2   کاتژمێر پێش ئێستا 175 جار خوێنراوەتەوە

618 ڕۆژه‌ یه‌ك دانیشتنیان كردووه‌ ته‌نها بۆ سوێندخواردن؛ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ونه‌ پشووى هاوینه‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

 له‌ 20-10-2024 هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ 2-12-2024 دانیشتنى سوێندخواردنى په‌رله‌مانتاران به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش تا مووچه‌یان بۆ ببه‌سترێت و ئیمتیازاته‌كانیان بۆ حساب بكرێت، له‌وكاته‌وه‌ واته‌ له‌ ڕۆژى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ دیاریكراوى 618 ڕۆژه‌ په‌رله‌مانتاران جگه‌ له‌ سوێندخواردن هیچ ئه‌ركێكیان نه‌بووه‌، ئه‌مڕۆ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ده‌كه‌ونه‌ پشووى هاوینه‌وه‌.

پەرلەمانى كوردستان لە ساڵێکدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە، یەکەمیان، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران و بە خولی بەهارە ناو دەبرێت، دووەمیان لە سەرەتای ئەیلوولدا دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایی کانوونی یەکەم و خولی پاییزەیە، لەنێوان ئەو دوو خولەدا دوو جار پەرلەمان دەکەوێتە پشووی وەرزەکانەوە.

لەکاتی وەرزەکانی پشووی پەرلەمانی کوردستاندا، لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکانیان دەکەن، بەڵام کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان ناکرێت. به‌ڵام ئێستا په‌رله‌مانتارانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان نه‌ لیژنه‌یان هه‌یه‌ و نه‌ دانیشتنیش ده‌كه‌ن، واته‌ هیچ ئه‌ركێكیان نییه‌.چونكه‌ لایه‌نه‌كان هێشتا له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و دیاریكردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌ندامانى لیژنه‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون.

پەرلەمانتارانی كوردستان (14) موچەیان وەرگرتووە، هەر پەرلەمانتارێك (8 ملیۆن و 280 هەزار) دینار وەردەگرێت، بەڵام بەهۆی لێبڕینی پارەی لیژنەكان و خانەنشینیەوە هەركەیان ئێستا مانگانە (6 ملیۆن و 900 هەزار) دینار وەردەگرن، هەر پەرلەمانتارێكی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (96 ملیۆن و 600 هەزار) دیناری وەرگرتووە، كۆی موچەی پەرلەمانتاران لە خولی شەشەمی پەرلەماندا (9 ملیار و 660 ملیۆن) دیناربووە

لە غیابی پەرلەمانی كوردستان ئێستا حكومەت چۆن هەرێم بەرێوە دەبات؟

لە غیابی پەرلەمانی كوردستان، حكومەتی هەرێم بە شێوەیەكی كاتی و بە پشتگیری یاساكانی پێشووتر هەرێم بەرێوە دەبات و دەسەڵاتی یاسادان زۆر كەمە، بۆیە حكومەت زیاتر پشت بە بڕیارە كۆنەكان، فەرمان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەبەستێت.

هاوكات، پڕۆژە یاسا نوێیەكان ناتوانرێت بە شێوەی ئاسایی پەسەند بكرێن، بۆیە بەرێوەبردن زیاتر دەبێت بە شێوەی بەڕێوەبردنی كارگێڕی (ئیداری) نەك چاكسازی یاسایی.بەگشتی، ئەم دۆخە دەبێتە هۆی سنوورداربوونی چاودێری دیموكراتی و كێشە لە ڕوونی و بەرپرسیارێتی حكومەت، بەڵام بۆ بەردەوامبوونی كارەكان، دامەزراوەكان بە شێوەی نائاراستە و كاتی كار دەكەن.

هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان 1992 – 2026

 خولی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 19/5/1992 بەڕێوەچوو، پاش تێپەڕبوونی (46) ڕۆژ و لە 4/7/1992 كابینەی یەكەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەڕێوەچوو، پاش تێپەڕبوونی (462) ڕۆژو لە 7/5/2006 كابینەی پێنجەم _یەكگرتنەوە_ حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا.

خولی سێیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 29/7/2009 بەڕێوەچوو، پاش تێپەڕبوونی (95) ڕۆژو لە 28/10/2009 كابینەی شەشەم و دوای دوو ساڵ كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا.

خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەڕێوەچوو، پاش تێپەڕبوونی (270) ڕۆژو لە 18/6/2014 كابینەی هەشتەمی بنكە فراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا.

خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو، پاش تێپەڕبوونی (282) ڕۆژو لە 10/7/2019 كابینەی نۆیەمی سێ قۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە (20/10/2024) لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تا ئێستا كە ساڵیك و هەشت مانگ تێپەڕیوە، ئاسۆیەكی ڕوون نییە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سیناریۆی جیاواز لە ئارادایە.

  • لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟

  • 618 ڕۆژه‌ یه‌ك دانیشتنیان كردووه‌ ته‌نها بۆ سوێندخواردن؛ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ونه‌ پشووى هاوینه‌وه‌

  • به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌؛ پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵه‌كانى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ خێرا ده‌كه‌ن

  • سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

  • ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە؛ تورکیا مەرج بۆ گەڕانەوەی گوندنشینانی کوردستان دادەنێت

  • ماسکی چاکسازی و دووڕوویی; ململانێی گەندەڵی لە نێوان بەغداد و هەولێردا

  • ناکۆکیی لەسەر بودجە؛هەڕەشە لە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات

  • شەوی ڕاوکردنی دزەکان؛ لە سەرەتاوە چەند کەس دەستگیرکراون؟

  • هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت

سەرەکی