1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
ململانێی تاران و واشنتۆن؛ ئێران چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەمریکایە و ترەمپيش هەواڵی ڕێککەوتن ڕەت دەکاتەوە
قۆناغێکی هەستیار لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان؛ عەباس عراقچی وەڵامی سبەینێی ئەمریکا چاوەڕێ دەکات و سوپای پاسدارانیش هۆشداری دەدات، ترەمپیش هەواڵێکی ئاکسیۆس سەبارەت بە سوککردنی سزاکان ڕەتدەکاتەوە.
لە کاتێکدا دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە قۆناغێکی هەستیاردایە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دواین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پێشنیازی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە تەواوی چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی لایەنی ئەمریکی دەکات. عراقچی ئاماژەی بەوە دا ئەمڕۆ ناوبژیوانێکی قەتەری دیدارێکی دیکەی لەگەڵیان ئەنجامداوە و بڕیارە تا سبەینێ وەڵامی کۆتایی لە لایەنی ئەمریکاوە بە تاران بگات. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێست و مەرجەکانی ئێراندا رووینەداوە و مەرجەکانیان بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووەکە بە تەواوی ڕوون و نەگۆڕن.

هاوکات لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کاردانەوەی توندی هەبوو بەرامبەر بەو هەواڵەی کە ماڵپەڕی ئاکسیۆس (Axios) بڵاوی کردبووەوە، گوایە ترەمپ پێشنیازی سووککردنی سزاکان و ئازادکردنی داراییە سڕکراوەکانی بۆ ئێران کردووە.
ترەمپ لە "تروس سۆشیال" بە توندی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەتکردەوە و بە هەڵبەستراو و ساختە ناوی برد، و ڕایگەیاند ئەو هیچ شتێکی پێشکەش نەکردووە و داوای کرد دەستبەجێ ئەو هەواڵە درۆیە بکشێنرێتەوە. پێشتر باراک راڤید، پەیامنێری ئاکسیۆس، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاوی کردبووەوە کە ترەمپ ئامادەیە سزاکان سووک بکات لە بەرامبەر پێشکەوتن لە دۆسیەی ئەتۆمیدا.
لە چوارچێوەی هەوڵە نوێیەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو بارودۆخە ئاڵۆزە، بەرپرسانی هەردوو وڵات بەشێوەیەکی جیا لەگەڵ نێوەندگیرەکان کۆبوونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ کام لە لایەنەکان ئامادەییان نیشان نەداوە بۆ ئەوەی هەندێک سازش بەرامبەر بە یەکدی بکەن بەجۆرێک ڕێگە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوانیان ئاسان بکات.
لە لایەکی ترەوە، بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕاگەیاندووە کە سەرکردەکانی ئێران دڵنیان کە دەتوانن بەرگەی گەمارۆی درێژخایەنی ئەمریکا یان هەڵمەتێکی نوێی بۆردوومان بگرن، بەو پێیەی هەژموونی ئێستا لە دەستی سوپای پاسداراندا چڕبووەتەوە و ئەوانیش ئامادە نین سازش بکەن.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئەمریکا هەمیشە هەڕەشەکان بە جدی وەردەگرێت و لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێراندا، بە توندترین شێوە وەڵام دەدەنەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ دەستوەردانی کردووە بۆ ڕاگرتنی ئێران لە گەیشتن بە "هێڵی حەسانەوە"، کە بریتی بوو لە هەوڵەکانی تاران بۆ دروستکردن و کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر لە مووشەک، درۆن و چەکی پێشکەوتوو بە مەبەستی ئەستەمکردنی هەر کردارێکی سەربازی دژ بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، ڕایگەیاند، بەپێی هەموو پێوەرەکان ئێستا ئێران هێزی یەکەمی جیهانە و تواناکانیان ڕێگری لە پێشڕەویی هێزەکانی دوژمن کردووە. ناوبراو جەختی کردەوە گەرووی هورمز بۆ هەمیشە لەژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی ئێراندا دەمێنێتەوە.
هاوکات، وتەبێژی سوپای پاسداران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاران هەرگیز هەوڵی بەدەستهستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەداوە، واشنتۆن لەسەر درۆ بنیاد نراوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستەوەستان نابن لە بەرامبەر گەمارۆ دەریایی و ئاسمانییەکاندا و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک.
-
ئۆجەلان: هەڵوەشانەوەی پەکەکە کۆتایی و تەسلیمبوون نییە بەڵکو قۆناغێکی نوێیە
|
-
تراژیدیایەکی نوێ لە پردێ؛ دژەتیرۆری عێراق دوو کورد بە هەڵە دەکوژێت و کەسوکاریشیان سکاڵا تۆمار دەکەن
|
-
ململانێی تاران و واشنتۆن؛ ئێران چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەمریکایە و ترەمپيش هەواڵی ڕێککەوتن ڕەت دەکاتەوە
|
-
بەسێ هۆزات: تا دەستووری تورکیا نەگۆڕدرێت ئاشتی نایەتەدی؛ لە باشووریش پێویستە دەسەڵاتی بنەماڵەیی کۆتایی پێبێت
|
-
هەڕەشەی رووخاندنی حکومەتی عێراق دەکرێت؛ گرووپێکی چەکدار مەرج دادەنێت
|
-
"جێهێشتنی هەرێم لەلایەن ئەمریكاوە بەبێ دابینکردنی سیستەمی بەرگری مایەی نیگەرانییە"
|
-
عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد
|
-
عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکاندا؛ لە بریمەرەوە تا وتارەکەی زەیدی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
|
-
کۆتایی هەژموونی حزبی یان بەردەوامیی ئاستەنگەکان؛ ئایا هەرێم دەبێتە خاوەن سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو؟
|
|
|
|