5 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
دەریاچە سەهۆڵینەكانی هیمالایا چۆن كارەساتیان خوڵقاند؟
ڕۆژی هەینی نیپاڵ و چین بەردەوام بوون لە بەدواداگەڕان بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانەی بوون بە ژێر لافاوەكەی ناوچەی هیمالایەوە، دوای ئەوەی چەند سەعاتێك هەڵیانپەسارد بەهۆی ترس لە لافاوی نوێ، ئاماری قوربانیەكانیش گەیشتووەتە نزیكەی 600 گیانلەدەستدان.
لافاوە وێرانكەرەكە بەهۆی داڕووخانی شاخێكی سەهۆڵینەوە لە بەرەبەیانی چوارشەممە ڕوویدا، بەهۆیەوە 579 كەس لە نیپاڵ و پێنج كەسیش لە هەرێمی تبتی چین گیانیان لەدەستداوە،تائێستاش زیاتر لە 2400 كەس بێسەروشوێنن و بە ئەگەری زۆریشەوە زۆرینەیان گیانیان لەدەستداوە.
بەڵام دەستەی ئیدارەدانی كارەساتەكان لە نیپاڵ ڕایگەیاندووە، ژمارەی بێسەروشوێنەكان لە نیپاڵ 1924 كەسە و تەلەفزیۆنی ناوەندیی چینیش دەڵێت لە هەرێمی قیرۆنگی تبت 558 كەس بێسەروشوێنن كە 260 یان بیانین.

هۆكاری ڕاگرتنی فریاگوزارییەكان بۆ ڕزگاركردنی لێقەوماوانی نیپاڵ و تبت بەهۆی ترس بووە لە لافاوی تر، كاتێك بەربەستی سروشتیی دەریاچەكە شەپۆلی بەهێزی تری دروستكردووە، دواتر دۆخی شەپۆلەكانی ئاسایی بووەتەوە و بەدواداگەڕان دەستیپێكردووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی نیپاڵ ڕایانگەیاندووە، نزیكەی 15 هەزار لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەكان بەشدارن لە پرۆسەكانی گەڕان، سود لە هێلیكۆپتەر و فڕۆكە و درۆنیش وەرگیراوە بۆ گەیشتن بەو ناوچانەی دابڕاون یان گەیشتن پێیان لە ڕێگەی وشكانییەوە قورسە.
كاریگەری كارەساتەكەی نیپاڵ و هەرێمی تبتی چین گەیشتووەتە هیند، بەهۆی ئەوەی ناوچەكە سنووری هەرسێ وڵاتە، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، 10 تەرم لە سێ ناوچەی ویلایەتی ئۆتار برادیشی هیند دۆزراوەتەوە، دواتر ئاشكرابووە بەهۆی لافاوەكەی نیپاڵەوە گەیشتوونەتە ئەو ناوچانە.
زۆربەی ئەو بیانیانەی بێسەروشوێن بوون لە گەشتیارانی هیندۆسن، كە بەڕێوەبوون بەرەو چیای كایلاش و دەریاچەی مانساروفار لە تبت.
هەرچەندە بەدواداگەڕان دەستیپێكردووەتەوە، بەڵام هێشتا مەترسیەكان تەواو نەبوون، نیپاڵ بەردەوام چاودێری دوو دەریاچە دەكات كە كەوتوونەتە سەرووی ناوچەی لافاوەكەوە، وێنەی مانگە دەستكردەكان فراوانبوون و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی یەكێك لە دەریاچەكانیان تۆماركردووە، بەوهۆیەوە ترس هەیە فشار لە بەربەستە سروشتیەكان بكات وببێتە هۆی لافاو.
ئاژانسی شینخوای چینی ئاماژەی بەوەداوە، پسپۆڕێكی حكومەتی چین هۆشداری داوە كە مەترسی جیۆلۆجی هەیە بەهۆی ناجێگیری دەریاچەكانەوە، چونكە زیاتر لە 100 دەریاچەی سەهۆڵین هەن لە ناوچەكە كە سەرچاوەی مەترسین.
كارەساتەكەی نێوان نیپاڵ و چین، زیانی بە 90 هەزار كەس لە دانیشتوانی ناوچەكە گەیاندووە، نەتەوەیەكگرتووەكانیش دەڵێت 17 هەزار منداڵ پێویستیان بە فریاگوزاری مرۆیی خێرا هەیە.
-
موجتەبا لەبارەی یەكڕیزی هاتە دەنگ و لێپرسراوانی ئێران ترسیان هەیە
|
-
مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێ تاوەکو دیمەشق
|
-
دەریاچە سەهۆڵینەكانی هیمالایا چۆن كارەساتیان خوڵقاند؟
|
-
ئەمریكا ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندووەتەوە ؟
|
-
کێشمەکێشی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە و بەنزینی ٤٥٠ دیناری؛ دوو پێشنیاز لەسەر مێزی هەولێر و بەغدایە
|
-
ژنە پاڵەوانەکانی کۆبانێ لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا؛ چارەنووسی ئەو هێزەی بەری بە داعش گرت
|
-
دادپەروەری لە مووچەدا؛ لەنێوان ئاستەنگی یاسایی وەزارەتی دارایی و داواکاریی فەرمانبەراندا
|
-
پاشگەزبوونهوەی دادگا و دەستوەردانی پەرلەمان؛ چارەنوسی کۆڕەک تیلیكۆم بەرەو کوێ؟
|
-
لە پاتریۆتەوە تا ماددەی ١٢١؛ دوای چۆڵکردنی بنکەکان کێ شوێنی ئەمریکا دەگرێتەوە؟
|
|
|
|