6 کاتژمێر پێش ئێستا
273 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارى حكومهت بۆ دابهزاندنى نرخى بهنزین له بهشێك له بهنزینخانهكان جێبهجێ ناكرێت
بەنزینخانەکان بۆ گرانکردنی نرخ هەرزوو پابەند دەبن و ناڵێن پێشتر بە هەرزان کڕیویانە، بەڵام بۆ هەرزان کردن دەڵێن زیان دەکەن
بڕیارى دابهزاندنى نرخى بهنزینى نۆرماڵى حكومهتى عێراق و بازرگانى هێشتا له بهشێك له بهنزینخانهكانى ههرێمى كوردستان جێبهجێ ناكرێت، لایهنه پهیوهندیدارهكانیش دهڵێن هێشتا بهرچاویان ڕوون نییه، پاساوى بهنزینخانهكانیش ئهوهیه كه پێشتر بهنزینیان به گران كڕیوه و زیان دهكهن.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگهیاندووه پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین تاکو نەزانین جێگرەوەی حکومەت چییە، چونکە ئێمە بەنزینمان بە گران کڕیوە، ئەگەرلیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 820 دینار پێمانبدرێت ئەو کات دەتوانین بە 850 دینار بیفرۆشن.
لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری دیاریکردنی نرخی بەنزینی حکومیی؛ لە سلێمانی، پێشترو ئێستاش بۆ ئەو بڕەی لەلایەن حکومەتەوە دابینکراوە؛ جێبەجێکراوە.
وتیشی، ئێستاش؛ پابەندین بەو بڕیارەوە بۆ ئەو بڕەی بە فەرمیی و دیاریکراوی پێماندەگات، دواتر لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە، بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا دابەشدەکرێت و بەنرخی فەرمیی وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە دەفرۆشرێت.
بۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیش، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت "پاڵاوگە گەورەکان لە ژێر چاودێریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا؛ ئەو نرخە دیاریدەکەن، کە بڕی پێویست بەو نرخە نوێیە گەیشت، بەزامنکردنی کوالێتیی و زیادکردنی بڕەکەی و پاراستنی مافی یاسایی سودی دارایی بەنزینخانەکان، وابڕیارە بە ٨٥٠ دینار بگات بە هاووڵاتیان".
"هەموو لایەکیش سەرپشککراون کە بەنزین و سوتەمەنیی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرج و کوالێتیی سامانە سروشتییەکان هاوردەی بازاڕەکانی کوردستان و سلێمانیش بکەن و لە ژێر چاودێریی لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکاندا، بفرۆشرێن".
لهلایهن خۆیهوه، حاجی هۆگر، ئەندامی بەنزینخانەکانی هەولێریش وتوویەتی: لیترێک بەنزینی نۆرماڵمان بە هەزار و 285 دینار کڕیوە ناکرێت ئێستا بە 850 دینار بیفرۆشین چونکە زۆر زەرەر دەکەین.
لە هەمان کاتدا بەشێک لە بەنزینخانەکانی دهۆکیش لەبارەی بڕیارەکەی حکومەت بۆ هەرزانبوونی بەنزین ناڕازین و رایدەگەیەنن کە ئەوانیش بەنزینیان بە گران کڕیوە و ناتوانن بە هەرزانتر بە شۆفێرانی بفرۆشن، داوا دەکەن حکومەت جێگرەوەیەکیان بۆ دابنێت.
دوای بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، ئەمڕۆ لە زۆربەی بەنزینخانەکانی هەولێر، نرخی لیترێک بەنزین دابەزی بۆ 850 دینار، بەڵام لە سلێمانی نرخ جێگیرە و لیتری بە 1150 دینارە.
خاوەنی بەنزینخانەیەک لە شاری هەولێر ڕایگهیاندووه وەکو حکومەت داوای کرد نرخمان دابەزاند، بەڵام گرنگە لە ئەمڕۆوە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی بەنزینیش پابەندی بڕیارەکەی حکومەت بن، ئەگەرنا ئێمە ناتوانین بە 850 دینار بەردەوام بین.

