5 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
دەستەی دەستپاکی: كۆی دەستگیركراوان لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووتە 59 كەس
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكرایكردووه، کۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە لایەن دەستەی دەستپاکییەوە ئەنجام دراون گەیشتووەتە 157 ئۆپەراسیۆن و 59 كه‌س ده‌ستگیركراون.
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی لە ماوەی مانگی حوزەیرانی 2026 راگەیاند، کۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە لایەن دەستەی دەستپاکییەوە ئەنجام دراون گەیشتووەتە 157 ئۆپەراسیۆن.ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە ئەنجامدا كە تۆمەتبارەکانی تیادا دەستگیرکراون 29 پرۆسە بووە.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌ڵێت، ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیرکراویش 59 کەس بوون.
لەلایەکی ترەوە، ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، هه‌وڵی به‌قاچاخبردنی (226 هه‌زار) دۆلاری ئه‌مریكی له‌لایه‌ن گه‌شتیارێكه‌وه له گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك پوچه‌ڵكرایه‌وه. 
دەستەکە دەڵێت، له هۆڵی ده‌رچوون و له‌كاتی پشكنیندا ئه‌م پاره‌یه دۆزرایه‌وه، كه بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراقە، په‌ڕاوی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن بۆ پاره‌كه كراوه‌ته‌وه‌و سكاڵای یاساییش له‌دژی گهیشتیارهكه تۆماركراوه.
ئه‌و دهستگیركراوانهى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى باسى كردوون، زیاتر له 12 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لێپرسراوانى وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌شێك له راوێژكارانی پێشووی حكومه‌تن، له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا راگیراون، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غداد.

ئه‌وان له دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیدا ده‌ستبه‌سه‌رن كه عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراقی تێدایه، ناوبراو دوای ده‌ستگیركردنی مانگی رابردوو دانی ناوه به‌وه‌ی لێپرسراوانى تر تێوه‌گلاون له مامه‌ڵه و گرێبه‌سته گه‌نده‌ڵییه‌كان، كه ملیۆنان دۆلاریان لێ وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه عیراقییه‌كانی ئاگادار له ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بى جه‌دید كردووه، تائێستا ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و سه‌ردانیكردنیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
جگه له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منیی و دادوه‌ری گه‌ڕان و پشكنینان بۆ مۆبایله‌كانیان كردووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی زانیاریی نوێ كه ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان پێدا ناوه.
ئاماژه‌یان به‌وه شكردووه، به‌شێك له ده‌ستگیركراوه‌كان تووشی شۆك بوون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی هه‌ره‌سهێنانیان، به‌جۆرێك یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان كه ژنه په‌رله‌مانتارێكه، بۆ جاری دووه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و بێهۆش بووه، دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تا هۆشی هاتووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركراوێكی تر تووشی مه‌ینی خوێن بووه، كه به خێرایی له‌لایه‌ن پزیشكانی شوێنی دهستبهسهركردنهكهوه چاره‌سه‌ری بۆكراوه.
-
تورکیا لە " هێرشی سەربازی و درۆنەوە" دەپەڕێتەوە بۆ "سەپاندنی ئەندازیارییەکی نوێی ئەمنی-ئابووری" لە عێراق و هەرێم
|
-
کۆماری ڤێللا نهێنییەکان؛ 300 کەس لە عێراق ملیاران دۆلاریان حەشارداوە
|
-
دەستەی دەستپاکی: كۆی دەستگیركراوان لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووتە 59 كەس
|
-
بۆچی موجتەبا تەنانەت لە مەراسیمی ماڵئاوایی تەرمی باوکی‌دا دەرنەکەوت؟
|
-
دوای سەردانە نھێنییەکەی کاڵن؛ میدیای تورکیا باسی کشانەوەی پەکەکە دەکات و کەجەکەش ڕەتیدەکاتەوە
|
-
په‌رله‌مانتاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان تووشی شۆك بوون؛ له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به هەموو شتێکدا ناوه
|
-
بڕیارێک بە واژۆی سووری وەزیر و تانەی پارێزەران؛ ڕەهەندە یاسایی و کارگێڕییەکانی دوورخستنەوەی عەبدوللەتیف ئەحمەد
|
-
هەڵمەتی دژە گەندەڵی؛ سەری زەیدی دەخوات، یان بەرزی دەکاتەوە؟
|
-
ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە
|
|
|
|