2 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارێک بە واژۆی سووری وەزیر و تانەی پارێزەران؛ ڕەهەندە یاسایی و کارگێڕییەکانی دوورخستنەوەی عەبدوللەتیف ئەحمەد
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانێکی وەزاریی بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر (بە ڕەنگی سوور) دەرکرد. بەپێی فەرمانەکە، بڕیاردرا بە سەپاندنی سزای دوورخستنەوەی هەمیشەیی (العزل) بۆ عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا
عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سلێمانی، ڕوونکردنەوە لەبارەی بڕیاری دوورخستنەوەی هەمیشەیی لە کارەکەی دەدات و ڕایدەگەیەنێت: "بڕیارەکە ناهەقییەکی گەورەیە بەرامبەرم دەکرێت." لە بەرامبەریشدا تیمی پارێزەرانی ئاشکرای دەکەن کە تانەیان لە بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا داوە و دۆسیەکەیان بردووەتە دادگا.

وردەکاریی بڕیارەکەی وەزارەت چییە؟
رۆژی چوارشەممە (١ی تەممووزی ٢٠٢٦)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانێکی وەزاریی بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر (بە ڕەنگی سوور) دەرکرد. بەپێی فەرمانەکە، بڕیاردرا بە سەپاندنی سزای دوورخستنەوەی هەمیشەیی (العزل) بۆ عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا.
ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە نووسراوەکانی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی (ژمارە ٨٩٠/٢١ لە ٢٤-٠٦-٢٠٢٦ و ژمارە ٩٣٤/٢٨ لە ٠١-٠-٢٠٢٦) سەبارەت بە ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەیسەکە کە بە ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و بەپێی ماددەی ٤، بڕگەی ٨ و ٩ لە یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت (ژمارە ١٤ی ساڵی ١٩٩١) پێکهێنرابوو.
پەیامی ڤیدیۆیی عەبدوللەتیف سەلەفی
عەبدوللەتیف سەلەفی لەبارەی بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵاوە ڕایگەیاند،تانە لە بڕیارەکە دەدات و هیچ بەهایەکی بۆ دانانێت، ئەو بڕیارەکەی بە ستەمکارانە و ناڕەوا ناوبردو وتی "ئەمە پیلان بووە دژم گێڕدراوە" و وەزیر و لیژنەکەشم ئاگادار کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر سکاڵاکەم سودی نەبوو سکاڵای خۆم دەبەمە لای خودا"
تۆمەتەکان چین؟
کەیسی عەبدوللەتیف ئەحمەد دوای ئەوە هات کە چەند خوێندکارێکی کۆلێژەکەی لە زانکۆی سلێمانی تۆمەتباریان کرد بەوەی لە ڕێگەی مۆبایلەوە "وێنە و قسەی نەشیاوی" بۆ ناردوون. لە بەرامبەردا، ناوبراو سەرجەم ئەو تۆمەتانە و ئەو تۆمارە دەنگیانەی بڵاوکراونەتەوە بە توندی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "سوێند دەخۆم ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵم دوورن لە ڕاستییەوە."

پەرچەکرداری تیمی پارێزەران
تیمی پارێزەرانی عەبدوللەتیف ئەحمەد لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە لیژنەی لێکۆڵینەوەکە پێشێلکاریی یاسایی زۆری کردووە. ئەوان دەڵێن:
"ئەم بڕیارە بە نایاسایی و گەورەترین ستەم دەزانین. بریکارەکەمان هەرگیز دان بەو تۆمەتە دروستکراوانەدا نەنێت و تەنازول لە مافی خۆی ناکات. دادگا بە شوێنی ڕاستەقینەی یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە دەزانین و سکاڵامان تۆمارکردووە. داواش لە میدیاکان دەکەین بڕیاری پێشوەختە نەدەن و ڕێگە بدەن دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت."
کورتە راوێژێکی یاسایی: سزای (العزل) چییە؟
بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی (ژمارە ١٤ی ساڵی ١٩٩١)، سزای "عەزل" قورسترین سزای کارگێڕییە" و ئەم ئەنجامانەی دەبێت:
- دوورخستنەوەی یەکجاری لە کار: فەرمانبەرەکە بە تەواوی پێگەی وەزیفیی خۆی (وەک مامۆستای زانکۆ) لەدەستدەدات.
- قەدەغەی دامەزراندنەوە: بۆ هەمیشە مافی دامەزراندنەوەی لە هیچ دامەزراوەیەکی حکومیدا نابێت، چونکە مانەوەی لە خزمەتی دەوڵەتدا بە زیان بۆ بەرژەوەندیی گشتی دادەنرێت.

