ئەوان زیاتر توڕەیی خۆیان بە ئاگردانی بنکەکەی داگیرکەران پیشانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق و تورکیادا.

لەگەڵ هەڵمەتی گەلی بادیناندا بۆ ناو بارەگاکەی سوپای تورکیا، سەربازەکانی ئەو دەوڵەتە هەڵهاتن و ڕایان کرد، بەڵام لەکاتی هەڵهاتندا دەستڕێژی گوللـەیان لە هاوڵاتیانی بێ چەککرد و دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و چەند هاوڵاتییەکیش برینداربوون.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانى پارتى له سنووره‌كه، له‌برى ئه‌وه‌ى ڕێوشوێن دژ به سوپاى توركیا بگرنه‌به‌ر، كه‌وتنه ده‌ستگیركردنى خه‌ڵكى شارۆچكه‌كه و چالاكوانانى بادینان، تائێستا به‌شێك له‌و چالاكوانانه له‌ژێر گوشارى پارتیدان، چه‌ند كه‌سێكیشیان چه‌ند ساڵێكیان له زیندان به‌سه‌ربرد.
-
لە 2016ەوە بۆ 2026؛ مێژووی سەرلەنوێی دۆسیەکانی د. عەبدولەتیف ئەحمەد و تاقیکردنەوەی شکۆی زانکۆ
|
-
شیلادزێ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به ته‌نیا ڕوبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حزبێك وه‌ستاونه‌ته‌وه
|
-
پێش گفتوگۆكانى سویسرا؛ ئێران جارێكى تر گه‌رووى هورمزى داخست
|
-
عیراقچی و ویتكۆڤ بەرەو سویسرا بەڕێدەكەون؛ ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆ هەیە؟
|
-
پشت په‌رده‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق؛ زه‌یدى هه‌وڵى چى ده‌دات و باراك چى ده‌وێت؟
|
-
توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە
|
-
كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا
|
-
میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە
|
-
ئه‌و سه‌رۆكه كۆڵۆمبییه‌ى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه؟
|
|
|
|