1 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
ورده‌كارى ڕێككه‌وتنى ئێران و عوممان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ڕێڕهوێكى كاتیی له گه‌رووى هورمز
دانوستانه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان ئێران و عوممان به‌رده‌وامه، به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی هه‌میشه‌یی بۆ كه‌شتیوانی و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عومانیش ڕایگه‌یاند، عوممان و ئێران ڕێككه‌وتوون، بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێكی كاتیی له گه‌رووی هورمز، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه له مینه‌كان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نداوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان، به‌در بن حه‌مه‌د، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان و عه‌باس عیراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێك له گه‌رووی هورمز ڕێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام داوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان له‌گه‌ڵ عه‌باس عیراقچی هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له تاران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه، به ئامانجی ڕێككه‌وتنێك كه ڕێگه به هه‌ردوو وڵات بدات، كه‌شتیوانیی ئارام له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌روه‌ری و مافه‌كانیان بپارێزێت.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو وه‌زیره‌كه تاوتوێی چوارچێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ندییان كردووه‌ته بنه‌مایه‌كی كرده‌یی و جێبه‌جێكراو، له به‌ر ڕۆشنایی دۆخی ئێستای گه‌رووه‌كه و لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی دواییدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چوارچێوه پێشنیاركراوه‌كه بریتییه له دامه‌زراندنی ڕێڕه‌وێكی كاتیی هاوبه‌شی كه‌شتیوانی له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه له مینه‌كان، هه‌روه‌ها دانوستانه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه، به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی هه‌میشه‌یی كه‌شتیوانی و ڕێكخستنه‌كانی داهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووه‌كه.

هه‌ر به وته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عوممان، دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێك به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی زانیاریی و به‌ڕێوه‌بردنی هاتوچۆی ده‌ریایی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری و ئه‌منی په‌یوه‌ندیدار.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه كاتیهى ئێران و عوممان له‌كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه، 25ی ئابی 2026، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ترووس سۆشیاڵ ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه ئاگاداركرامه‌وه كه ته‌واوی ئه‌و مینانه‌ی له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌رووى هورمزدا بوون، لادراون یان ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
-
تورکیا و ئیسرائیل: لە ململانێی هەژموونەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی
|
-
پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە
|
-
ورده‌كارى ڕێككه‌وتنى ئێران و عوممان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ڕێڕهوێكى كاتیی له گه‌رووى هورمز
|
-
گه‌ڕانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و ناوچه‌كه ماناى چییه؟
|
-
مۆنتی كارلۆ: ئێران داوا ده‌كات چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی عیراق بۆ كۆتایی ساڵ دوابخرێت
|
-
وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە
|
-
ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین
|
-
گەمارۆکانی ئەمریکا شادەماری ئابووریی ئێران دەبڕێت و وڵاتانی دراوسێشی تووشی شۆک دەکات
|
-
پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەوە؛ ئەمینداری یەکگرتوو باس لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات
|
|
|
|