3 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران ئەگەر دانوستانەكان لە وادەی دیاركراویش لابدات.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پێی وایە هێرشی نوێی سەرتاسەری لە دژی تاران، رەنگە هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بخاتە مەترسییەوە.
رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە رایگەیاندووە، ترەمپ لە ئێستادا رازییە بە وەشاندنی گورزی سنوردار لە دژی ئێران ئەگەر یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن پێشێل بكات.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ترەمپ لەبارەی بژاردەكانی شەڕی سەرتاسەری دژ بە ئێران وردەكاری پێدراوە، بەڵام پابەندبوونی بە رێبازی دیپلۆماسییەوە هەڵبژاردووە، لاریشی نییە لەوەی ئەگەر دانوستانەكان لەگەڵ ئێران لە وادەی 18ی ئاب لابدات بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەتۆمی.

لەلایەكی ترەوە، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئێران و ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران پێش جێبەجێكردنی یاداشتنامەكە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دەستپێناكاتەوە، بەڵام پابەندین بە جێبەجێكردنی یاداشتنامەكە هەتا دانوستانەكان دەستپێدەكەنەوە.
قاڵیباف وتیشی، ئەمریكا بەڵێنی داوە بەپێی یاداشتنامەكە، كۆتایی بە شەڕی لوبنان بهێنێت و گەرەنتی سەروەری لوبنانی كردووە، لیژنەیەكی هاوبەش كە پێكهاتووە لە ئێران، ئەمریكا و لوبنان بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ئاگربەستەكە پێكدەهێنرێت، ئێمە بە جدی لەو بابەتە دەڕوانین، تاران لەگەڵ نێوەندگیرەكانی چاودێری ئەو بابەتە دەكات.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، پێش جێبەجێكردنی مادەكانی(1، 4، 5، 10، 11)ی یاداشتنامەكە، دانوستانەكان بۆ ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئەمریكا دەستپێناكاتەوە.
"هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران پێشێلكردنی یاداشتنامەكەیە، تاران پابەندە بە جێبەجێكردنی یاداشتنامەكە هەتا دانوستانەكان دەستپێدەكەنەوە". سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وای وت.
لە كۆتایی قسەكانیشیدا قاڵیباف وتی، ئێران لە دوای ئیمزاكردنی یاداشتنامەكەوە زیاتر لە 40ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
هەروەها، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ و جارێد کوشنەری زاوای، گفتوگۆی ئەرێنییان لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە لە دەوحە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندییە تەکنیکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر وەستاندنی شەڕەکان بەردەوامە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەگەڵ ویتکۆف و کوشنەر کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دانوستانە بەردەوامەکان لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ.
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق چۆن دەستیپێكرد؛ پەرلەمانتارێك خۆی لە عێراق بووە و موبایلەكەی لە دەرەوە
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران
|
-
گۆڕستانێكی جولەكەكان لە دیمەشق نۆژەن دەكرێتەوە
|
-
لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟
|
-
618 ڕۆژه یهك دانیشتنیان كردووه تهنها بۆ سوێندخواردن؛ پهرلهمانتاران دهكهونه پشووى هاوینهوه
|
-
بههۆى گۆڕانكارییهكانى عێراق و ناوچهكه؛ پارتى و یهكێتى ههوڵهكانى یهكخستنهوهى پێشمهرگه خێرا دهكهن
|
-
سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە
|
|
|
|