7   کاتژمێر پێش ئێستا 185 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی موجتەبا تەنانەت لە مەراسیمی ماڵئاوایی تەرمی باوکیدا دەرنەکەوت؟

موجتەبا خامنەیی لە رۆژی 28 ی شوباتی ئەمساڵەوە کە ئەمریکاو ئیسرائیل بۆردومانی تارانیان کردو باوکی کوژرا لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەرنەکەوتوە، کە ئەوەش یەکەم رۆژی ئەو جەنگە بوو کە ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە ئێران رایانگەیاند و 39 رۆژی خایاند.

موجتەبا خامنەیی کوڕی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران کە ئێستا ڕابەری وڵاتەکەیە، لە دووەم رۆژی مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی باوکیدا دەرنەکەوت کە لە تاران بەڕێوەدەچێت.لەکاتێکدا براکانی تری دەرکەوتن.

ئەمرۆ لە تاران نوێژی مردوو لەسەر تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران کرا، بەشدارییەکی گەورەی خەڵک و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنەری وڵاتانی تێدابوو، نوێژەکە لەلایەن جەعفەر سوڵتانی کە تەمەنی 97 ساڵە سەرپەرشتی دەکرا.

تا ئێستا کەس نازانێت موجتەبا خامنەیی لە کوێیە،کە کوڕی خامنەیی و شوێنگرەوەیەتی لە دەسەڵاتدا، بەشێوەیەک لە هیچ مەراسیمێکی ماڵئاواییکردن و بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی باوکیدا لەماوەی شەش رۆژدا ئامادە نابێت.

موجتەبا خامنەیی لە رۆژی 28 ی شوباتی ئەمساڵەوە دەرنەکەوتووە، کە ئەمریکاو ئیسرائیل بۆردومانی تارانیان کردو باوکی کوژرا لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی، کە ئەوەش یەکەم رۆژی ئەو جەنگە بوو کە ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە ئێران رایانگەیاند و 39 رۆژی خایاند.

لە هێرشەکەدا موجتەبا خامنەیی برینداربوو، لەوکاتەوە هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە و تەنها هەندێک بەیاننامە بەناویەوە بڵاوکراوەتەوە.هەرئەمەش وایکردووە نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میدیای رۆژئاوا زانیاریی جیاواز لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە بڵاوبکەنەوە.

لە مەراسیمی نوێژکردن لەسەر تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران، لە مزگەوتی موسەڵای تاران خەڵکێکی بێشوومار کۆبوونەتەوە، شەقامەکان لێوان لێون لە خەڵک، هەر خەڵکی ئاساییش نین بەشدارییان کردووە، بەڵکو نوێنەر و سەرکردەی وڵاتانیش لە رۆژی یەکەمدا بەشدارییان لە ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی کرد، بۆ نوێژکردن لەسەر تەرمەکەشی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران بەشدارن، لەوانەش محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران.

بڕیارە تەرمەکەی خامنەیی تا ئێوارەی ئەمرۆ لە مزگەوتی موسەڵای تاران بمێنێتەوە، رۆژی دووشەممەش بە شەقامەکانی تاراندا دەگێڕدرێت و شوێنیش بۆ خەڵکێکی زۆر ئامادەکراوە تا ماڵئاوایی لێبکەن.

دەسەڵاتدارانی ئێران پێشبینییان کردووە 15 بۆ 20 ملیۆن کەس لە تاران بەشدار بن لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، دوای دووشەممەش بڕیارە ببرێتە عێراق و دواتر بهێنرێتەوە شاری مەشهەد و بەخاک بسپێردرێت کە شوێنی لە دایکبوونی خامنەییە.

خامنەیی زیاتر لە سێ دەیە کەسی یەکەمی ئێران بوو، بەڵام لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە 28 ی شوباتی 2026 لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تاران لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی تری ئێران کوژران، بەڵام ئەوکات بەهۆی جەنگەوە ئێران نەیتوانی مەراسیم بۆ ماڵئاوایی و پرسەکەی رێکبخات.

  • تورکیا لە " هێرشی سەربازی و درۆنەوە" دەپەڕێتەوە بۆ "سەپاندنی ئەندازیارییەکی نوێی ئەمنی-ئابووری" لە عێراق و هەرێم

  • کۆماری ڤێللا نهێنییەکان؛ 300 کەس لە عێراق ملیاران دۆلاریان حەشارداوە

  • دەستەی دەستپاکی: كۆی دەستگیركراوان لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووتە 59 كەس

  • بۆچی موجتەبا تەنانەت لە مەراسیمی ماڵئاوایی تەرمی باوکیدا دەرنەکەوت؟

  • دوای سەردانە نھێنییەکەی کاڵن؛ میدیای تورکیا باسی کشانەوەی پەکەکە دەکات و کەجەکەش ڕەتیدەکاتەوە

  • په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان تووشی شۆك بوون؛ له‌ سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌ هەموو شتێکدا ناوه‌

  • بڕیارێک بە واژۆی سووری وەزیر و تانەی پارێزەران؛ ڕەهەندە یاسایی و کارگێڕییەکانی دوورخستنەوەی عەبدوللەتیف ئەحمەد

  • هەڵمەتی دژە گەندەڵی؛ سەری زەیدی دەخوات، یان بەرزی دەکاتەوە؟

  • ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە

سەرەکی