7   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ناوەکەی دەگۆڕێت یان هەڵدەوەشێتەوە؟

سیهانوک دیبۆ، سەرکردە لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای سوریا  دەڵێت، هەڵوەشانەوەی ئیدارەی خۆسەرو هێزەکانی سوریای دیموکرات بە مانای كۆتایهاتنی رۆڵیان نییە، بەڵکو لەگەڵ سەرکردایەتیەكان خۆیان دەگۆڕن بۆ چەمکێکی گەشەسەندووتر لەناو حزبێکدا کە ناسنامەیەکی روونتری سوریای هەبێت.ئەوەش لە کاتێکدا پێشتر میدیایەکی عەرەبی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئیدارەی خۆسەر بە تەواوەتی هەڵدەوەشێتەوە  ونامێنێت.

ئەو بەرپرسەی ئیدارەی خۆسەر بە رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی وتووە: راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە بەستراوەتەوە بە تەواوبوونی پرۆسەی یەکگرتنی سەربازی و ئەمنی و ئیداری لەگەڵ پێکهاتەکانی دەوڵەت، کە بەرپرسێکی سوریا وتى لەسەدا (60)ی تەواو بووە.

دیبۆ روونیشیکردووەتەوە، ئیدارەی خۆسەر وەک خۆی نامێنێتەوە، کاتێک چارەسەری سیاسی هەبێت، گرنگە دەوڵەتی نیشتمانی گەرەنتی بوونی هەموو پارت و بزوتنەوەیەکی نیشتمانی سوریا بکات، ئەوانەی خاوەنی بیرن ون نابن، ئەوان تەنها ناوی خۆیان دەگۆڕن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، هەرچەندە رێککەوتنی ٢٩ی كانوونی دووەم نمونەیی نییە، بەڵام واقیعییە، باسی لە وادەی بەسەرچوون  یان هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆسەر یان هەسەدە نەکردووە، بەڵکو جەختی لەسەر پێویستی گۆڕانکاری لە ئیدارەی خۆسەر بە پێی ڕێککەوتنەکە کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو لایەنە بە فەرمی هیچ وادەیەکی دیاریکراویان بۆ ئەمە رانەگەیاندووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە، بابەتەکە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە جێدەهێڵرێت، تەنانەت ئەگەر بەهۆی وردەکارییەکانیەوە خاویش بەڕێوەبچێت، وەک ئەوەی سەرۆک شەرع لە چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییەدا ئاماژەی پێکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرچاوەیەك لە حكومەتی سوریا پێشتر ڕایگەیاندوو، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بە فەرمی هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر رابگەیەنرێت.

میدیایەکی عەرەبی باسی لەوە کردووە، دوو رۆژ دوای لێدوانەكەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، كە تیایدا ئاماژەی بەوەدا،  رێککەوتنەکە لەگەڵ کورد بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سوریا  پێشهاتی نوێی ئاشکرا کردووە سەبارەت بەو رێککەوتنەی کە لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ لە نێوان شەرع و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کرا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، کە بۆ یەکێک لە میدیا عەرەبییەکان قسەی کردووە،  پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە بە فەرمی هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر رابگەیەنرێت، پێدەچێت بەرپرسانی کورد لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی میدیاكانی حكومەت و میدیا كوردییەكان هەڵوەشانەوەكە رابگەیەنن.

وەک سەرچاوەکە دەڵێت، ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر، پەیوەستە بە تەواوبوونی دامەزراندنە کارگێڕییەکان لە حەسەکە و لادێکانی دەوروبەری، کە لەم دواییانەدا زۆربەی بەڕێوەبەرانی قەزا و ناحیەکان دامەزراون.

چارەسەری دۆسییەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی کورد بۆ گرێ‌ سپی و سەرێكانی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، رەنگە راگەیاندنەكە دوابخات، چونکە هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر مەرجی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانیان بۆ ناوچەکانی خۆیان داناوە پێش راگەیاندنی فەرمی هەڵوەشانەوەیان.

  

  • ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ناوەکەی دەگۆڕێت یان هەڵدەوەشێتەوە؟

  • پزیشکان هۆشداری دەدەن؛ ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانی شەکرە لە سلێمانی دوو هێندەی ئامارە فەرمییەکانە

  • لێدانی گورچکبڕ لە حەوت پارێزگا: لایەنە شیعەکانی توڕەو ئامادە کردووە

  • حكومه‌تى هه‌رێم په‌نا بۆ فراكسیۆنه‌كان ده‌بات و چه‌ند داواكارییه‌كى له‌ عێراق هه‌یه‌

  • ئه‌مریكا كاتژمێرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ كاتى خۆى ڕێكده‌خات؛ ئیسرائیل هاوپه‌یمانه‌ یان سه‌ركرده‌؟

  • عێراق لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا: کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی

  • ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ و زێلێنسكی

  • زەیدی و ئەردۆغان لەسەر چی ڕێككەوتن؟

  • دوای زیاتر لە دوو ساڵ؛ پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند

سەرەکی