2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
گه‌ڕانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و ناوچه‌كه ماناى چییه؟
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بە پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌مریكا كارمهندو دیپلۆماتكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه نوسیویهتى، دوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی جه‌نگی ئێران‌دا هه‌موویان گه‌ڕانده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناردنه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره‌كانی بۆ باڵیۆزخانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرتى ئه‌و رۆژنامه‌یه، ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا فه‌رمانبه‌رانی بواری دیپلۆماسی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌و رێكاره بهپهلهكانیش له نێرده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كه‌مبكرێنه‌وه.
ئه‌و باڵیۆزخانانه‌ی كه بڕیاره كارمه‌نده‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بریتین له باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له ئیسرائیل و لوبنان و سعودیه‌و قه‌ته‌رو ئوردن و عومان و عیراق و كوه‌یت.

رێژه‌ی كارمه‌ندان له نێرده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له ئیمارات و سعودیه‌و قه‌ته‌رو لوبنان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رایی به‌رێژه‌ی 85% دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ عیراق و كوه‌یت و به‌حره‌ین 75% ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، به‌پێی دوایین ههڵسهنگاندنهكانمان، ئێمه خه‌ریكی گونجاندنی ژماره‌ی كارمهندانین له هه‌ندێك شوێنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری به‌رده‌وامیی ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكه‌ین، هاوكات پاراستنی سه‌لامه‌تیی كارمه‌نده‌كانمان له‌به‌رچاوده‌گرین.
دان شاپیرۆ، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له ئیسرائیل، پێی وایه ناردنه‌وه‌ی دیپلۆماته‌كان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌ی تره‌مپ پێی وایه "جه‌نگه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت." ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێشتا دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ تاران وه‌ستاون و هیچ پێشكهوتنێكیان به‌خۆوه نه‌بینیوه.

له 27ی مانگی شوباتى 2026، واته ته‌نیا یه‌ك رۆژ به‌ر له هێرشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، واشنتن داوای له به‌شێكی زۆری ستافی باڵیۆزخانه و كۆنسووڵخانهكانی کرد ناوچه‌كه جێبهێڵن. دواتر به‌هۆی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كانی ئێران و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، كوه‌یت و سعودیه، زۆربه‌ی باڵیۆزخانه و كونسووڵخانهكان چۆڵكران و دیپلۆماته‌كان له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه كاره‌كانیان راده‌په‌ڕاند.
-
تورکیا و ئیسرائیل: لە ململانێی هەژموونەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی
|
-
پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە
|
-
ورده‌كارى ڕێككه‌وتنى ئێران و عوممان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ڕێڕهوێكى كاتیی له گه‌رووى هورمز
|
-
گه‌ڕانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و ناوچه‌كه ماناى چییه؟
|
-
مۆنتی كارلۆ: ئێران داوا ده‌كات چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی عیراق بۆ كۆتایی ساڵ دوابخرێت
|
-
وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە
|
-
ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین
|
-
گەمارۆکانی ئەمریکا شادەماری ئابووریی ئێران دەبڕێت و وڵاتانی دراوسێشی تووشی شۆک دەکات
|
-
پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەوە؛ ئەمینداری یەکگرتوو باس لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات
|
|
|
|