2 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
ونبوونی مۆبایلێكی سەربازیی یەكێك لە سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە سووریا، سوپای ئەو وڵاتەی نیگەران كردووە، ترسیان هەیە لەو مۆبایلەوە زانیاریی دزەی كردبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" ی ئیسرائیلی، مۆبایلەكە لە دەرعای باشووری سووریا جێماوە، دوای ئەوەی هێزێكی ئیسرائیلی لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەیەك ڕوبەڕوو دەبنەوە.
بە دیاریكراوی ڕووداوەكە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو بووە لە گوندی عابدین لە دەرعا، دوای ئەوەی ئاڵۆزی لەنێوان سەربازانی سوپای ئیسرائیل و خەڵكی ناوچەكە دروستبووە، سوپای ئیسرائیل بۆ بڵاوەپێكردنی خەڵكەكە تەقەی كردووە و گوندەكەشی بۆردومان كردووە، تەنانەت ناچار بووە هێلیكۆپتەر بەكاربهێنێت.
دانیشتوانی گوندەكە بە فشاری سوپای ئیسرائیل ناوچەكەیان بۆ دوو ڕۆژ جێهێشتووە، پاشان كە گەڕاونەتەوە مۆبایلێكیان دۆزیوەتەوە، كە مۆبایلی یەكێك لە سەربازە یەدەگەكانی سوپای ئەو وڵاتە بووە، ئێستا لە دەستی یەكێك لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیەدایە.
بەوتەی ئەو سەربازانەی لە ناوچەكە بوون و پاشان كشاونەتەوە، بەهۆی قەرەباڵغیی و فشاری خەڵكەكەوە ناچاربوون بكشێنەوە، لە ئەنجامدا یەكێك لە سەربازەكان مۆبایلەكەی لێكەوتووە كە زانیاریی نهێنی تێدایە، بەڵام ئیسرائیلیەكان لە ئاستی مەترسیی مۆبایلەكە تێگەیشتوون و هەر كە زانیویانە كوژاندوویانەتەوە و پەیوەندیان لەگەڵیدا پچڕیوە، تا سنوورێك بۆ زیانەكان دابنێن.
سوپای ئیسرائیل ڕوونكردنەوەی لەوبارەیەوە بڵاوكردووەتەوە، بەڵام تەنها ئەوەندەی وتووە كە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەكەن.

ڕۆژی سێشەممە كەناڵەكانی سووریا ڕووماڵی گەڕانەوەی خەڵكی گوندەكەیان بۆ شوێنی خۆیان كرد، هێزێكی نەتەوەیەكگرتووەكانیش چووەتە ئەو ناوچە ئەمنییە تا پشكنین بكات، وێنەی چەك و پێداویستی جێماوی گوندەكەیان بڵاوكردەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن سوپای ئیسرائیل جێی هێشتووە، لەناویشیدا مۆبایلێكی سەربازیی.واتە ئەو مۆبایلە دوو ڕۆژ لە گوندەكەدا بووە ئینجا دۆزراوەتەوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئیدانەی ڕووداوەكانی گوندەكەی كردووە و سوپای ئیسرائیلی تۆمەتبار كردووە بە دەستدرێژی بۆسەر خاكی سووریا.
سوپای ئیسرائیل لە كۆتایی ساڵی 2024 ەوە كە ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە، بەردەوام لە ناوچە سنووریەكانی سووریا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و دەستی بەسەر چەند ناوچەیەكی نوێدا گرتووە، ڕەتیشیدەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك لەو ناوچانە بكشێتەوە.
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق چۆن دەستیپێكرد؛ پەرلەمانتارێك خۆی لە عێراق بووە و موبایلەكەی لە دەرەوە
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران
|
-
گۆڕستانێكی جولەكەكان لە دیمەشق نۆژەن دەكرێتەوە
|
-
لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟
|
-
618 ڕۆژه یهك دانیشتنیان كردووه تهنها بۆ سوێندخواردن؛ پهرلهمانتاران دهكهونه پشووى هاوینهوه
|
-
بههۆى گۆڕانكارییهكانى عێراق و ناوچهكه؛ پارتى و یهكێتى ههوڵهكانى یهكخستنهوهى پێشمهرگه خێرا دهكهن
|
-
سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە
|
|
|
|