2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل دواى زیاتر له چوار ده‌یه ته‌رمى سه‌ربازێكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
یەهودا دواین سەربازی ئیسرائیل بوو کە لە ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا لە قوڵایی خاکی سوریا تەرمەکەی براوەتەوە وڵاتەکەی
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى سه‌ربازێكى وڵاته‌كه‌ى دواى 44 ساڵ ڕاگه‌یاند، كه له ساڵى 1982 له میانى جه‌نگى لوبنان كوژراوه.
نه‌ته‌نیاهۆ ڕایگه‌یاند، سوپا و هه‌واڵگرى ده‌ره‌كیی ئیسرائیل "مۆساد" پرۆسه‌یه‌كى تایبه‌تیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى یه‌هودا كاتس ئه‌نجامدا. به‌بێ ئه‌وه‌ى كاتى پرۆسه‌كه و چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ئاشكرا بكات.

به هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى كاتس، ئیسرائیل دۆسیه‌ى سێ سه‌ربازه بێسهروشوێنهكهى دواى چه‌ندین ده‌یه داخست، دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمى زه‌كه‌ریا باوملى له 2019 به هاوكارى ڕووسیا گه‌ڕانده‌وه، دواتریش له ناوه‌ڕاستى سوریا، مۆساد و سوپاى ئیسرائیل ته‌رمى تێسفى فێڵدمانیان له ساڵى 2025 دا گه‌ڕانده‌وه.
یه‌هودا نه‌حمان كاتس، له‌ساڵى 1959 له شارى رمات له دایك و باوكێكى ڕزگاربووى كوشتارگه‌ى نازیه‌كان له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نى 22 ساڵیدا نێردراوه بۆ جه‌نگى لوبنان، دواى 10 ڕۆژ له به‌شداریكردنى له شه‌ڕى سوڵتان یه‌عقوب له حوزه‌یرانى 1982 كوژرا.
چاره‌نووسى كاتس ساڵانێك به نادیارى مایه‌وه، ده‌زگاى سه‌ربازیی ئیسرائیل پێى وابوو كوژراوه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ى پێیان وابوو ده‌ستبه‌سه‌ره، هه‌ندێك زانیاریش باسیان له‌وه‌ده‌كرد سه‌ربازه دیله‌كانى ئیسرائیل به زیندوویى نێردراون بۆ دیمه‌شق.

شه‌ڕى سوڵتان یه‌عقوب له به‌رزاییه‌كانى بیقاع له 10 و 11 ى حوزه‌یرانى 1982 سه‌ریهه‌ڵدا، له‌نێوان هێزێكى زرێپۆشى ئیسرائیل و سوپاى سوریا، دواى چه‌ند کاتژمێرێک ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌ندرا.
له شه‌ڕه‌كه‌دا كه زیاتر له هه‌شت کاتژمێر به‌رده‌وام بوو، 20 سه‌ربازى ئیسرائیلى كوژران، زیاتر له 30 سه‌ربازیش برینداربوون، شه‌ش سه‌ربازیش بێسه‌روشوێن بوون.
دواتر چاره‌نووسى سێ سه‌ربازى ئیسرائیلى ئاشكرابوو دیل به دیلیان پێكرا، به‌ڵام كاتس و باومل و فێڵدمان به درێژایى چه‌ندین ده‌یه چاره‌نووسیان به نادیارى مایه‌وه، تا هه‌رسێكیان له سێ پرۆسه‌ى جیادا ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئیسرائیل.
-
ئیسرائیل دواى زیاتر له چوار ده‌یه ته‌رمى سه‌ربازێكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
|
-
لە نێوان فشاری میلیشیاکان و وادەی ڕادەستکردنی چەکدا؛ ئایا زەیدی دەتوانێت بەرەنگاری هەژموونی ئێران ببێتەوە؟
|
-
گورزێك دواى جوڵه‌ى توركیا؛ ئه‌مریكا به گرژییه‌كى ناپێویست ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات
|
-
ئایا تره‌مپ زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئێران ده‌كات؟
|
-
یاسای چوارچێوە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پەسەندکرا و رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردەوە
|
-
گرووپە چەکدارەکان هەڕەشە لە زەیدی دەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکەن
|
-
میدیایەکەی سعودی جەخت لە نێوەندگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ئێران دەکاتەوە
|
-
سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پەشیمان بوونەوە: پاش كشانەوەی هاوپەیمانان چەك لە دەستی دەوڵەت كۆدەكرێـتەوە
|
-
پلانى ئێران بۆ ئاماده‌كارى جه‌نگ؛مووشه‌ك و درۆن و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كان
|
|
|
|