2 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێتى و پارتى له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێ‌ئومێد بوون؛ چى ڕووده‌دات؟
ناوەندی هەواڵ
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان، پاش ساڵێك و هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕێگرن له پێكهێنانى حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، دواى ئه‌وه‌ى نه‌یانتوانى پێكه‌وه ڕێكبكه‌ون، هه‌وڵده‌ده‌ن لایه‌نه‌كان به‌لاى خۆیاندا ڕابكێشن، به‌ڵام تائێستا له‌و هه‌وڵه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
پارتى پێشتر وه‌فدێكى پێكهێنا و به‌نیازبوو سه‌ردانى لایه‌نه‌كان بكات تا ڕازییان بكه‌ن په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش نه‌هاته پێش، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیش هه‌مان هه‌نگاوى ناوه، به‌ڵام یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوو بووه له ڕاكێشانى نه‌وه‌ى نوێ به‌لاى خۆیدا، هه‌رچه‌نده پارتیش ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر حزبه‌كانیش به ته‌واوى به‌لاى خۆیدا ڕانه‌كێشێت په‌رله‌مانتارانیان په‌رته‌وازه بكات و به‌شێكیان بۆخۆى ڕابكێشێت، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و كورسیانه كۆبكاته‌وه كه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویستیه‌تى.

له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، سه‌ردانى سێ لایه‌نى كردووه، ئه‌وانیش یه‌كگرتووی ئیسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (كوردسات) بووه، پێشتریش له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى نوێ لێكنزیكبوونه‌وه‌ى هه‌بووه تا به‌یه‌كه‌وه بتوانن كاربكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتى بۆ ئه‌وه پێویستى به لایه‌نه‌كانى تره تا بتوانن دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى "ئیراده میدیا" یه‌كێتى ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت ڕێگرى له پلانى پارتى بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ یه‌كێتى دانیشتنى په‌رله‌مان بكات، یاخود له‌گه‌ڵیان بگاته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه ڕازییان بكات له به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌ى بجوڵێنه‌وه، هه‌رچه‌نده داواى لێكردوون به‌شدارى دانیشتنى په‌رله‌مان بكه‌ن ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌كیش له په‌رله‌مان ده‌ست به‌رز نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام جگه له نه‌وه‌ى نوێ هیچ لایه‌نێك به‌وه ڕ‌ازى نه‌بووه.

ئه‌و هه‌وڵه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌كاتێكدایه، یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌ستپێشخه‌رى كردووه تا هه‌ردوو لایه‌نه‌كه پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
یه‌كێتیش تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه كه كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ڕێكخه‌رى گشتیی گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كه دواى كۆبوونه‌وه‌كه وتى " كێشه‌كان له‌سه‌ر كورسی په‌رله‌مان نییه، به‌بێ یه‌كێتیی و پارتی نه هه‌رێم ته‌فعیل ئه‌بێت و نه‌حكومه‌ت ته‌شكیل ئه‌بێت".
دواى كۆبوونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌كگرتوو بافڵ تاڵه‌بانى وتى " مامۆستا هه‌ر قسه‌ی خێر‌و ره‌ئی باشه؛ ئێمه‌ش ئه‌ڵێین ئه‌مر ئه‌كه‌ی". ئه‌مه‌ش هه‌ر نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر داواكانى یه‌كێتى.
پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك لەلایەن یەكێتیەوە بەبێ گەڕانەوەو گفتوگۆكردن لەگەڵ پارتی، بۆیە پارتی تەواو نا‌ئومێد بووە لەوەی یەكێتی بچێتە پێشەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و راستەوخو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بە سەركردایەتی حزبەكەی وتووە، بەبێ یەكێتی هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمان بدەن، لەبەرامبەردا یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لە هەوڵدایە بۆ رێگری لە هەوڵەكانی پارتی.
بەپێی بەدواداچوونەكانی ئیراده، سەردانەكەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا، بۆ ئەو مەبەستە بووەو تا لە رێگای توركیاوە كاریگەری لەسەر ئەو هێزانە درووست بكرێت كە لە هەرێمی كوردستانن و نزیكن لە توركیاوە بۆ ئەوەی بەشداربن لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت.

ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوتوو بێت لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت سەرەتا بەبێ یەكێتی (شوێنی پۆستەكانی بۆ جێدەهێڵێت) ئەوا دەیكات، خۆ ئەگەر سەركەوتوو نەبێت، ئەوا هەوڵێ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات، یه‌كێتیش له به‌رامبه‌ردا پلانى خۆى هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌رله‌مان و دواتر ناچاركردنى پارتى به پێكهێنانى حكومه‌ت، په‌نا بۆ دادگاى فیدراڵى ببات.
كورسیەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان
- پارتی دیموكراتی كوردستان: 39 كورسی
- یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 23 كورسی
- نەوەی نوێ: 15 كورسی
- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 7 كورسی
- رەوتی هەڵوێست: 4 كورسی
- كۆمەڵ: 3 كورسی (2 پەرلەمانتاریان سوێندیان نەخواردووە)
- بەرەی گەل: 2 كورسی (1 پەرلەمانتاریان سوێندیان نەخواردووە)
- پارتی سۆسیالیست: 1 كورسی
- بزوتنەوەی گۆڕان: 1 كورسی
- كۆتاكان: 3 پەرلەمانتار نزیك لە پارتی
- كۆتاكان: 2 پەرلەمانتار نزیك لە یەكێتی
-
یه‌كێتى و پارتى له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێ‌ئومێد بوون؛ چى ڕووده‌دات؟
|
-
تره‌مپ دووباره‌ى ده‌كاته‌وه؛ پاره‌كانى ئێران ته‌نها بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مریكا خه‌رج ده‌كرێت
|
-
ئایا ئێران دەتوانێت هەژموونی لە عێراق بپارێزێت؟
|
-
پسپۆڕان چی دەڵێن؟؛ وتەبێژی حكومەتی عیراق:هیچ نیازێك نییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار
|
-
پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت
|
-
ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە قەوارەی هەرێم ده‌گه‌یه‌نێت؛ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له یه‌كێتیی ده‌كات
|
-
وڵاتێک لە ژێر کاریگەریی گەندەڵیدا؛ ئایا کاتژمێری لێپرسینەوەی حوتەکان لە عێراق نزیک بووەتەوە؟
|
-
یەکێتی و پارتی؛ یان 39 بە 39 یان دادگای فیدراڵی
|
-
مه‌رجى ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا؛ئه‌نجامى باش و دانوستانى سه‌خت له سویسرا
|
|
|
|