1     کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجەلان: هەڵوەشانەوەی پەکەکە کۆتایی و تەسلیمبوون نییە بەڵکو قۆناغێکی نوێیە

لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی لەندەن؛ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، جەخت لەسەر کۆتاییهاتنی ئەرکی مێژوویی پەکەکە و بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکاتەوە، لە بەرامبەریشدا دەستەی تایبەتی ئاشتی لە ئەنقەرە هەنگاوەکانی جێبەجێکردن تاوتوێ دەکات

عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پەیامێکی گرنگی ئاڕاستەی کۆنفرانسی "ئاشتی و ئێنتێگراسیۆنی دیموکراتیک" کرد کە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەلایەن ناوەندی کاروباری کوردییەوە (Centre for Kurdish Affairs) بەڕێوە دەچێت.

 لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، شۆڕش گۆڕینی دەسەڵات نییە، بەڵکو گۆڕانکارییە لە ڕێگەی بونیادنانەوە، ڕایگەیاند کە بەبێ ئاشتییەکی بەشکۆ و دیموکراسیی ڕاستەقینە، هیچ کۆمەڵگەیەک ڕەگ داناکوتێت.

ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوە دا، بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ دەرگای قۆناغێکی نوێی کردووەتەوە و لە جیهانی ئێستادا ئەرکی مێژوویی پەکەکە کۆتایی هاتووە؛ لەبەر ئەوە پێویستە خۆی بگۆڕێت بۆ شێوازێکی نوێی تێکۆشان کە تیایدا سیاسەتی دیموکراتیک جێگەی ستراتیژیی شەڕی گرتووەتەوە. هەروەها جەختی لە گرنگیی بەشداربوونی ژنان، کەمینەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و فراهەمکردنی ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک کردەوە بە جۆرێک کە ئامانج دابەشکردن نەبێت، بەڵکو پێکەوەبونیادنانی دیموکراسیی ڕاستەقینە بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم پەیامە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 28ی ئەیلولی 2026، لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتیی تورکیا، دەستەی تایبەت بە هەماهەنگی و بەدواداچوونی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد، بە سەرۆکایەتیی جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

 ئەم دەستەیە کە چوار لیژنەی لاوەکی لەخۆ دەگرێت و وەزیرەکانی بەرگریی، دەرەوە، ناوخۆ، داد و سەرۆکی میت تێیدا ئەندامن، دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا بۆ بەدواداچوون پاش دەرچوونی یاسای نوێی پەرلەمان سەبارەت بە گەڕانەوەی مەرجداری گەریلاکان.

جەودەت یەڵماز دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، پرۆسەکە بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەش کراوە؛ قۆناغی یەکەم بریتییە لە دەستنیشانکردنی پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە ڕێکخراوەییەکان لە مەیداندا و پشتڕاستکردنەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، تاوەکو ئەم قۆناغە تەواو نەبێت، ناپەڕنەوە بۆ قۆناغی دووەم کە پەیوەندیدارە بە پرۆسە یاساییەکان و پێکهێنانی لیژنەی چاودێری لە پەرلەماندا.

 

  • ئۆجەلان: هەڵوەشانەوەی پەکەکە کۆتایی و تەسلیمبوون نییە بەڵکو قۆناغێکی نوێیە

  • تراژیدیایەکی نوێ لە پردێ؛ دژەتیرۆری عێراق دوو کورد بە هەڵە دەکوژێت و کەسوکاریشیان سکاڵا تۆمار دەکەن

  • ململانێی تاران و واشنتۆن؛ ئێران چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەمریکایە و ترەمپيش هەواڵی ڕێککەوتن ڕەت دەکاتەوە

  • بەسێ هۆزات: تا دەستووری تورکیا نەگۆڕدرێت ئاشتی نایەتەدی؛ لە باشووریش پێویستە دەسەڵاتی بنەماڵەیی کۆتایی پێبێت

  • هەڕەشەی رووخاندنی حکومەتی عێراق دەکرێت؛ گرووپێکی چەکدار مەرج دادەنێت

  • "جێهێشتنی هەرێم لەلایەن ئەمریكاوە بەبێ دابینکردنی سیستەمی بەرگری مایەی نیگەرانییە"

  • عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکاندا؛ لە بریمەرەوە تا وتارەکەی زەیدی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

  • کۆتایی هەژموونی حزبی یان بەردەوامیی ئاستەنگەکان؛ ئایا هەرێم دەبێتە خاوەن سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو؟

سەرەکی