4 کاتژمێر پێش ئێستا
305 جار خوێنراوەتەوە
گورزێك دواى جوڵه‌ى توركیا؛ ئه‌مریكا به گرژییه‌كى ناپێویست ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات
ڕۆژى سێشه‌ممه به ئاشكرا ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ى له ئیسرائیل گرت،دواى ئه‌وه‌ى سوپاى ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بو زهورى سه‌ربازیی له باكورى سوریا بۆردومان كرد، هێرشهكهشى به گرژكردنى ناپێویست ناوبرد، هێرشه دواى چه‌ند ڕۆژێك بوو له سه‌ردانی وهفدێكى سه‌ربازیی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ى.
تۆم بارك باڵیۆزى توركیا له توركیا، له تۆڕى ئێكس ڕایگه‌یاند، واشنتۆن هه‌ست به دوودڵى قوڵ ده‌كات سه‌باره‌ت به هێرشى هێزى ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسه‌ر بنكه‌ى ئه‌بو زهورى ئاسمانیی.
به وته‌ى باراك، ئه‌و هێرشه‌ى ئیسرائیل ئاڵۆزكردن و گرژییه‌كى بێ‌پاساو و ناپێویسته، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیرى ناوچه‌كه ناكات، ته‌ئكیدى كرده‌وه حكومه‌تى سوریا هیچ هه‌ڵوێستێكى دوژمنكارانه‌ى نه‌بووه و هیچ هێزێكى به وهكالهتیشى نه پاراستووه.

باڵیۆزى ئه‌مریكا له توركیا كه هاوكات نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكایه بۆ كاروبارى عێراق و سوریا، داواى له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه په‌نا بۆ زمانى گفتوگۆ ببه‌ن له‌سه‌روو هه‌ر پێكدادانێكى سه‌ربازییه‌وه.
لێدوانه‌كه‌ى باراك، ناكۆكى ئاشكراى نێوان واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب ده‌رده‌خات سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كانى لایه‌نى دووه‌میان له سوریا، هه‌رچه‌نده له ماوه‌كانى ڕابردوودا به فشارى ئه‌مریكا، ئامڕازى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منیی له‌نێوان دیمه‌شق و ته‌لئه‌بیب هاته كایه‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى ئه‌منیی.
هه‌شت هێرش بۆسه‌ر ڕێڕه‌وى فڕین
ده‌زگا میدیاییه‌كانى سوریا له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازییه‌وه ئاشكرایانكردووه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانى سێشه‌ممه، ڕێڕه‌وى فرینى فرۆكه‌خانه‌ى ئه‌بو زهوریان له ده‌وروبه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ئیدلب هه‌شت جار بۆردومان كردووه.زیانى ماددى زۆر به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشه‌كه‌ى به دوژمنكارییهكى بێ‌پاساو ناوبردووه بۆسه‌ر سه‌روه‌رى وڵاته‌كه، ته‌ئكیدى كردووه‌ته‌وه دیمه‌شق دان به‌خۆیدا ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت دووربكه‌وێته‌وه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا داواى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، ئیدانه‌ى هێرشه‌كه بكه‌ن و هه‌ڵوێستى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر پێشێلكاریه دووبارهكانى ئیسرائیل بۆسه‌ر سه‌روه‌رى سوریا.

نوسینگه‌ى نه‌ته‌نیاهۆ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه چى ده‌ڵێت؟
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئاگاداری دیمەشقمان کردبوو لە ئامادەیی سەربازی تورکیا و رێگە بە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل نادەین.
نوسینگەی ناتانیاهۆ، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئیسرائیل و سوریا گەیشتبوونە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی ئێستا، بەڵام دیمەشق هەوڵی شکاندنی ئەو لێکتێگەیشتنەی داوە بەوەی خەریك بووە رێگەبدات بە بڵاوبوونەوەی هێزەکانی تورکیا‌و ئامادەبوون لە بنكەیەكی ئاسمانی نزیک حەلەب.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیسرائیل چەندین جار ئاگاداری سوریای کردووەتەوە لە رێگەدان بە ئامادەیی سەربازیی توركیا، بەڵام دیمەشق ئەو ئاگادارکردنەوانەی پشتگوێ خستووە، ئیسرائیل چاوپۆشی لە هیچ هەڕەشەیەک ناكات بۆ سەر ئاسایشی خۆی.
"پاساوەكانی ناتانیاهۆ بانگەشەی پووچن"
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا پاساوەکانی ئیسرائیلی بۆ هێرشە ئاسمانییەکەی سەر سوریا رەتدەكاتەوە و دەڵێت، ئەنقەرە رێگە بە تێکدانی سەقامگیری سوریا نادات.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بانگەشە بێ بنەماکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامانجی پاساوهێنانەوەیە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی نایاساییەكانی کە سەروەری سوریای کردووەتە ئامانج، پشتیوانی خۆشی بۆ چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، جەختیشیکردەوە، هەرگیز ڕێگە بە ناسەقامگیری سوریا نادات

