7 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا
سەرەڕای دەرچوونی چەندین بڕیار و فەرمانی وەزاری لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، هێشتا دۆخی سووتەمەنی لە شارەکانی هەرێم لە ئاستێکی مەترسیهکى گەورەدایە، بازاڕەکە لەژێر کۆنترۆڵی توندی قۆرخکاران و کۆمپانیا حزبییەکاندا دەناڵێنێت. لەم هاوکێشە ناهاوسەنگەدا، هاووڵاتییان بوونەتە قوربانیی یەکەم و بە بارمتە گرتنیان بە بەنزینی گران و بێ کوالێتی بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە.
قۆرخکاری و بازرگانە حزبییەکان؛ قازانج لەسەر حسابی خوێنی خەڵک
لە کاتێکدا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ڕووبەڕووی قەیرانی بژێوی و گرانیی بێوێنە دەبنەوە، بازاڕی بەنزین بە تهواوی کەوتووەتە دەست چەند کۆمپانیا و لایەنێکی نزیک لە دەسەڵات و حزبییەکانەوە. حکومەت لە لایەکەوە بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و دابەزاندنی دەکات، و لە لایەکی تریشەوە ڕێگە نادات بازاڕەکە بە شێوازێکی تەندروست و ئازاد بەڕێوە بڕوات، ئەمەش وایکردووە کە کۆمپانیاکان بە ئارەزوی خۆیان نرخەکان بەرز بکەنەوە و بەنزینی گران بە خەڵک بفرۆشن. لەم نێوانەدا، تەنها و تەنها خەڵک زەرەر دەکات و پارەی گیرفانی هاووڵاتییان دەبێتە قازانجی گەورە بۆ گیرفانی بازرگان و کۆمپانیا حزبییەکان کە هیچ باکێکیان بە قەیرانی قورسی سەر شانی خەڵک نییە.
بەنزینی ژەهراوی و مەترسیی سووتانی ئۆتۆمبێلەکان
جگە لە بڕیارە کاغەزییەکان و نرخی گران، کێشەی کوالێتیی خراپی بەنزین بۆتە کارەساتی دووەم بۆ هاووڵاتییان. ئەو سووتەمەنییە بێ کواڵیتییەی کە دەخرێتە بازاڕەوە، نەک تەنها زیان بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت، بەڵکو بڕیارە ناستانداردەکان و ماددە تێکەڵاوەکان بوونەتە هۆی تێکچوونی تەکنیکیی بزوێنەر و گڕگرتنی دەیان ئۆتۆمبێل، بەشێوەیەک تەنها لەم مانگەدا وەک بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاندووە 23 ئۆتۆمبێل سووتاون.
بەنزینی بێ کوالێتی و سەراپا ژەهراوی، بووەتە فاکتەری سەرەکیی گیانلەدەستدان و زیانی دارایی گەورە بۆ شۆفێران، لە کاتێکدا بەرپرسان و خاوەن پاڵاوگەکان بێدەنگن لە ئاست ئەم کێشە مرۆییە گەورەیەدا.
هۆکارە بنەڕەتییەکانی قەیرانەکە
مۆنۆپۆڵ و قۆرخکاریی حزبی: کۆنترۆڵکردنی هاوردەکردن و بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراوەوە کە ڕێگە نادەن نرخەکان دابەزن.
لاوازیی چاودێری و بڕیاری لاواز: حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەخشەڕێگەی ڕاستەقینەیان نییە و تەنها بە بڕیاری کاتی و هەڕەشەی ڕوکەش مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن.
کەمیی بەرهەمی ناوخۆ و قەیرانی نەوت: کەمیی دابینکردنی نەوتی خاو لەلایەن بەغدادەوە بۆ پاڵاوگەکانی هەرێم و نەبوونی خەزانی ستراتیژی، دەرفەتی داوە بە قۆرخکاران کە زیاتر خەڵک بگوشن و بێبەشیان بکەن لە مافە سەرەتاییەکانیان.
-
بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا
|
-
حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد
|
-
بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا
|
-
ترهمپ چاو دهبڕێته نهوت؛ عێراق و ئهمریكا به بههای تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككهوتننامه ئیمزا دهكهن
|
-
توركیا و عێراق ڕێككەوتن لەسەر ئەو بۆرییە دەكەن كە بە باشور و باكوری كوردستاندا تێدەپەڕێت
|
-
لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن
|
-
ههر جاره و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق دهستیكردهوه به وهرگرتنى دۆلارى كاش له ئهمریكا
|
-
وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟
|
-
بهراوردى نرخى بهنزین له ههرێمى كوردستان و وڵاتان
|
|
|
|