53 خولەک پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
میدیایەکەی سعودی جەخت لە نێوەندگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ئێران دەکاتەوە
لەکاتێکدا ئێران بە توندی رەتیدەکاتەوە لە هەولێرەوە و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە نێوەندگیریان کرابێت لەگەڵ ئەمریکا، میدیایەکی سعودی پشتڕاستی دەکاتەوە کە نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیری ئەمریکا و ئێرانی کردووە و تەنانەت ئیسماعیل قائانیشی بینیوە.
سەرەڕای رەتكردنەوەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، کە تێیدا بوونی کەناڵی پەیوەندی نافەرمی لە نێوان خۆی و تاراندا ئاشکرا کردبوو، سەرچاوە باڵاکانی کوردستانی عێراق جەختیان لەوە کردەوە، ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان هەردوو لادا روویداوە و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە سەرپەرشتی کراوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ عهرهبیه حهدهس ئاشکرایان کردووە، نێچیرڤان بارزانی لە سەرەتای ئازاری رابردووەوە دەستی بە بینی رۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێراندا کردووە، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، لە کاتێکدا کە لەو سەردەمەدا دژوار بوو بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی پەیوەندی راستەوخۆ بکەن.
سهرچاوهكان ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێناو هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی و ئێرانی کۆبووەتەوە، روونیشیان کردووهتەوە، بارزانی دوو جار لە بەغدادی پایتەختی عێراق لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کۆبووەتەوە.

جەختیشیان كردووە، بارزانی لە سەرەتای ئابی رابردوو و هەروەها لە تەموزی رابردوودا لەگەڵ قائانی کۆبووەتەوە و لە رێگەیەکی نادیار و ناڕەسمییەوە پەیامی لە نێوان ئهمریكا و ئێراندا ئاڵوگۆڕ کردووە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان.
سەرەڕای ئەو نێوەندگیرییە، رۆژی دووشەممەی رابردوو هێرش کرایە سەر نوسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی ئاژانسی ئاسایش و پاراستن، کە ئەوەش دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر بەردەوامی ئەم رۆڵە دروست بکات.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، پێگەی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە ئایاری ڕابردوودا، توڵسی گابارد بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا بە ڕەزامەندیی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس، پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کردووە تا لەگەڵ سوپای پاسداران نێوەندگیری بکات. ئەم هەنگاوەی کۆشکی سپی دوای ئەوە هات کە واشنتن لە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی و دیارنەمانی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، گومانی لە دەسەڵاتی نوێنەرە مەدەنییەکانی تاران هەیبوو و دڵنیابوو کە بڕیاری کۆتایی لە دەستی سوپای پاسداراندایە. لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی هەرێم لە ١٤ی ئایاردا ڕاستەوخۆ بە مۆبایلێکی کۆدکراوەوە لەگەڵ جەنەڕاڵ ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سوپای پاسداران قسەی کردووە و بەرپرسانی ئەمریکاش پێشنیازیان کرد هەولێر بێتە میوانداریی کۆبوونەوەی نهێنیی هەردوولا، بەڵام تاران بەهۆی ترسی لە ئیسرائیل داواکەی ڕەتکردەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەواڵی کۆبوونەوەی نهێنی ئێران و ئەمریکا لە هەولێر درۆیەکی بێ بنەمایە و ساختەیە.
-
گرووپە چەکدارەکان هەڕەشە لە زەیدی دەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکەن
|
-
میدیایەکەی سعودی جەخت لە نێوەندگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ئێران دەکاتەوە
|
-
سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پەشیمان بوونەوە: پاش كشانەوەی هاوپەیمانان چەك لە دەستی دەوڵەت كۆدەكرێـتەوە
|
-
پلانى ئێران بۆ ئامادهكارى جهنگ؛مووشهك و درۆن و دووباره ڕێكخستنهوهى فهرماندهكان
|
-
لەنێوان هێڵی گەرمی نێوەندگیری و ئاگری درۆنەکاندا؛ هەولێر لە ناوەڕاستی هاوکێشە ئاڵۆزەکەی واشنتن و تاراندایە
|
-
باخچەلی لەبارەی ئۆجەلان وەڵامی قەرەیلان دەداتەوە
|
-
لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی
|
-
چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟
|
-
لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟
|
|
|
|