3 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
گۆڕستانێكی جولەكەكان لە دیمەشق نۆژەن دەكرێتەوە
دامەزراوەی پاراستنی شوێنەواری سووریا، دەستیكردووە بە نۆژەنكردنەوەی دیارترین گۆڕستانی جولەكەكان لە دیمەشق.
ئەم هەنگاوە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا لە كۆتایی ساڵی 2024 ەوە دەستیپێكردووە، بۆ دووبارە زیندووكردنەوەی میراتی پێكهاتەی جولەكە كە پێشتر بەهۆی حكومەتەكەی بەشار ئەسەدەوە ژمارەیان كەمیكردبوو.
بەوتەی دامەزراوەی مۆزایك، كە دامەزراوەیەكی سووری- ئەمریكییە، ئێستا پاككردنەوەی گۆڕستانەكە دەستیپێكردووە و ئەو گۆڕانەی كە تێكشكاون پتەو دەكرێن.
گۆڕستانەكە تەرمی سەدان كۆچكردووی جولەكەی تێدایە، دەكەوێتە سەر ڕێگەی فڕۆكەخانەی دیمەشق، بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی دیواری دەرەوەی گۆڕستانەكە تەواو بكرێت، دواتر ڕووناكی و كامێرای چاودێری بۆ دابین بكرێت.
بەپێی ئەو وێنانەی ئاژانسی ڕۆژنامەوانیی فەڕەنسا بڵاویكردوونەتەوە، گۆڕە دێرینەكان بەشێكی زۆریان بە عیبری لەسەریان نووسراوە و بەشێكیشیان بە عەرەبی.
جۆزێف جاجاتی كە هاووڵاتییەكی سووریی- ئەمریكیە سەرپەرشتی نۆژەنكردنەوەكە دەكات، لە ڕۆژی سێشەممەوە ژمارەیەك ئەندازیار و كرێكار لەگەڵ دامەزراوەی مۆزایك دەستیان بە نۆژەنكردنەوەی گۆڕستانەكە كردووە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەوتەی جاجاتی گۆڕستانەكە لەكاتی جەنگی ناوخۆی سووریا هیچ زیانێكی بەرنەكەوتووە، كە لە 2011 سەریهەڵدا و لە 2024 بووەهۆی كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
دواین بە خاكسپاردنی مردوو لە گۆڕستانەكە پێش نزیكەی ساڵێك و شەش مانگ بووە، بەڵام نزیكەی سێ دەیەیە سەردان بۆ ئەو گۆڕستانە كەمیكردووە، بەڵام دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پێشووی سوریا وەفدێكی جولەكە سوورییەكان كە لە دەرەوە گەڕابوونەوە سەردانیان كرد.
لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا، جولەكەكان ئازادیی پەیڕەوكردنی ئاینەكەیان هەبووە، بەڵام لەسەردەمی ئەسەدی باوكدا واتە حافز ئەسەد و تا ساڵی 1992 ڕێگەی گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات پێ نەدەدرا، هەر ئەوەش وایكرد ژمارەی جولەكەكان لە سووریا لە پێنج هەزار كەسەوە بۆ شەش كەس داببەزێت.

لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سووریا لە 2011، سەردانی جولەكە سوورییەكان بۆسەر گۆڕستانەكان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكرد، سەرجەم پەرستگاكانیشیان داخران.پەرستگای پێغەمبەر ئیلیا لە گەڕەكی جەوبر لە دیمەشق كە جولەكەكان لەسەرتاسەری جیهانەوە سەردانیان دەكرد، ڕوبەڕووی تاڵانكاری و وێرانكردن بوەوە.
بۆ یەكەمجار لە شوباتی 2025 جووە دانیشتووەكانی دیمەشق لەگەڵ كۆمەڵێك جوو كە لە ئەمریكاوە سەردانیان كردبوو، نوێژی بە كۆمەڵیان لە پەرستگەی ئیفرەنج ئەنجامدا.ئەمەش دوای زیاتر لە سێ دەیە ڕوویدا.
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق چۆن دەستیپێكرد؛ پەرلەمانتارێك خۆی لە عێراق بووە و موبایلەكەی لە دەرەوە
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران
|
-
گۆڕستانێكی جولەكەكان لە دیمەشق نۆژەن دەكرێتەوە
|
-
لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟
|
-
618 ڕۆژه یهك دانیشتنیان كردووه تهنها بۆ سوێندخواردن؛ پهرلهمانتاران دهكهونه پشووى هاوینهوه
|
-
بههۆى گۆڕانكارییهكانى عێراق و ناوچهكه؛ پارتى و یهكێتى ههوڵهكانى یهكخستنهوهى پێشمهرگه خێرا دهكهن
|
-
سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە
|
|
|
|