4   کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

کۆماری ڤێللا نهێنییەکان؛ 300 کەس لە عێراق ملیاران دۆلاریان حەشارداوە

نەخشەی 300 ڤێللا یان باخ لەبەردەستی دەسەڵاتدارانی عێراقدایە، کە پێیان وایە وەکو زەویی کشتوکاڵی و باخ بەکارناهێنرێن، بەڵکو بۆ شوێنی حەوانەوە و حەشاردانی پارە بنیات نراون.

نەخشەی 300 ڤێللا یان باخ لەبەردەستی دەسەڵاتدارانی عێراقدایە، کە پێیان وایە وەکو زەویی کشتوکاڵی و باخ بەکارناهێنرێن، بەڵکو بۆ شوێنی حەوانەوە و حەشاردانی پارە بنیات نراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو باخ و ڤێللایانە لەماوەی ساڵانی رابردوودا وەکو کۆگایەک بۆ گلدانەوەی پارە و چەک بەکارهێنراون، بەمەش ویستوویانە بەدوور بن لە چاوی دەوڵەت.

لە رۆژانی سەرەتای ئەو هەڵمەتەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دژ بە گەندەڵی دەستیپێکرد، لایەنە شیعەکان بێدەنگییان هەڵبژارد، کاتێک تانک و زرێپۆشەکان دەوری ناوچەی سەوزیان لە بەغداد گرت، دوای چوار رۆژ لە دەستپێکردنی هەڵمەتەکە، کە بە هەڵمەتی بەرەبەیان ناسراوە، بەڵام دوای چوار رۆژ لایەنە شیعە دەسەڵاتدارەکان کۆمەڵێک مەرجیان دانا، دواتر موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە ویستی بگەڕێتەوە بۆ شەقام ئەوەش بەشێوازێکی حساب بۆکراو.

ئەو هەڵمەتەی یەکشەممەی رابردوو لە ناوچەی سەوزی بەغداد دەستیپێکرد، تەنها لە بەغداد کورت نابێتەوە، بەڵكو جوگرافیاکەی وردە وردە فراوانتر بوو، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن نهێنی زۆر لە باخ و ڤێللاکانی عێراق حەشاردراون، کە دەگەڕێنەوە بۆ بەرپرسان و کەسایەتییە دیار و کاریگەرەکان.

بەپێی هەنگاوە سەرەتاییەکان، نزیکەی 300 باخ و ڤێللا کە زۆرینەیان لە بەغدادن، پێدەچێت پارە و چەکێکی زۆری دزییان تێدا حەشار درابێت، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرکردەی گرووپەکان و کەسایەتیە داواکراوەکان.

ئەو باخ و ڤێللایانە تەنها لە پایتەختی عێراق نین، بەڵکو لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین، نەینەوا،واست،میسان، دیوانیە و دیالەشن،بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆتایی هەفتەی رابردوو دزەیان کردووە لە ناوچەی دۆرەی بەغداد ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دراوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی باخێک کە لەژێر دەسەڵاتی گرووپێکدا بووە و بەهۆیەوە پێکدادان روویداوە و بۆ ئەو کەسایەتیانە گەڕاوەتەوە کە لە هەڵمەتەکەی یەک شەممەی ناوچەی سەوز ڕزگاریان بووە.

سەرەتای ئاشکرابوونی تۆڕە گەندەڵییەکان بە دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی بریکاری وەزیری نەوت لە عێراق دەستیپێکرد، کە لە ناوچەی بێجی پارێزگای سەڵاحەدین باخێکی هەبوو 20 ملیار دیناری تێدا حەشار دابوو،دواتر دانپێدانانەکانی کۆمەڵێک دەستگیرکردنی بەدوای خۆیدا هێنا کە تائێستا 50 کەس زیاتری گرتووەتەوە.

یەکێک لەو ناوچانەی جێ هەژموونی گرووپە چەکدارەکانە، جورفولسەخرە، کە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی قورس بۆ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق تا کۆتایی بە هەژموونی گرووپەکانی نزیک لە ئێران بهێنێت، پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ ئەمریکا لە ناوەراستی تەموزدا.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زەیدی لە هەڵمەتەکەیدا دوو ئامانجی هەیە، یەکەم کۆتاییهێنان بە هەژموونی گرووپەکانی عێراق، دووەمیش گێڕانەوەی پارەی دزراو بۆ خەزێنەی دەوڵەت کە بە نزیکەی 200 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بە وتەی مونیر حەداد دادوەری پێشوو و راوێژکاری ئێستای حکومەت، لەدوای 2003 ەوە لە عێراق زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار لە عێراق بەهەدەر دراوە یاخود دزراوە.

 

 

  • تورکیا لە " هێرشی سەربازی و درۆنەوە" دەپەڕێتەوە بۆ "سەپاندنی ئەندازیارییەکی نوێی ئەمنی-ئابووری" لە عێراق و هەرێم

  • کۆماری ڤێللا نهێنییەکان؛ 300 کەس لە عێراق ملیاران دۆلاریان حەشارداوە

  • دەستەی دەستپاکی: كۆی دەستگیركراوان لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووتە 59 كەس

  • بۆچی موجتەبا تەنانەت لە مەراسیمی ماڵئاوایی تەرمی باوکیدا دەرنەکەوت؟

  • دوای سەردانە نھێنییەکەی کاڵن؛ میدیای تورکیا باسی کشانەوەی پەکەکە دەکات و کەجەکەش ڕەتیدەکاتەوە

  • په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان تووشی شۆك بوون؛ له‌ سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌ هەموو شتێکدا ناوه‌

  • بڕیارێک بە واژۆی سووری وەزیر و تانەی پارێزەران؛ ڕەهەندە یاسایی و کارگێڕییەکانی دوورخستنەوەی عەبدوللەتیف ئەحمەد

  • هەڵمەتی دژە گەندەڵی؛ سەری زەیدی دەخوات، یان بەرزی دەکاتەوە؟

  • ونبوونی مۆبایلی سەربازێك لە سووریا؛ دڵەڕاوكێی بۆ ئیسرائیلیەكان دروستكردووە

سەرەکی