2026-08-20
144 جار خوێنراوەتەوە
هەژماری من کێشەی دابەشکردنی مووچەی چارەسەرکرد یان گەورەتری کرد؟
پڕۆژەی هەژماری من دەڵێت، زیاتر لە 710 ئامێری ڕاکێشانی پارەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی دابینکردووە، تاوەکو لە هەر کات و شوێنێک بێت، بەبێ ماندووبوون سەرەگرتن مووچەکانیان ڕابکێشن، بەڵام ئەمە هەمان دیمەنی قەرەباڵغی بانکەکانمان بە بیر دێنێتەوە.
تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی خاوەنی کارتی بانکیی خۆیانن، ئەمەش لە کۆی ملیۆنێک و ١٩٠ هەزار مووچەخۆر، سەیرەکە ئەوەیە حکومەتی هەرێم خوێندەوار و نە خوێندەواری وەک یەک حساب کردووە، پێی وایە دەبێت کەسێک کە خوێندەواری نییە لە ئامێری ئەی تی ئێم شارەزابێت، تیمەکانیش لەبەردەم هەموو ئەی تی ئێمێک نین تا هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە نازانن ئامێرەکان بەکاربهێنن.
یەکێک لە ئاماژەکانی بێئاگایی بەرپرسانی هەژماری من وحکومەت لە دۆخی خەڵک ئەوەیە، داوا لە فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکەن کۆدی پی ئای ئێن و سێ ژمارەیی کارتەکەیان بە کەس نەدەن، لە کاتێکدا بەشێک لە مووچەخۆران خۆیان هەر توانای ئەوەیان نیە بە گەرما و سەرما بچنە بەردەم ئەی تی ئێمەکان و مووچەکانیان وەربگرن، جگە لەوەی بەشێکیان هەر لە ئامێرەکە نازانن، لە کاتێکدا پێشتر ئەو کەسانە لە بانک و لەلایەن فەرمانبەرێکەوە مووچەکەیان پێدەدرا بە بێ ئەوەی ئەوەندە زەحمەت بکێشن.

یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی فەرمانبەران لەکاتی راکێشانی مووچەکانیان لە "هەژماری من"، خاوی پرۆسەی راکێشانی مووچەیە، کە هەر فەرمانبەرێک نزیکەی 10 بۆ 15 خولەکی پێدەچێت بۆ راکێشانی تەواوی مووچەکەی، چونکە بە جارێک تەواوی مووچەکەت پێنادات و ئامێرەکان بەردەوام دەوەستن لە کار.
وەستان و نەمانی پارە لە نێو ئامێرەکانی "هەژماری من"، کە ئەمە ئەو کێشەیەیە کە زۆرترین فەرمانبەر پێوەی دەناڵێنن، هەندێکجار ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە "هەژماری من" بۆ ماوەی چەندرۆژێک لەکار دەکەن و چاک ناکرێنەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەوەی فەرمانبەران دەڵێن، بەشێکی زۆری پارەکانی "هەژماری من" یان دڕاوە یاخود هێندە کۆنە ئاڵوگۆڕی پێوە ناکرێت.
کێشەی نەختینە، ئامێرەکانی "هەژماری من" بەجۆرێک سیستم کراوە، کە تەنیا دراوی 25,000 و 50,000 دیناری تێدایە، واتا کەسێک گەر مووچەکەی 500 و دە هەزار دینار بێت، تەنیا 500 دەداتێ و دەبێت چاوەڕێ بکات، 10 هەزارە ماوەکەی تا دەگاتە 25 یاخود 30 هەزار دینار بۆ ئەوەی رایبکێشێت، واتا هیچ مانگێک لە "هەژماری من" بە تەواوی مووچەی خۆت وەرناگریت.

لە کاتی راکیشانی پارە لە "هەژماری من"، ئامێرەکە وا سیستم کراوە تەنیا دەتوانیت، (100, 150 , 200) هەزار دینار رابکێشیت، واتا گەر مووچەکەت 500 هەزار دینار بێت، دەبێت زیاد لە جارێک کارتەکەت داغڵ بەکیەتەوە و وردە وردە پارەکەت رابکێشیت، ئەمە گەر لە دۆخێکدا ئامێرەکە لە نیوەی پرۆسەکەدا نەوەستێت و کارتەکەت بداتەوە.
بەڵام تیمی هەژماری من کێشەکە دەگەرێننەوە بۆ فەرمانبەران و دەڵێن زیاتر خەڵک خۆی دروستی کردوە بەهۆی قەرەباڵغیەوە، زۆرینەی خانەنشین یەکەمجاریانە بۆیە کێشە دروستبووە زوو زووپارەی تیانامێنێ بەهۆی لۆدەوە، یان سەر لە ئامێر تێکەیەن ئەونە بە هەڵە پارە رادەکێشن، بەڵام سیستمەکە تازەیە و ئەو کێشانەی هەر دەبێت.
پرۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت، بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیریی دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
سەرئەنجام کەس نییە دژی ئەوەبێت سیستمێکی بانکیی رێکو پێک هەبێت و مووچەخۆران تێیدا بە ئاسانی مووچە وەربگرن هاوشێوەی وڵاتان، بەڵام خەڵک دەپرسن ئایا حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان ئەو سیستمەیان لەبەر پارە داناوە یاخود خزمەتی هاوڵاتیان.
-
هەژماری من کێشەی دابەشکردنی مووچەی چارەسەرکرد یان گەورەتری کرد؟
|
-
لە دوای هێرشەکەی ئیدلب؛ ململانێکانی ئیسرائیل و تورکیا توندتر دەبنەوە
|
-
سەرۆکی حکومەت هۆشداری لە کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا دەدات و داوای پاراستنی ژێرخانی هەرێم دەکات
|
-
ئاڵۆزبوونی کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم؛ بەغدا هۆشداری دەدات و سیروان بارزانیش بڕیارەکان بە نایاسایی دەزانێت
|
-
ئەو بومەلەرزە سیاسییەی تورکیای هەژاندووە چییە؟
|
-
قەیرانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا؛ چین جێگەی براندە جیهانییەکان دەگرێتەوە
|
-
ئیسرائیل دواى زیاتر له چوار دهیه تهرمى سهربازێكى دهگهڕێنێتهوه
|
-
لە نێوان فشاری میلیشیاکان و وادەی ڕادەستکردنی چەکدا؛ ئایا زەیدی دەتوانێت بەرەنگاری هەژموونی ئێران ببێتەوە؟
|
-
گورزێك دواى جوڵهى توركیا؛ ئهمریكا به گرژییهكى ناپێویست ئیسرائیل تۆمهتبار دهكات
|
|
|
|