8 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
له حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان چی ڕووده‌دات؟
هه‌رچه‌نده كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ڕووى ژماره‌وه له سووریا و به‌پێى ڕێككه‌وتنێك له 29 ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ دامه‌زراوه‌كانیان تێكه‌ڵ به حكومه‌تى سووریا ده‌كرێت، هێشتا به‌شێك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان و دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ى زۆرینه كوردین، دژ به‌وه‌ن كورد ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌ى خۆى بكات.
له پارێزگاى حه‌سه‌كه له ڕۆژئاواى كوردستان، دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران كه به هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت هۆزه عه‌ره‌به‌كانى توڕه كردووه، ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش ده‌ڵێت ئه‌و دامه‌زراندنه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى تێكه‌ڵكردندایه و پاشماوه‌كانى به‌عس ئارامییان ناوێت.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى حه‌سه‌كه، هه‌ست ده‌كه‌ن له دامه‌زراندنه نوێیه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه په‌راوێزخراون، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه كوردیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و دامه‌زراندنه له چوارچێوه‌ى تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانه، به‌ڵام پاشماوه‌كانى به‌عسى شۆڤێنى نایانه‌وێت سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه بوونى هه‌بێت.
23 ى ته‌موز كاتێك نوره‌دین ئه‌حمه‌د پارێزگارى حه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناوخۆى پارێزگاكه سه‌ردانى سه‌رێكانى كرد، ژماره‌یه‌ك له‌و عه‌ره‌بانه‌ى پێشتر هێنراونه‌ته ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه و به‌ردبارانى ئۆتۆمبێله‌كانیان كرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌روان عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناوخۆى حه‌سه‌كه قسه بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئارامیان بكاته‌وه،هێزه ئه‌منیه‌كانى ناوچه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت كۆتایى به خۆپیشاندانه‌كه بهێنن.

هه‌رچه‌نده میدیا ناوخۆییه‌كانى سووریا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆزه عه‌ره‌به‌كان به‌هۆى به‌كارهێنانى ئاماژه‌ى بێزاركه‌رانه دژیان كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه كوردییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و خۆپیشانده‌ره عه‌ره‌بانه نایانه‌وێت ئاواره كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له هۆكارێكى تر‌ى ناڕه‌زایى هۆزه عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌و دامه‌زراندنانه‌یه كه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى و حكومه‌تى سووریا له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش هۆزه‌كانى توڕه كردووه و هه‌ست ده‌كه‌ن په‌راوێزخراون، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه داواى یه‌كخستنى ڕیزه‌كانیان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش خێمه‌یه‌كیان هه‌ڵداوه و داوا ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن، چالاكوانانی مافى مرۆڤیش ده‌ڵێن ئه‌ندامانى ئه‌و هۆزانه زۆربه‌یان چه‌كدارن و هانى توندوتیژى دژ به كورد ده‌ده‌ن.
ئێستا لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان و حكومه‌تى سووریا پێكهاتووه، تا له داواكارى ئه‌و هۆزانه بكۆڵێته‌وه.

هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانى ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه به‌ردبارانى ئۆتۆمبێله‌كانى پارێزگارى حه‌سه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناوخۆى پارێزگاكه‌یان كرد، به‌ڵام ئه‌حمه‌د هیلالى وته‌بێژ به‌ناوى تیمى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، ڕووداوه‌كه به جیاوازى ڕا ناوده‌بات و به كارێكى سرووشتى ده‌زانێت.
هه‌رچه‌نده كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ڕووى ژماره‌وه له سووریا و به‌پێى ڕێككه‌وتنێك له 29 ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ دامه‌زراوه‌كانیان تێكه‌ڵ به حكومه‌تى سووریا ده‌كرێت، هێشتا به‌شێك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان و دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ى زۆرینه كوردین، دژ به‌وه‌ن كورد ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌ى خۆى بكات.
-
سیناریۆکانی واشنتۆن و تەلئەبیب دژی تاران؛ لە شکستی مانگی ئادارەوە تا گەڕانەوەی ئاماژەکانی ترەمپ بۆ بەکارهێنانی "کارتی کوردی"
|
-
چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان؛ لە نێوان دەستپێشخەرییەکان و مەترسیی دیفاکتۆبوونی حکومەتی کاربەڕێکەردا
|
-
کەیسی شەهید غەزال مەولان سەرهەڵدەداتەوە؛ پێنج کارمەندی نەخۆشخانەی بەخشین ڕەوانەی دادگا کران
|
-
له حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان چی ڕووده‌دات؟
|
-
ئێران هێرشەکانی بۆسەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە
|
-
لە چەکدانانی پەکەکەوە تا دادگایی‌کردنی ئەندامانی؛ وردەکاریی پڕۆژەیاسای نوێی ئاشتی لە تورکیا
|
-
لە دڵنیایی مووچەی هەرێمەوە تا ململانێ لەگەڵ واشنتن و تاران؛ جووڵەکانی زەیدی ئایندەی عێراق بە کوێ دەگەیەنێت؟
|
-
ململانێی واشنتن و تاران لەسەر "چیای قۆڵنگ"؛ ترەمپ هەڕەشەی لێدان دەکات و ئێران ڕەتی دەکاتەوە
|
-
شەوی ڕابردوو لە گۆیژە چی ڕوویدا؟
|
|
|
|