3   کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

ترسی سوننەكان لەكاتێكدایە، تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕەسمی هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەبارەی هەڵمەتەكەی حكومەتی عێراق ڕانەگەیاندووە

ئەنجومەنی سیاسی سوننەكان كۆبوەوە و ڕایگەیاند، پشتیوانی رێوشوێنەكانی زەیدی دەكەن بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی، داواش دەكەن، یاسا دادپەروەرانەو بێلایەنانە جێبەجێبكرێت دوور لە جیاكاری و بە سیاسیكردن.

ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان، ستایشی ئەو رێوشوێنە حكومی و دادوەرییانە دەكات گیراوەتەبەر بۆ دادگاییكردنی ئەو كەسانەی دەستیان لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا هەیە، تەئكیدیش دەكاتەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كاری لەپێشینەی نیشتمانییە، ناكرێت بەگوێری ویست یان بە سیاسی بكرێت.

ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمیانی كۆبوونەوەیان لە بارەگای خەمیس خەنجەر لە بەغداد، بە ئامادەبوونی هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و سەركردەكانی ئەنجومەنەكە، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان و چەند پرسێكی نیشتمانی كردووە.

ئەنجومەنی سیاسی سوننەكان، ستایشی ئەو رێوشوێنانەی كردووە كە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە هاوكاری دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری گرتوویانەتەبەر بۆ دادگاییكردنی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی و وەرگرتنەوەی سامانی وڵات.

ئەنجومەنەكە تەئكیدی لەوە كردەوە، سەركەوتنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێویستی بە جێبەجێكردنی دادپەروەرانە و بێلایەنانەی یاسا هەیە بۆ هەموو ئەوانەی تێوەگلاون، بەبێ جیاوازی و جیاكاری، بەجۆرێك پرەنسیپی یەكسانی لەبەردەم یاسادا بەهێزتربكات و مافەكانی دەوڵەت و هاووڵاتیانی بپارێزرێت.

پێشتر حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران بە سەرۆكایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەردەوامە. وتیشی وەزارەتی دارایی هەژمارێكی تایبەت بە پارە دەستبەسەراگیراوەكان دەكاتەوە.

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، 21 كەس دەستگیركراون و ژمارەیەكیش هەڵاتوون، دووپاتیشیكردەوە هیچ لایەنێكی دەرەكی بەشدار نییە لە هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی گەندەڵكاران، بەڵكو هەڵمەتەكە بە سەرۆكایەتی خودی زەیدی بووە.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا، عەبودی ستایشی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، لە پشتیوانیكردنی هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران.

ترسی سوننەكان لەكاتێكدایە، تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕەسمی هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەبارەی هەڵمەتەكەی حكومەتی عێراق ڕانەگەیاندووە، هەرچەندە چەند كەسێكیان ڕادەستی حكومەتی عێراق كردووە، حكومەتی عێراقیش بە ڕەسمی سوپاسی كردوون، بەڵام بەشێك لە لایەنە سیاسیەكان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەكە دەربڕیوە.

  • سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

  • ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە؛ تورکیا مەرج بۆ گەڕانەوەی گوندنشینانی کوردستان دادەنێت

  • ماسکی چاکسازی و دووڕوویی; ململانێی گەندەڵی لە نێوان بەغداد و هەولێردا

  • ناکۆکیی لەسەر بودجە؛هەڕەشە لە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات

  • شەوی ڕاوکردنی دزەکان؛ لە سەرەتاوە چەند کەس دەستگیرکراون؟

  • هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت

  • زانکۆی سلێمانی پێشنیاری دوورخستنەوەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی ئاراستەی وەزارەت دەکات

  • بومەلەرزەی دژە گەندەڵی لە عێراق؛ ٧٤ بەرپرسی باڵا دەستگیرکران و لێکەوتەکانی دەگەنە هەرێم

  • لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی دەکرێن و فراوانتر دەبن؛ شەوی رابردوو بۆ "دزەکان" لە عێراق نەهات بوو

سەرەکی