2   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق چۆن دەستیپێكرد؛ پەرلەمانتارێك خۆی لە عێراق بووە و موبایلەكەی لە دەرەوە

كەناڵی عەرەبییە لەزاری سەرچاوەكانیەوە، زانیاریی نوێی سەبارەت بە هەڵمەتی دەستگیركردنی تێوەگلاوان لە گەندەڵی بەناوی هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق بڵاوكردووەتەوە.

وەك ڕاپۆرتەكەی عەرەبیە ئاماژەی پێداوە، فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەر لە هەڵمەتی دەستگیركردنەكان، وردەكاری دۆسیەی گەندەڵی خستووەتە بەردەم سێ سەرۆكایەتییەكە، هەریەك لە سەرۆك كۆمار، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران.

تەنانەت، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی زانیاری مەترسیدارو دانپێدانانی گەندەڵی بۆ سێ سەرۆكایەتییەكە خستوەتەڕوو.هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی سێ سەرۆكایەتییەكەی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی هیچ هێڵێكی سور نییە لە دۆسیەی گەندەڵكاراندا.

ڕاپۆرتەكەی عەرەبیە باسی لەوەشكردووە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، سەرۆكی پەرلەمانی ئاگاداركردووە لەوەی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە هەڵبگیرێت كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.دواتر دادگاو حكومەتی عێراق پێكەوە پلانێكیان داڕشتووە بۆ هەڵكوتانە سەر ماڵی ئەو پەرلەمانتارانەی كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی بەرەبەیان، سەعات دووی بەرەبەیانی یەكشەممە دیاریكراوە بۆ هەڵكوتانەسەر ماڵی پەرلەمانتاران و كەسایەتییەكانی تر، پاش ئەوەی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا زانیاریی مەترسیداری دركاندووە.

لە سەرەتادا هەڵمەتەكە 19 كەسی بەئامانج گرتووە، كە لەنێویاندا پەرلەمانتارانی ئەم خولەو پێشوو هەروەها سەرمایەدارانی تێدایە‌.

بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، دوو پەرلەمانتار توانیویانە هەڵبێن كە بریتین لە هەریەكە لە (حسێن موئنس و عەلا سوكەر، ئەم دوو پەرلەمانتارە موبایلەكانیان لە شوێنێك جێهێشتووەو خۆشیان لە شوێنێكی تر بوون.

زانیارییەكی سەرنجڕاكێشتر ئەوەیە، ژنە پەرلەمانتارێك كە تۆمەتبارە بە گەندەڵی، بەمەبەستی سەرلێشێواندن موبایلەكەی لە دەرەوەی عیراق بەجێهێشتووە لەكاتێكدا خۆی لە عیراق بووە.هەروەها پەرلەمانتارێك لە هەرێمی كوردستان بووە و لەكاتی خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵاتن بەرەو توركیا دەستگیركراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی عەرەبییە، ئەو پارانەی تائێستا دەستیان بەسەردا گیراوە گەیشتوونەتە زیاتر لە 100 ملیار دیناری عیراقی، ئەمە لەگەڵ دەستگرتن بەسەر نزیكەی 40 ملیۆن دۆلارو دەیان كیلۆ زێڕو سەدان خانوبەرە. جگە لەوەی دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ راگیراوان، دەست بەسەر دەیان ئۆتۆمبیل و سەدان چەكدا گیراوە.

لە كۆتاییدا ڕاپۆرتەكە باسی لەوەشكردووە، زۆرینەی راگیراون عیراقین و پەیوەندییان بە دۆسیەی عەدنان جومەیلی و دۆسیەی ترەوە هەیە.

  • ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە

  • ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە

  • هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق چۆن دەستیپێكرد؛ پەرلەمانتارێك خۆی لە عێراق بووە و موبایلەكەی لە دەرەوە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران

  • گۆڕستانێكی جولەكەكان لە دیمەشق نۆژەن دەكرێتەوە

  • لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟

  • 618 ڕۆژه‌ یه‌ك دانیشتنیان كردووه‌ ته‌نها بۆ سوێندخواردن؛ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ونه‌ پشووى هاوینه‌وه‌

  • به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌؛ پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵه‌كانى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ خێرا ده‌كه‌ن

  • سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

سەرەکی