6   کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندووەتەوە ؟

 وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڤیزای تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراقی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە ناو لیستی چاودێریی تیرۆرەوە و چوونی بۆ ئەمریكا قەدەغە كرد. ئەمەش دوای ئەوەی چوار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی پێشووی ئەمریكاوە خەڵاتی (ژنی ئاسنینی) پێبەخشرا.تەیف سامیش رەتیدەکاتەوە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکات.
رۆژی هەینی، تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لە زاری لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بڵاویكردەوە كە واشنتۆن بە رەسمی ڤیزای تەیف سامیی هەڵوەشاندووەتەوە.
دیلان جۆنسن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری گشتی بە فۆكس نیوزی راگەیاندووە، لە كاتێكدا وەزارەتی دەرەوە لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا بە شێوەیەكی شەرمەزاركەر خەڵاتی ئەو بیانییانەی دەكرد كە هەڕەشەن بۆ سەر نەتەوەكەمان، بەڵام وەزارەتی دەرەوە لە سەردەمی ترەمپدا ڤیزاكانیان هەڵدەوەشێنێتەوە، لەژێر سەرپەرشتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەدا، هەرگیز رێگە نادرێت گومانلێكراوانی تیرۆر لە ئەمریكا بمێننەوە یان بێنە ناو خاكەكەمان.
ئەم گۆڕانكارییە لە هەڵوێستی واشنتۆن لە كاتێكدایە كە لە ساڵی 2022دا و كاتێك تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق بوو، ئەنتۆنی بلینكین، وەزیری دەرەوەی ئەو كاتی ئەمریكا لە مەراسیمێكی رەسمیدا خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازایەتیی پێبەخشی و بە ژنی ئاسنینی عیراق ناوی برد بەهۆی ئەوەی كە رووبەڕووی گەندەڵی و بەرتیلوەرگرتن بووەتەوە لە داڕشتنی بودجەی عێراقدا.


بەپێی راپۆرتەكە، چەندین یاسادانەری دیاری كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا، لەوانە جۆ ویڵسن و گرێگ ستیوبی، پێشتر تەیف سامییان بەوە تۆمەتبار كردبوو كە لە رێگەی سیستەمی دارایی و بانكیی عیراقەوە بووەتە هۆی ئاسانكاریكردن بۆ پارەداركردنی تیرۆر لە ناوچەكەدا، و داوایان لە ئیدارەی ترەمپ كردبوو سزای توندی بەسەردا بسەپێنێت.
هاوكات لەگەڵ بڕیارەكەی واشنتن، لە ناوخۆی عێراقیشدا دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ تەیف سامی دەركردووە و ناوی خستووەتە لیستی داواكراوانەوە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لە گرێبەستە حكوومییەكاندا، بەپێی زانیارییەكانیش، ناوبراو ئێستا لە دەرەوەی خاكی عیراق دەژی. لەبەرامبەردا تەیف سامی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، بەدوادواچوونم کردووە بۆ ئەو لێدوان و بانگەشانەی لەبارەی ئێمەوە بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە گەشتكردنم بۆ دەرەوەی عێراق و ئەو بانگەشانەی گوایە ناوم خراوەتە ناو لیستەکانی چاودێریی تیرۆر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو رێگریكردنم لە سەردانیكردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان.


ئەوەی لەم بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە راست نییەو من لە ناوەوەی عێراقم و وڵاتم جێنەهێشتووە، رەتیشيدەكاتەوە لە سەردەمی کارکردنی پێشوویدا رێگری لێکرابێت لە چوونهژوورەوەی واشنتۆن بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی سندوقی دراو نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی پێش ئەوەی رەوانەی خانەنشینی بکرێت، هیچ نیازێکیشى نییە بۆ گەشتكردن بۆ واشنتۆن دوای خانەنشینبوونم
جەختیشدەكات، ئەوەی لەم بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە پشتبەستوو نییە بە هیچ زانیاری یان بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە لە لایەنێکی پەیوەندیدارەوە دەرچووبێت.
دەشڵێت، تەواوی مافی یاسایی خۆم بەكاردەهێنێت بەرامبەر هەر لایەنێک یان کەسێک بسەلمێنرێت بە ئەنقەست زانیاری ناڕاست یان چەواشەکارانەی لە دژ بڵاوکردووەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتە بەر.

 

  • موجتەبا لەبارەی یەكڕیزی هاتە دەنگ و لێپرسراوانی ئێران ترسیان هەیە

  • مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێ تاوەکو دیمەشق

  • دەریاچە سەهۆڵینەكانی هیمالایا چۆن كارەساتیان خوڵقاند؟

  • ئەمریكا ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندووەتەوە ؟

  • کێشمەکێشی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە و بەنزینی ٤٥٠ دیناری؛ دوو پێشنیاز لەسەر مێزی هەولێر و بەغدایە

  • ژنە پاڵەوانەکانی کۆبانێ لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا؛ چارەنووسی ئەو هێزەی بەری بە داعش گرت

  • دادپەروەری لە مووچەدا؛ لەنێوان ئاستەنگی یاسایی وەزارەتی دارایی و داواکاریی فەرمانبەراندا

  • پاشگەزبوونه‌وەی دادگا و دەستوەردانی پەرلەمان؛ چارەنوسی کۆڕەک تیلیكۆم بەرەو کوێ؟

  • لە پاتریۆتەوە تا ماددەی ١٢١؛ دوای چۆڵکردنی بنکەکان کێ شوێنی ئەمریکا دەگرێتەوە؟

سەرەکی