سه‌ردانێكى سه‌ربازیی توركیا
ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل دواى سه‌ردانى وهفدێكى سه‌ربازیی توركیا بووه له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه، تا هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بۆ دووباره خستنهوهكارى فرۆكه‌خانه‌كه.
تائێستا ڕوانگه‌ى سوریا به‌ڵگه‌ى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه هێرشه‌كه په‌یوه‌ندى به سه‌ردانى وه‌فده توركیهكهوه هه‌بووبێت، توركیاش هه‌ڵوێستى خۆى ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام یه‌كه‌مجار نییه دواى سه‌ردانى وهفدێكى توركیا بۆ ناوچه‌یه‌كى سوریا، ئیسرائیل هێرش ئه‌نجام بدات.
فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بو زهور ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى شارى سه‌راقیب به نزیكه‌ى 27 كیلۆمه‌تر، كه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانى ئیدلب و حه‌ما و حه‌له‌به‌وه، نزیكیشه له بیابانى سوریا.
فرۆكه‌خانه‌كه له 2012 ه‌وه له خزمه‌ت كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش دواى ساڵێك له سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى ناوخۆى سوریا، له ساڵى 2015 ئۆپۆزسیۆنى ئه‌وكاتى سوریا ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، پێش ئه‌وه‌ى ڕ‌ژێمى به‌عسى سوریا له 2018 كۆنترۆڵى بكاته‌وه، به‌ڵام دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له كۆتایى 2024، جارێكى تر ئۆپۆزسیۆن كه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرته‌وه.

له‌گه‌ڵ ڕووخانى رژێمى سوریا له كۆتایى 2024، ئیسرائیل سه‌دان هێرشى ئاسمانى كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه و جبه‌خانه‌كانى چه‌ك له سوریا، ئامانجه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ڕێگربێت له به‌كارهێنانى جبه‌خانه‌ى رژێمى پێشوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى سوریاوه، جگه له‌وه‌ى به ده‌یان كیلۆمه‌تر سوپاى ئیسرائیل هاتووه‌ته ناوچه‌ى جیاكه‌ره‌وه‌ى سنورى له‌گه‌ڵ سوریا له‌وانه‌ش به‌رزاییه‌كانى جۆلان و ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌دا گرتووه.
-
ئیسرائیل دواى زیاتر له چوار ده‌یه ته‌رمى سه‌ربازێكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
|
-
لە نێوان فشاری میلیشیاکان و وادەی ڕادەستکردنی چەکدا؛ ئایا زەیدی دەتوانێت بەرەنگاری هەژموونی ئێران ببێتەوە؟
|
-
گورزێك دواى جوڵه‌ى توركیا؛ ئه‌مریكا به گرژییه‌كى ناپێویست ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات
|
-
ئایا تره‌مپ زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئێران ده‌كات؟
|
-
یاسای چوارچێوە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پەسەندکرا و رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردەوە
|
-
گرووپە چەکدارەکان هەڕەشە لە زەیدی دەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکەن
|
-
میدیایەکەی سعودی جەخت لە نێوەندگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ئێران دەکاتەوە
|
-
سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پەشیمان بوونەوە: پاش كشانەوەی هاوپەیمانان چەك لە دەستی دەوڵەت كۆدەكرێـتەوە
|
-
پلانى ئێران بۆ ئاماده‌كارى جه‌نگ؛مووشه‌ك و درۆن و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كان
|
|
|
|