4   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

سیناریۆکانی واشنتۆن و تەلئەبیب دژی تاران؛ لە شکستی مانگی ئادارەوە تا گەڕانەوەی ئاماژەکانی ترەمپ بۆ بەکارهێنانی "کارتی کوردی"

وێنەی مێژوویی یەکڕیزیی هێزەکانی ڕۆژهەڵات و هەڕەشە نوێیەکانی ترەمپ؛ ئایا ناوچەکە بەرەو بژاردەی یەکجاریی گۆڕینی رژیمی ئێران دەچێت؟

ئەم وێنەیە تەنیا ڕیزبوونی چەند سەرکردەیەک نییە، بەڵکوو وێنای هاوپەیمانیی پۆڵایین و ئیرادەی یەکگرتووی نەتەوەیەکە کە بڕیاری داوە لەپێناو ئازادیدا کۆڵ نەدات. لەم قۆناغە مێژوویی و هەستیارەدا، کاتێک داگیرکەر بە تێرۆر و هێرشی مووشەکی دەیەوێت بڕوامان تاقیبکاتەوە، ئەم یەکڕیزییە دەبێتە نەبەزترین و پۆڵایینترین قەڵغان لەبەردەم هەموو دەستدرێژییەکاندا. چیا سەرکەشەکان کە شاهیدی دێرینی خۆڕاگریمانن، لە پشتی ئەم هاوپەیمانییە نوێیەدا ڕاوەستاون تا بیسەلمێنن کە کورد خاوەنی چیاکان و خاوەنی سوێندێکی نەپساوەیە بۆ ڕزگاریی خاک. ئەمە پەیامێکی کورت و بێپەردەیە بۆ دۆست و دوژمن: کاتێک یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانمان دەبێتە زەروورەتێکی ستراتیژی، هیچ تاریکییەک ناتوانێت ئاسۆی ڕوونی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کوردستان دابمرکێنێتەوە.ئەمە بەیاننامەیەکی بەیاننامەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

دۆخی مەیدانی، هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵات و سیناریۆکانی جەنگ لەگەڵ ئێران

لە کاتێکدا دۆخی سیاسی و ژێئۆپۆلەتیکی ناوچەکە و ئێران لە گۆڕان و قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە گرژییدایە، کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەی دۆخەکەدا بەڕێوە چوو. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا پێک‌هات کە هاوکێشە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکانی ئێران تووشی گۆڕانکاریی قووڵ بوونەتەوە و کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دواپەنا بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە نێوخۆییەکانی، زیاتر لە جاران پەرەی بە تێرۆر و هێرشی ئاسمانی و زەوینی داوە.

بەیاننامەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

شکست و ناکامبوونی زنجیرە دانوستانەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئامریکا، نیشانەی ڕوونی بنبەستێکی سیاسییە کە ئەم ڕێژیمەی لەپێ خستووە. سیستەمێک کە لە نێوخۆدا تووشی داڕمانی متمانەی گشتی و قەیرانی ئابووریی بێوێنە بووە، و لە دەرەوەش ناتوانێت بە دیپلۆماسی قەیرانەکانی مودیرییەت بکات. کۆی قەیرانە ئاڵۆز و بەربڵاوەکانی ڕێژیم وای لێ کردووە لە هێرشە یەک‌بەدوای یەکەکانی سەر حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بێت.

بەپێی دۆخی بریندارەکان، ئەگەری بەکارهێنانی «مادەی سووتێنەر یان فۆسفۆڕی سپی» لەلایەن ڕێژیمەوە زۆرە، کە بێگومان ئەمە جگە لە نیشاندانی زەبوونی و داماویی زۆری ڕێژیم لەهەمبەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، تاوانی دژی مرۆڤایەتیشە. هاوپەیمانییەکە وێڕای مەحکومکردنی توندی ئەم هێرشە درندانە و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێکەوەیی و یەکڕیزی بژاردە نییە، بەڵکوو زەروورەتێکی ستراتیژییە و خەبات تا ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.

سێبەری گەڕانەوەی "کارتی کوردی" و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی زەمینی

لە ئاداری 2026دا، لە میانی هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سیناریۆیەک هاتە ئاراوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرسیۆنێکی زەمینی لە ناو خاکی ئێراندا لە ڕێگەی حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە، هەرچەندە ئەو نەخشەیە بەهۆی دزەپێکردن و کۆسپە هەرێمییەکانەوە تووشی شکست بوو.

ئەمڕۆش، لەگەڵ هەڵکشانی بۆردومانەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی “فۆکس نیوز” لە 15ی تەممووزی 2026دا، سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی زەمینی ئاماژەی بەوە کرد: "هەندێک جار پێویستت بە هەڵمەتێکی زەمینی دەبێت، بەڵام ئێمە کەسانی دیکەمان هەیە کە لە جیاتی ئێمە ئەو هەڵمەتە زەمینییە ئەنجام دەدەن." ئەم لێدوانانە دەرگای بۆ شیکاریی نوێ واڵا کردووە کە ئایا مەبەستی لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن یان حیزبە کوردییەکانە. لە بەرامبەردا، تاران بەپەلە هێزی سەربازیی زیاتری وەک یەکەی تایبەتی “سابرین” ڕەوانەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئەنجام داوە.

ڕەهەندە سەربازی و ناوچەییەکانی ململانێکە

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخان و رێگاوبانەکان و پارێزگای هورمزگان، لەوانەیە زەمینەسازی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورەتر یان کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز بێت. لە لایەکی ترەوە، دۆخی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکەدا گەیشتووەتە خاڵی یەکلاکەرەوە؛ عێراق لە نێوان فشاری ئەمریکا و هەژموونی ئێراندا گیراوە، و داهاتووی ئاسایشی ناوچەکە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە دەرئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تارانەوە.

 

  • سیناریۆکانی واشنتۆن و تەلئەبیب دژی تاران؛ لە شکستی مانگی ئادارەوە تا گەڕانەوەی ئاماژەکانی ترەمپ بۆ بەکارهێنانی "کارتی کوردی"

  • چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان؛ لە نێوان دەستپێشخەرییەکان و مەترسیی دیفاکتۆبوونی حکومەتی کاربەڕێکەردا

  • کەیسی شەهید غەزال مەولان سەرهەڵدەداتەوە؛ پێنج کارمەندی نەخۆشخانەی بەخشین ڕەوانەی دادگا کران

  • له‌ حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان چی ڕووده‌دات؟

  • ئێران هێرشەکانی بۆسەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە

  • لە چەکدانانی پەکەکەوە تا دادگاییکردنی ئەندامانی؛ وردەکاریی پڕۆژەیاسای نوێی ئاشتی لە تورکیا

  • لە دڵنیایی مووچەی هەرێمەوە تا ململانێ لەگەڵ واشنتن و تاران؛ جووڵەکانی زەیدی ئایندەی عێراق بە کوێ دەگەیەنێت؟

  • ململانێی واشنتن و تاران لەسەر "چیای قۆڵنگ"؛ ترەمپ هەڕەشەی لێدان دەکات و ئێران ڕەتی دەکاتەوە

  • شەوی ڕابردوو لە گۆیژە چی ڕوویدا؟

سەرەکی