2   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

لە مەغریب چی ڕوودەدات؟ هەزاران كەس وڵاتەكەیان جێدەهێڵن و ڕوودەكەنە ئیسپانیا

بای بای مەغریب، سڵاو ئیسپانیا، ئەمە وتەی بەشێك لەو مەغریبیانەیە كە لە ماوەی زیاتر لە 24 سەعاتی ڕابردوودا خۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا.

ئەو هاوڵاتییە مەغریبیانە خۆیان دەگەیەننە شاری فنەیدقی سەر سنووری شاری سیوتای ئیسپانیا و لەوێشەوە سنوور دەبڕن و دەچنە ئیسپانیا، هەرچەندە ئێستا ئیسپانیا هێزی زیاتری بردووەتە ئەو شارە و بەشێك لە هەوڵەكانی پەڕینەوە بۆ ئەو وڵاتە شكستیهێناوە.

بەپێی خەمڵاندنێكی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا، تائێستا نزیكەی 50 هەزار مەغریبی خۆیان لەماوەی 24 سەعاتدا و تا شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی گەیاندووەتە ئیسپانیا، ئەوەش لەكاتێكدایە هەزارانی تر لەسەر سنوورن و بە ڕێگاوەن، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرە كۆچبەرەوە، هەریەك لە ئیتاڵیا و فەڕەنساش كەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.

لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ئیسپانیا، تائێستا نزیكەی 20 مەغریبی لە ڕێگا گیانیان لەدەستداوە یاخود خنكاون، بۆیە ئیسپانیا بیری لەوەكردووەتەوە هێزی سەربازیی زیاتر بباتە ئەو ناوچەیە.

بەشێك لەو كۆچبەرانە بە مەلە و چووپ لە كەناراوەكانی تراخاڵ دەپەڕنەوە كە نزیكە لە شاری سیوتای ئیسپانیا، بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی ئیسپانیادایە و لەگەڵ مەغریب ناوچەیەكی كێشە لەسەرە.

مەغریبیەكان بەهۆی ئەوەی ئیسپانیا بڕیاریداوە نزیكەی 500 هەزار كۆچبەر وەربگرێت، بە لێشاو ڕوو دەكەنە ئەو وڵاتە، كە زۆرینەشیان گەنجن، بەشێكیشیان خێزانن و ژن و منداڵیان لەگەڵە.

زۆربەی ئەو كۆچبەرانە بە مەلە دەپەڕنەوە بەشێكیشیان بە پەرژینی سنووردا، كە دەگەنە سنوری ئیسپانیا سڵاو بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن و بای بای لە وڵاتەكەیان واتە مەغریب دەكەن، بەهۆی پەڕینەوەی ئەو ژمارە زۆرەش لە كۆچبەر كە زۆربەیان گەنجن، دۆخی نائاسایی مرۆیی ڕاگەیەندراوە، پۆلیس توانای كۆنترۆڵی دۆخەكەی نییە و لە شاری سیوتا هەندێك كۆچبەر لەگەڵ دانیشتوانی شارەكە بەشەڕ هاتوون.

سیوتا و مەلیلیە كە دوو شاری ئیسپانیان و خاوەن جۆرێك لە خۆبەڕێوەبەرین، تەنها سنوری تاڕادەیەك وشكایی باكوری ئەفریقان لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا، بۆیە كۆچبەران و قاچاغچییەكانیش چاوی زۆریان لەسەر ئەو دوو شارەیە

  • سێ مانگی پڕ لە تراژیدیا و ٤٣ ساڵ لە چاوەڕوانی؛ چیرۆکی ئەنفالی هەشت هەزار بارزانیی

  • لە مەغریب چی ڕوودەدات؟ هەزاران كەس وڵاتەكەیان جێدەهێڵن و ڕوودەكەنە ئیسپانیا

  • ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ناوەکەی دەگۆڕێت یان هەڵدەوەشێتەوە؟

  • پزیشکان هۆشداری دەدەن؛ ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانی شەکرە لە سلێمانی دوو هێندەی ئامارە فەرمییەکانە

  • لێدانی گورچکبڕ لە حەوت پارێزگا: لایەنە شیعەکانی توڕەو ئامادە کردووە

  • حكومه‌تى هه‌رێم په‌نا بۆ فراكسیۆنه‌كان ده‌بات و چه‌ند داواكارییه‌كى له‌ عێراق هه‌یه‌

  • ئه‌مریكا كاتژمێرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ كاتى خۆى ڕێكده‌خات؛ ئیسرائیل هاوپه‌یمانه‌ یان سه‌ركرده‌؟

  • عێراق لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا: کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی

  • ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ و زێلێنسكی

سەرەکی