8   کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

پێدەچێت کەیسەکەی د. عبدالتیف لە وەزارەت بڕیاری لێنەدرێت و ئاراستەی دادگا بکرێت

لە ڕێگەی وەتسئەپەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا نێردراوە

ناوەندی هەواڵ

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی مامۆستای زانکۆ و ڕێبەری سەلەفییەکانی کوردستان (د. عەبدوللەتیف ئەحمەد)، کارەکانی خۆی کۆتایی پێهێنا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بۆ بڕیاردانی کۆتایی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی زانکۆی سلێمانی  " لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی (د. عەبدوللەتیف ئەحمەد) کارەکانی خۆی تەواو کرد و پێشنیازەکانی خۆی، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە بە مەبەستی پەسەندکردن." ڕاگەیەندراوی زانکۆ وا دەڵێت .

ئیرادە دوای بەدواداچوونی بۆ ئەنجامی لێکۆلینەوەکەی زانکۆی سلێمانی لەسەر دۆسیەکەی " د. عبدالتیف ئەحمەد " ئەوەی دەستکەوت کەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبەرپاراستنی ناوەرۆکەکەی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی "وەتسئەپ"ەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا نێردراوە تا لەوێ بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێ، هاوکات هەمان سەرچاوە ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە پێدەچێت ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە لایەن وەزارەتەوە بڕیاری لەسەر نەدرێت و ڕەوانەی دادگا بکرێت بۆ بڕیاردان .


بنچینەی کێشەکە چییە؟
پێکهێنانی ئەم لیژنەی لێکۆڵینەوەیە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانییەوە دوای ئەوە هات، کە زنجیرەیەک تۆماری دەنگی و نامە و تێکست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانەوە. لەو تۆمارانەدا گفتوگۆ لەنێوان کچێک و د. عبدالتیف ئەحمەددا دەکرێت. دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم تۆماریش، دەنگۆ و زانیاری لەسەر بوونی چەند تۆمارێکی دیکەی هاوشێوە و هەراسان کردن کەلە لایەن ناوبراوەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.

بە پێی بەدواداچوونەکان ژمارەیەک لە خوێندکارانی کچی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی باسیان لەوە دەکەن، کە ئەو مامۆستا ئایینییە لە ڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنی خۆیەوە هەراسانی کردوون، داوای وێنەی لێکردوون و "وێنەی نەشیاو"ی بۆ ناردوون؛ ئەمەش وایکرد ژمارەیەک سکاڵا لە دژی ناوبراو لەیەک کاتتدا تۆمار بکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت .
لە بەرامبەردا، "د. عبدالتیف ئەحمەد" تەواوی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کرابوون لە ڕێگەی پێگەکانی خۆی و ڕاگەیەندراو و میدیاکانیەوە ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند : کە ئەو تۆمارە دەنگی و نامانە "بووختانن" و دەنگی ئەو نین، و لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە دروستکراون .


د. عبدالتیف ئەحمەد، جیا لەوەی مامۆستای زانکۆیە، وەک کەسی یەکەم و ڕێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان دەناسرێت و خاوەنی کەناڵێکی ئاسمانی و سەکۆی میدیایی تایبەت بە خۆیەتی. ئەمە یەکەمجار نییە ناوبراو ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ڕەخنە و لێکۆڵینەوە بە تایبەت لە دۆسیەی هەراسانکردنی سێکسی لەگەڵ کچانی خوێندکاری خۆی دەبێتەوە .


 پێشتر لە ساڵی ٢٠١٦دا، دۆسیەی هاوسەرگیری سێیەمی د. عبدالتیف ئەحمەد لەگەڵ خوێندکارێکی خۆیدا کێشە و دەنگۆیەکی گەورەی لە ناوەندە میدیاییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد. ئەو کاتەش بابەتەکە پەیوەستبوو بە پێگەی ئەکادیمی و ئاینییەکەی وەک مامۆستای زانکۆ، کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناچار کرد بێنە سەر هێڵ.


ناوبراو بەردەوام لە ناو جەرگەی ململانێی توندی فیکری و ئاینی دابووە لە کوردستان، بە تایبەت لەگەڵ لایەنە ئیسلامییە سیاسییەکان و تەریقەتەکانی سۆفیگەری. بۆیە هەر جوڵە و دۆسیەیەکی پەیوەست بەو، ڕاستەوخۆ دەبێتە جێ سەرنجی ڕای گشتی و کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە.


لە ئێستادا چاوەکان لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵان تا بزانرێت چ جۆرە سزایەکی کارگێڕی یان یاسایی بەسەر ناوبراودا دەسەپێنن، یان کەیسەکە بە چ ئاڕاستەیەکدا دەڕوات یان ئەوەیە کە کۆی دەرەنجامی دۆسیەکە و لێکۆڵینەوەکانیش ئاراستەی دادگاکانی هەرێم دەکرێت بۆ بڕیاردان لێی .

  • پێدەچێت کەیسەکەی د. عبدالتیف لە وەزارەت بڕیاری لێنەدرێت و ئاراستەی دادگا بکرێت

  • پێدەچێت کەیسەکەی د. عبدالتیف لە وەزارەت بڕیاری لێنەدرێت و ئاراستەی دادگا بکرێت

  • یه‌كێتى و پارتى له‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێئومێد بوون؛ چى ڕووده‌دات؟

  • تره‌مپ دووباره‌ى ده‌كاته‌وه‌؛ پاره‌كانى ئێران ته‌نها بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مریكا خه‌رج ده‌كرێت

  • ئایا ئێران دەتوانێت هەژموونی لە عێراق بپارێزێت؟

  • پسپۆڕان چی دەڵێن؟؛ وتەبێژی حكومەتی عیراق:هیچ نیازێك نییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار

  • پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت

  • ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە قەوارەی هەرێم ده‌گه‌یه‌نێت؛ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له‌ یه‌كێتیی ده‌كات

  • وڵاتێک لە ژێر کاریگەریی گەندەڵیدا؛ ئایا کاتژمێری لێپرسینەوەی حوتەکان لە عێراق نزیک بووەتەوە؟

سەرەکی