17   کاتژمێر پێش ئێستا 288 جار خوێنراوەتەوە

جووڵەی نوێ لە دۆسیەی ئیمراڵی؛ کوردانی باکور داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئۆجەلان دەکەن

وەفدێکی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت و دوای نزیکەی دوو مانگ چاویان بە ئۆجەلان دەکەوێت

لەگەڵ دروستبوونی کەشوهەوایەکی نوێ بۆ وەگەڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا، وەفدێکی سەرکردایەتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد و پەکەکە، ڕوویان لە ئیمراڵی کرد؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٤ی ئایاری ڕابردووەوە دیداری لەگەڵ ئەنجام نەدرابوو.

ڕەوتی ئەم ڕووداوانە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی ١٣٠ نووسەر و ئەدیبی کورد لە شاری ئامەد. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تەلاری کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد، حەسەن ئۆزگونەش داواکاریی نووسەرانی خوێندەوە و جەختی کردەوە کە گەلی کورد ڕەتیدەکاتەوە زمان و کولتوورەکەی پشتگوێ بخرێت و بەپێویستی دەزانێت ڕێگە و دەرگاکانی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان بە شێوەیەکی هەمیشەیی بکرێنەوە. نووسەران ئاماژەیان بەوەش دا کە وەستانی شەڕ لەم دوو ساڵەی دواییدا دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشتییەکی سەربەرزانە و جەختیان لەوە کردەوە کە سەرجەم لایەنەکان ئۆجالان وەک دانوستانکاری سەرەکیی ئەم پرۆسەیە دەبینن.

لە لایەکی ترەوە، بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکی تونددا هەڵوێستی خۆی لەسەر گۆڕانکارییەکان و بەپێزکردنی پرۆسەی ئاشتی خستەڕوو. تەڤگەری ئازادی ئاماژەی بەوە کرد کە وەفدی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدی ئاکپارتی و دەوڵەت باخچەلی، ڕایانگەیاندووە کە ڕێککەوتنیان کردووە لە مانگی تەمووزدا «یاسای چوارچێوە» دەربکرێت، بەڵام هاوکات ڕەخنەی توندیان لە ئاکپارتی گرت بەوەی ڕێگەیان نەداوە بۆ ماوەی دوو مانگ دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت و گوتیان: «گوفتار و ڕەفتاری دەسەڵات یەکناگرنەوە».

تەڤگەری ئازادی بڕگەکانی ئەو یاسا چوارچێوەیەی ڕەتکردەوە کە لە میدیاکانی نزیک لە ئاکپارتی باسیان لێوە دەکرێت، کە تێیدا ئازادیی فیزیکی ئۆجەلان و بەشداریی کادیرانی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەکە دەستنیشان ناکات. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی تەڤگەر:

هەر یاسایەک ئازادیی ئۆجالان لەخۆ نەگرێت، کێشەکان چارەسەر ناکات و پرۆسەکە تێکدەدات.

نابێت پرۆسەکە تەنها کورت بکرێتەوە بۆ «دانانی چەک»، بەڵکو دەبێت زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک بۆ هەمووان فەراهەم بێت.

داوایان لە هێزە دیموکراتەکان و کۆمەڵگەی مەدەنیی تورکیا کرد چاوەڕێی دەوڵەت نەبن، بۆ بەدیهێنانی دیموکراتیزەبوون و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بێنە سەر شەقام و تێکۆشان بەرز بکەنەوە.

  • جووڵەی نوێ لە دۆسیەی ئیمراڵی؛ کوردانی باکور داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئۆجەلان دەکەن

  • هۆشداری ئێران و هەڕەشەکانی ئەنقەرە؛ زانیاریی نوێ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکی ترەمپ بۆ بارزانی و تاڵەبانی ئاشکرا دەبێت

  • لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە بۆ ترەمپ؛ چۆن سیاسەت باڵی بەسەر وەرزشدا کێشاوە

  • سندوقی تریلیۆن دۆلاریی عێراق و ئەمریکا؛ کۆمپانیا نەوتییەکان پشتیان لە هەرێم کرد؟

  • موجته‌بام نه‌بینیوه‌؛ عێراقچی گومان له‌ مردنى خامنه‌یى ده‌كات

  • بارینی درۆن و مووشەک لە ئاسمانی کوردستان؛ هێرشەکانی تاران چۆن بەرەی هەڵوێستی نیشتمانیی یەکخست سنورێکی بۆ بێدەنگی دانا؟

  • بەکارهێنانی ئەحمەدی نەژاد؛ ڕاستە یاخود وەرزێکی نوێی جەنگی زانیاریی نێوان ئێران و ئیسرائیلە؟

  • لە نێوان قۆرغکاریی ناوخۆ و جەنگی گەرووی هورمزدا؛ بۆچی نرخی بەنزین لە کوردستان و ئەمریکا هاوشێوەن؟

  • کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە

سەرەکی