1     کاتژمێر پێش ئێستا 26 جار خوێنراوەتەوە

پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە

لە میانی وتارێکیدا لە پەرلەمانی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو سيناريۆ خوێناوییانەن کە بۆ ناوچەکە داڕێژراون و ڕێگە بە هیچ لایەنێک ناکەن پرۆسەی ئاشتی لەڕێڕەوی خۆی دەربکات. ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر"، ئاشتی و ئارامی نەک تەنها بۆ ٨٦ ملیۆن هاوڵاتیی تورکیا، بەڵکو بۆ وڵاتانی دراوسێش بەتایبەتی عێراق و سوریا دێتە دی.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی دەستبەرداری پرەنسیپ و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی نابێت و دەست لە پشتگیری هاوپەیمان و دراوسێکانی هەڵناگرێت. هەروەها ڕوونی کردەوە، ئەنقەرە هیچ ئەجێندایەکی شاراوەی نییە و تەنها ئامانجی سەپاندنی ئاشتییە لە ناوچەکەدا. ئەردۆغان داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد ڕێز لەو یاسایانە بگرن کە لە پەرلەماندا بە زیاتر لە ٤٠٠ دەنگ پەسەند کراون، و ئاماژەی بەوەدا بۆ پاراستنی داهاتووی دەوڵەت ئامادەن دەست لە هەموو شتێک هەڵبگرن بەڵام لە بەرامبەر هیچ فشارێکدا سەر دانانەوێنن.

لە لایەکی ترەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە ڕێگەی وەفدی ئیمراڵییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی مێژوویی و هەستیار. ئۆجەلان ئاماژەی بەوەدا، لەسەر بانگەوازی ئەو و بە ئیرادەی سەرۆک کۆمار و دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ پشتیوانی پارتە سیاسییەکان، تێکۆشانی چەکداری کۆتایی پێهاتووە و یاسای "پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی" پەسەند کراوە.

ئۆجەلان جەختی لەسەر بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی بەدواداچوونی یاساکە کردەوە و وەک هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە وەسفی کرد. هاوکات هۆشداری دا لەوەی هەندێک لایەن هەوڵی تێکدانی پرۆسەکە دەدەن و ئەو بڵاوکراوە و دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی ئەوەوە بڵاودەکرێنەوە بە "پیلانگێڕی" و ڕەفتاری تێکدەرانە لەقەڵەم دا. لە کۆتاییدا ناوبراو داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بە ڕۆحی برایەتی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بونیادنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا بکەن.

 

  • تورکیا و ئیسرائیل: لە ململانێی هەژموونەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی

  • پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە

  • ورده‌كارى ڕێككه‌وتنى ئێران و عوممان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وێكى كاتیی له‌ گه‌رووى هورمز

  • گه‌ڕانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ ماناى چییه‌؟

  • مۆنتی كارلۆ: ئێران داوا ده‌كات چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی عیراق بۆ كۆتایی ساڵ دوابخرێت

  • وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە

  • ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین

  • گەمارۆکانی ئەمریکا شادەماری ئابووریی ئێران دەبڕێت و وڵاتانی دراوسێشی تووشی شۆک دەکات

  • پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەوە؛ ئەمینداری یەکگرتوو باس لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات

سەرەکی