ئایا عەبدوللەتیف سەلەفی دەتوانێت خانەنشین ببێت؟
یاسا ڕێگەی پێدەدات خانەنشین ببێت بە مەرجێک ئەم دوو مەرجە پێکەوە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق بیگرێتەوە:
1. تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاتر بێت.
2. ماوەی خزمەتەکەی لە ٢٠ ساڵ کەمتر نەبێت.
خوێندنەوەیەک بۆ کەیسەکە؛ د. سەردار عەزیز چی دەڵێت؟
نووسەر و لێکۆڵەر د. سەردار عەزیز لە شیکارییەکی قووڵدا ئاماژە بەوە دەکات کە کەیسی د. عەبدوللەتیف کەیسێکی ئاسایی نییە و لە زۆر ڕووەوە هاوشێوەی ئەو تاوانانەیە کە قەشەکانی کڵێساکانی ڕۆژئاوا ئەنجامیان دەدا. ئەو پرسەکە لە ڕوانگەی فەلسەفەی (جێڵ دۆلۆز)ەوە بۆ "بێسنووریی ئارەزووی مرۆڤ" و "تێکشکانی سنوورەکان" دەگەڕێنێتەوە.
د. سەردار عەزیز پێی وایە قەشەکان بەهۆی پێگە، پیرۆزی و دەسەڵاتیانەوە وەهایان دەڕوانی کە یاسا نایانگرێتەوە، ئەمەش هانی ئارەزووەکانیانی دەدا؛ دکتۆر عەبدوللەتیفیش بەهۆی پێگە و پیرۆزییە ئاینییەکەیەوە گەیشتبووە باوەڕێک کە دەستی کەسی پێناگات. لێرەوە ڕۆڵی یاسا و سزا دێت بۆ پاراستنی "متمانەی دەزگایی"، چونکە ڕەفتاری بێسنوور کۆتایی بە متمانە دەهێنێت و دەزگا لە دەزگابوون دەخات.
ئەو لە کۆتاییدا دەڵێت: مەترسیدارترین پرس "خۆپیرۆزکردنە" کە کۆمەڵگا گەوج دەکات، ڕێسای ڕاستەقینەش ئەوەیە: "ئەوەی پێگەت بۆ بەدەستدەهێنێت تواناتە، بەڵام ئەوەی لە پێگەکەدا دەتپارێزێت ڕەفتار و ڕەوشتتە."
-
بڕیارێک بە واژۆی سووری وەزیر و تانەی پارێزەران؛ ڕەهەندە یاسایی و کارگێڕییەکانی دوورخستنەوەی عەبدوللەتیف ئەحمەد
|
-
هەڵمەتی دژە گەندەڵی؛ سەری زەیدی دەخوات، یان بەرزی دەکاتەوە؟
|
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
-
هەڵمەتی بەرەبەیان لە عێراق چۆن دەستیپێكرد؛ پەرلەمانتارێك خۆی لە عێراق بووە و موبایلەكەی لە دەرەوە
|
-
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی سەرتاسەری نییە لەگەڵ ئێران
|
-
گۆڕستانێكی جولەكەكان لە دیمەشق نۆژەن دەكرێتەوە
|
-
لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟
|
-
618 ڕۆژه یهك دانیشتنیان كردووه تهنها بۆ سوێندخواردن؛ پهرلهمانتاران دهكهونه پشووى هاوینهوه
|
-
بههۆى گۆڕانكارییهكانى عێراق و ناوچهكه؛ پارتى و یهكێتى ههوڵهكانى یهكخستنهوهى پێشمهرگه خێرا دهكهن
|
|
|
|