1     کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

تراژیدیایەکی نوێ لە پردێ؛ دژەتیرۆری عێراق دوو کورد بە هەڵە دەکوژێت و کەسوکاریشیان سکاڵا تۆمار دەکەن

لە ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆردا لە پردێ دوو گەنجی سڤیل کوژران، دۆزینەوەی تەرمی مێردمنداڵێکی بێسەروشوێنیش ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە، کەسوکاریشیان سکاڵا تۆمار دەکەن و رەتیدەکەنەوە داعش بووبێت.

رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2026، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ناحیەی پردێ بۆ سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، دوو هاوڵاتیی سڤیلی کورد گیانیان لەدەست دا و مێردمنداڵێکیش بێسەروشوێن بوو، کە دواتر تەرمەکەی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان دەدا ئەو قوربانیانە وەکو "چەکداری داعش" لەقەڵەم بدەن.

سەرەتای رووداوەکە کاتێک دەست پێکرد کە هێزەکانی دژەتیرۆر چاودێریی چەند چەکدارێکی داعشیان کردبوو و لە کاتی چوونە ناو مارکێتێک لە پردێ پێکدادان دروست بوو. سەرەتا هێزە ئەمنییەکان وێنەی دوو تەرمیان بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە داعشن، بەڵام خێزان و کەسوکاری قوربانییەکان ئەو تۆمەتەیان بە توندی ڕەتکردەوە و ئاشکرایان کرد کە کوڕەکانیان سڤیل بوون و بە هەڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

یەکێک لە قوربانییەکان گەنجێک بوو بە ناوی موراد، کە شایەتحاڵان و هاوڕێکانی دەڵێن هێزە ئەمنییەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر شوێنەکە و بە بێ هیچ پاساوێک تەقەیان کردووە. هاوکات، محەممەد هێمنی تەمەن 17 ساڵ کە لە کاتی پێکدادانەکەدا بێسەروشوێن بوو، پاش دوو ڕۆژ لە گەڕان، بەیانیی سێشەممە 29ـی ئەیلوول، تەرمەکەی لە یەکەی پزیشکیی دادی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکووک دۆزرایەوە.

کەسوکاری محەممەد ڕەتیان کردەوە تەرمەکەی وەربگرن، چونکە هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان بە ناوی "چەکداری داعش" ڕادەستی نەخۆشخانە کردبوو. ئەوان جەخت دەکەنەوە کوڕەکەیان منداڵ بووە و هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕێکخراوەوە نەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی هەڵەی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. لە ئێستادا کەسوکاری قوربانییەکان سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە و داوای لێپرسینەوە لەو هێزە ئەمنییە دەکەن کە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجامداوە.

  • ئۆجەلان: هەڵوەشانەوەی پەکەکە کۆتایی و تەسلیمبوون نییە بەڵکو قۆناغێکی نوێیە

  • تراژیدیایەکی نوێ لە پردێ؛ دژەتیرۆری عێراق دوو کورد بە هەڵە دەکوژێت و کەسوکاریشیان سکاڵا تۆمار دەکەن

  • ململانێی تاران و واشنتۆن؛ ئێران چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەمریکایە و ترەمپيش هەواڵی ڕێککەوتن ڕەت دەکاتەوە

  • بەسێ هۆزات: تا دەستووری تورکیا نەگۆڕدرێت ئاشتی نایەتەدی؛ لە باشووریش پێویستە دەسەڵاتی بنەماڵەیی کۆتایی پێبێت

  • هەڕەشەی رووخاندنی حکومەتی عێراق دەکرێت؛ گرووپێکی چەکدار مەرج دادەنێت

  • "جێهێشتنی هەرێم لەلایەن ئەمریكاوە بەبێ دابینکردنی سیستەمی بەرگری مایەی نیگەرانییە"

  • عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکاندا؛ لە بریمەرەوە تا وتارەکەی زەیدی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

  • کۆتایی هەژموونی حزبی یان بەردەوامیی ئاستەنگەکان؛ ئایا هەرێم دەبێتە خاوەن سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو؟

سەرەکی