10 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی زیندووە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچی نەیانتوانیوە شوێنی بدۆزنەوە؟
هەوڵە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە موجتەبا خامنەیی رابەری نوێی ئێران چڕبووەتەوە، کە لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵەوە شوێنەکەی بە نهێنی ماوەتەوە. بەشێک لە پسۆڕان دەڵێن زیندووە و ئەمریکا و ئیسرائیل تا ئێستا دەستەوەسان بوون لە دۆزینەوەی، بەشێکیش لە چاودێران و پسپۆڕانی ئەمنیی پێیان وایە مردووە.

ئەم پرسە یەکێکە لە هەرە پرسە هەواڵگرییە هەستیارەکان
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، ئەم پرسە یەکێکە لە هەرە پرسە هەواڵگرییە هەستیارەکان، هەریەک لە دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا "سی ئای ئەی" و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "مۆساد" بە هەماهەنگی شوێنپێی موجتەبا خامنەییان هەڵگرتووە.
بەپێی راپۆرتەکەی تایمز، هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، رابەری نوێی ئێران پێنج مانگە نە مۆبایل و نە هیچ ئامێرێکی زیرەک بەکار ناهێنێت، پێشبینیش دەکرێت لە حەشارگەیەکی پارێزراوی ژێر زەوییدا خۆی حەشار دابێت.
"موجتەبا بریندارە و دەموچاویشی شێواوە "
وەک زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژەیان پێداوە، موجتەبا بریندارە و دەموچاویشی شێواوە، ئەویش بەهۆی ئەو بۆردومانەی کە تێیدا عەلی خامنەیی باوکی و بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی تێدا کوژران، لەوکاتەشەوە بەهۆی ترس لە بە ئامانجگرتنی خۆی لە دەرکەوتن پاراستووە، تا مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل شوێنی نەدۆزنەوە.
لە پرۆسەی کوشتنی عەلی خامنەیی باوکی موجتەبا، دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتیان بە تەکنیکی زۆر پێشکەوتوو بەستووە، یەکێک لەو رێکارانە هاککردنی کامێرای هاتووچۆی چاودێری تاران بووە، تا شوێنپێی ئۆتۆمبێل و شوێنی مانەوەی خامنەیی و پاسەوانەکانی بزانن، کە هەر ئەوەش وایکرد لە کۆتاییدا پێی بگەن و خۆی و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئێران بکوژن، بەڵام دۆخی ئەمڕۆی موجتەبا خامنەیی بە وتەی پسپۆڕان بە تەواوی جیاوازە.

تەکنەلۆجیا بۆ دۆزینەوەی بەس نییە
بەرپرسانی پێشووی دەزگا هەواڵگرییەکان دەڵێن، پشت بەستن بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ دۆزینەوەی سەرکردەکان و بەتایبەتیش ئێران بەس نییە، بەتایبەت دوای ئەزموونە هەواڵگرییە ئاڵۆزەکانی پێشوو.
بەرپرسی یەکێک لە بەشەکانی پێشووی مۆساد بۆ تایمز قسەیکردووە و دەڵێت، ئاڵنگارییەکمان توشبووە وەک چۆن پێشتر لە دیاریکردنی شوێنی بارمتەکانی ئیسرائیل لە غەززە تووشمان بوو، هەواڵگریی هەموو زانیارییەکی لابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی توخمی مرۆییەوە تووشی گرفت بووین.
موجتەبا پشت بە تۆڕێکی نهێنی ئاڵۆز دەبەستێت
بە وتەی ئەو بەرپرسەی پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل، موجتەبا خامنەیی زیندووە، بەڵام پشت بە تۆڕێکی تەواو نهێنیی دەبەستێت کە بە شێوەی دەستنووس پەیامەکان دەگەیەنن، بەتەواوەتیش هیچ ئامێرێکی ئەلکترۆنیی لە دەوروبەری بوونی نییە، بەوەش دەردەکەوێت تەنها رێگای گەیشتن پێی بەکرێگیراوێکی مرۆییە تا دزە بکەنە نێو کەسە نزیکەکانی.
هەندێک لە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانیش پێیان وایە موجتەبا مردووە، بەڵام سوپای پاسداران بانگەشەی زیندوویی دەکات تا شەرعییەت بە بیرۆکەی رزگاربوونی بدات و بەوەش درێژە بە بەرەنگاربوونەوە بدات.

سەرلێشواندنی کلاسیکی
لەلایەکی ترەوە، بەشێکی تر لە پسپۆڕان پێیان وایە، بەکارهێنانی ئامرازەکانی سەرلێشێواندنی کلاسیکی، لەوانەش بەکارهێنانی کەسی لێکچوو، پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەی قورس کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە بە تەواوی نەزانرێت لە تونێلەکانی تاراندایە یاخود شوێنە پارێزراوەکانی قوم.
لە کاتێکدا لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی باوکی و ناشتنەکەشیدا ئامادە نەبوو و تەنها بەیاننامەی دەرکرد و خۆی دەرنەکەوت، فشارەکانی لە ناوخۆی ئێران بۆ دەرکەوتنی زیاتر کردووە، چاودێران پێیان وایە لە داهاتوودا هەر تۆمارێکی دەنگیی رەنگە وابکات چەند شوێنپێیەکی هەڵبگیرێت بۆ دۆزینەوەی شوێنەکەی.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر لە داهاتوودا سی ئای ئەی و مۆساد بتوانن شوێنی موجتەبا خامنەیی بدۆزنەوە، پێویستە لەسەر سەرکردەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بڕیار لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەوبارەیەوە بدەن.
-
موجتەبا خامنەیی زیندووە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچی نەیانتوانیوە شوێنی بدۆزنەوە؟
|
-
عێراق سەرەڕای کەمبوونەوەی داهاتیی نەوتیی چۆن توانیویەتی بەردەوام بێت لە دابەشکردنی مووچە؟
|
-
فشارە سیاسییەکان هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە عێراق سست دەکەنەوە
|
-
لە نێوان ئیرادەی چارەسەر و مەرجە توندەکانی دەسەڵاتدا؛ مشتوموڕ لەسەر گەڕانەوەی گەریلا و داهاتووی پرۆسەی ئاشتی گەرمتر دەبێت
|
-
ئارامییەکی هۆشدارانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ گفتوگۆی پاش هەڕەشە
|
-
سێ مانگی پڕ لە تراژیدیا و ٤٣ ساڵ لە چاوەڕوانی؛ چیرۆکی ئەنفالی هەشت هەزار بارزانیی
|
-
لە مەغریب چی ڕوودەدات؟ هەزاران كەس وڵاتەكەیان جێدەهێڵن و ڕوودەكەنە ئیسپانیا
|
-
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان ناوەکەی دەگۆڕێت یان هەڵدەوەشێتەوە؟
|
-
پزیشکان هۆشداری دەدەن؛ ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانی شەکرە لە سلێمانی دوو هێندەی ئامارە فەرمییەکانە
|
|
|
|