15   کاتژمێر پێش ئێستا 272 جار خوێنراوەتەوە

ئارامییەکی هۆشدارانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ گفتوگۆی پاش هەڕەشە

چۆن ترەمپ بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێرانی ڕاگرت و مەرجی ڕێککەوتنی خستەڕوو؟

لە چەند کاتژمێری رابردوودا،  گرژییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتنە ئاستێکی مەترسیدار و زانیارییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشێکی گەورە بۆ سەر ژێرخانی وزە و پاڵاوگە و وێستگەکانی کارەبای ئێران ئامادە دەکەن، ئەەمەش ترسی لە پەرەسەندنی ململانێکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا دروستکرد.بەڵام لەناکاو پلانی هێرش راگیرا.

لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەدا، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی و بە فەرمی داوای لە ترەمپ کرد توندوتیژییەکان کەم بکاتەوە و هێرش نەكاتە سەر ئێران، هاوکات وڵاتانی تری ناوچەکەش لەوانە قەتەر، ئیمارات، تورکیا و پاکستان پەیوەندی و فشاریان ئەنجامدا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر.

سەبارەت بە هەڵوێستی تاران، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکەدا ڕایگەیاند کە هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا یان ئیسرائیل و هەر هاوکارییەک لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە، ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبێتەوە، و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد ڕێگری بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان بۆ هێرشکردنەسەر تاران.

لە کاردانەوەی ئەو هەوڵ و گوشارانەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند ڕەزامەندی داوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، بەڵام جەختی لەسەر پێویستیی ڕێککەوتنێک کردووەتەوە کە کرانەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران لەخۆ بگرێت.

پێش هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هێرش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هۆشدارییەکی توندیان بە هاووڵاتییانیان دا، کە بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخەکەوە و ئەگەری داخستنی کاتیی ئاسمانی ناوچەکە، پێویستە وریابن و خۆیان بۆ جێهێشتنی عێراق و ناوچەکە یان پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان ئامادە بکەن.

 

  • موجتەبا خامنەیی زیندووە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچی نەیانتوانیوە شوێنی بدۆزنەوە؟

  • عێراق سەرەڕای کەمبوونەوەی داهاتیی نەوتیی چۆن توانیویەتی بەردەوام بێت لە دابەشکردنی مووچە؟

  • فشارە سیاسییەکان هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە عێراق سست دەکەنەوە

  • لە نێوان ئیرادەی چارەسەر و مەرجە توندەکانی دەسەڵاتدا؛ مشتوموڕ لەسەر گەڕانەوەی گەریلا و داهاتووی پرۆسەی ئاشتی گەرمتر دەبێت

  • ئارامییەکی هۆشدارانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ گفتوگۆی پاش هەڕەشە

  • سێ مانگی پڕ لە تراژیدیا و ٤٣ ساڵ لە چاوەڕوانی؛ چیرۆکی ئەنفالی هەشت هەزار بارزانیی

  • لە مەغریب چی ڕوودەدات؟ هەزاران كەس وڵاتەكەیان جێدەهێڵن و ڕوودەكەنە ئیسپانیا

  • ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ناوەکەی دەگۆڕێت یان هەڵدەوەشێتەوە؟

  • پزیشکان هۆشداری دەدەن؛ ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانی شەکرە لە سلێمانی دوو هێندەی ئامارە فەرمییەکانە

سەرەکی