ئیراده میدیا پهیوهندى به چهند لایهنێكى پهیوهندیدارهوه له پارێزگاكانى ههرێمى كوردستان كرد،بەڵام بە پاساوی نەبوونی بەرچاو روونی لێدوانیان نەدا، ئێستا چەند بەنزینخانەیەک فرۆشتنی بەنزینیان راگرتووە، هەروەها زۆرینەی بەنزینخانەکان دابەزینی نرخیان بە فەرمی راگەیاندووە و هەڵیانواسیوە، کە لیتری بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینارە.
بهوتهى بهرپرسانى ههولێر و سلێمانى و دهۆك و ههڵهبجهش، ئەمڕۆ لێپێچینەوە لە هەموو بەنزینخانەکان دەستپێدەکات، هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی هەبێت نابێت لیتری لە 850 دینار زیاتر بیفرۆشرێت و بەپێچەوانەوە لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەکرێت.
ڕۆژى 20ـی تەمموز، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانێکی وەزاریدا رایگەیاند، به مهبهستی چارهسهرکردنی قهیرانی سووتهمهنی و دابهزاندنی نرخی بهنزین له بازاڕهکان و کهمکردنهوهی بارگرانی لهسهر هاوڵاتییان، بڕیاریان داوە، کە نرخی فرۆشتنی بهنزینی کواڵیتی نۆرماڵی بازرگانی له بهنزینخانهکان نابێت له 850 دینار بۆ ههر لیترێک زیاتر بێت.
پێش بڕیارەکەی حکومەت، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر گەیشتە 1400 دینار.

پێشتر بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگهیاندبوو پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابن تاوەکو نەزانن بڕیاری جێگرەوەی حکومەت چییە بۆیان.
وتیشى، هەرکاتێک حکومەت لیترێک بەنزینی کردە 820 دینار، بەنزینخانەکانیش پابەند دەبن و لیتری دەکەنە 850 دینار.
بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەت، دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو، کە یەک لیتری بە 750 دینارە، بەردەوام دەبێت.
یهكێك له هۆكارهكانى بهرزبوونهوهى نرخى بهنزین بۆ ماوهى زیاتر له ههفتهیهك ئهوهیه، نەوتی خاو بە ئەستەم دەگهیشته پاڵاوگە بازرگانییەکان، ئەمەش بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کەمی کردووە.
پچڕانی هاوردەش یهكێك بوو له هۆكارهكان، پێشتر بەنزین لە ئێران و دووبەیەوە دەهات، بەڵام ئێستا ئەو سەرچاوانە وەستاون یان زۆر کەم بوونەتەوە.
زیادبوونی خواستیش یهكێكه له هۆكارهكان، ئهویش بههۆى وەرزی هاوین و گەشتوگوزارهوهیه، كه خواستی لەسەر بەنزین 25% بۆ 30% زیاد کردووە.
جگه لهوهش حکومەتی عێراق بڕی پێویستی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی نۆرماڵ کەم بێتەوە.
-
رێز لە هەستیاری یەکتر بگرێت؛ ئۆجەلان: کاتی ئەوە هاتووە چوارچێوەیەکی یاسایی دروستبکرێت
|
-
خوشکی سۆران مامە حەمە بۆ ئیرادە: ڕێکەوتنی نهێنیمان ڕەتکردەوە و سازش لەسەر خوێنی سۆران ناکەین
|
-
بڕیارى حكومهت بۆ دابهزاندنى نرخى بهنزین له بهشێك له بهنزینخانهكان جێبهجێ ناكرێت
|
-
ترەمپ لە دووڕیانی جەنگ یان ئاگربەست؛ گرژییەکانی گەرووی هورمز بازاڕی وزەی جیهان دەهەژێنێت
|
-
جووڵەی نوێ لە دۆسیەی ئیمراڵی؛ کوردانی باکور داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئۆجەلان دەکەن
|
-
هۆشداری ئێران و هەڕەشەکانی ئەنقەرە؛ زانیاریی نوێ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکی ترەمپ بۆ بارزانی و تاڵەبانی ئاشکرا دەبێت
|
-
لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە بۆ ترەمپ؛ چۆن سیاسەت باڵی بەسەر وەرزشدا کێشاوە
|
-
سندوقی تریلیۆن دۆلاریی عێراق و ئەمریکا؛ کۆمپانیا نەوتییەکان پشتیان لە هەرێم کرد؟
|
-
موجتهبام نهبینیوه؛ عێراقچی گومان له مردنى خامنهیى دهكات
|
|
|
|