1 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە
کورد لە تورکیا مەرجی یەکلاکەرەوە و نیمچە ئەستەم دادەنێت، لە بەرامبەر پشتیوانی رەجەب تەیب ئەردۆغان تا بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی خۆی کاندید بکات، لەکاتێکدا گفتوگۆی چڕ لەسەر ئەو بابەتە سەریهەڵداوە.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دیاری پارتی دیموکراتی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، جارێکی تر کە باسی کاندیدبوونەوەی ئەردۆغان دەکرێت بۆ سەرۆکایەتی تورکیا، ئەمەش لە پەرلەمان پێویستی بە دەنگدانە، سەبارەت بە حزبەکەمان دەکرێت چاو بەو پرسەدا بخشێنین بە مەرجێک چاو بە ماددەکانی ٤٢ و ٦٦ ی دەستوردا بخشێنرێتەوە، جگە لەوەی گرەنتی مافی فێربوون بە زمانی کوردی بکرێت و یەکسانی لە هاووڵاتیبووندا بهێنرێتەدی.

ماددەی ٤٢ ی دەستوری ئێستای تورکیا کە لە ساڵی ١٩٨٢ دانراوە، مافی خوێندنی تەنها لە زمانی تورکیدا کۆکردووەتەوە، ماددەی ٦٦ یش زۆرترین قسەى لەسەرە، کە تێیدا هاتووە، هەرکەسێک لە رێگەی رەگەزنامەوە بەسترابێتەوە بە دەوڵەتی تورکیاوە، تورکە، هەموو منداڵێک باوک یان دایکێکی تورک بێت، تورکە.
بە وتەی جەنگیز چاندار ئێستا کار بۆ هەمواری دەستوور دەکرێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لە سەرەتای تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تەئکیدی کردەوە کە دەستورێکی مەدەنی گشتگیر دادەڕێژنەوە کە مافی هەموانی تێدا بێت.بەڵام بە وتەی پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ماددەی ٦٦ ی دەستور کورد لە مافەکانی و هاوڵاتیبوون دوور دەخاتەوە.
پرۆسەیەک نزیکەی دوو ساڵە لە تورکیا دەستیپێکردووە، کە تێیدا پەکەکە چەکەکانی لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلان بێدەنگ کردووە و خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند هەنگاوێکی ناوە بە کشانەوە لە قوڵایی خاکی باکوری کوردستان و تورکیا، بەڵام هێشتا دەسەڵاتی ئەو وڵاتە پرۆسەکە بە تورکیای بێتیرۆر ناودەبات و کوردیش داوای هەمواری دەستور دەکات.

لە نوێترین لێدوانیدا موراد قەرەیلان کە سەرکردەی سەربازیی پەکەکەیە رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی قایلکەریان بۆ دروستکردنی متمانە نەناوە و لە راگەیاندنەکانیشدا عەبدوڵا ئۆجەلان وەک سەرکردەی تیرۆریستان ناودەبەن.
قەرەیلان داواشی کرد ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکرێت تا سەرپەرشتی راستەوخۆی پرۆسەکە بکات و پرۆسەکەش بە یاسایی بکات.

بەپێی دەستوری تورکیا ئەردۆغان ناتوانێت جارێکی تر خۆی بۆ سەرۆکایەتی تورکیا کاندید بکاتەوە، بۆیە پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار دەیەوێت لە رێگەی پەرلەمانەوە هەڵبژاردن بکات و بۆ ئەوەش پێویستی بە ئیمزای ٣٦٠ پەرلەمانتارە لە کۆی ٦٠٠ پەرلەمانتار تا لە نیسانی ٢٠٢٨ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەش پێویستی بە دەنگی پەرلەمانتارانی دەم پارتییە.
-
کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە
|
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە
|
-
قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات
|
-
شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
|
-
دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟
|
-
جەنگ و دیپلۆماسی: ئێران توانای سەربازیی خۆی دەپارێزێت و گرژییەکان ئاسمانی ناوچەکەی شڵەقاندووە
|
-
لە نێوان باڵادەستیی قوتابخانەی ئەهلی و جەنگی مەلزەمەدا؛ کەرتی پەروەردەی هەرێم بەرەو کوێ؟
|
-
زاگرۆس هیوا پەردە لەسەر فێڵە ستراتیژییەکانی تورکیا لادەدات؛دیداری ئیمراڵی و فێڵی ڤێلاکەی تورکیا چییە؟
|
-
تەڤگەری ئازادی: بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک نەمێنێتەوە، هەموو هێزەکانمان لە ناو تورکیا بە تەواوی کشاندەوە
|
|
|
|